ناوه‌ندی
11 بهمن 1401
0
94
گه‌شت و سه‌یرانی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له شاری سه‌وڵاوا به‌ڕێوه چوو.
گه‌شت و سه‌یرانی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت، ڕۆژی شه‌ممه 26ی گوڵانی 1394 له سه‌یرانگای «سپیاو» به‌ڕێوه چوو.
سه‌یران و گه‌شتی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی شاری سه‌وڵاوا له سه‌یرانگای «سپیاو» له نزیکه‌و گوندی بندۆڵی شاری سه‌وڵاوا له داوێنی سروشت جوانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌ڕێوه چوو.

ئاماده‌بووان پاش سه‌یران و که‌ڵک وه‌رگرتن له داوێنی ڕه‌نگین سرووشت و چێژوه‌رگرتن له سفره‌ی پڕ پیتی په‌روه‌ردگار و چاوخشاندن له کتێبی ھه‌ستی، چاوی دڵیان کرده‌وه و به دانیشتن له‌سه‌ر فه‌ڕشی سه‌رسه‌وزی به‌ھاری و گوێ دڵیان له قورئانی پیرۆز ڕاگرت تا چاوی دڵ و گوێی گیان، ھه‌ردووکیان به ئاوی زیکر و شوکر و به‌ندایه‌تیکردنی ڕاسته‌قینه بۆ په‌روه‌ردگار تێرئاو ببن.
خوێنه‌رانی قورئانی پیرۆز، ئه‌ۆ منداڵان و میرمنداڵانه بوون که حافزقورئان بوون و ھه‌رکامیان گوڵێک له گوڵزاری سرووشی ئاسمانیان به دیاری بۆ میوانان ھێنابوو.
بنه‌ماڵه‌کان وێڕای خوێندنی نوێژنی نیمه‌ڕۆ و عه‌سر و ئێواره به جه‌ماعه‌ت، له داوێنی سرووشدا خه‌ریکی یاریکردن بودن و له کۆتاییدا به سڕینه‌وه‌ی زبڵه‌کان، شادی و خاوێنیان شوێنه‌که‌یان پاراست.
بۆچوونه‌کان