ناوه‌ندی
11 بهمن 1401
0
66
گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم كرانه‌وه
وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مڕۆوه گه‌شتى ده‌ره‌كى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى كراونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌شده‌كه‌ن كێشه‌كانى تریش به دیالۆگ چاره‌سه‌ربكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14ى ئازارى 2018، له هه‌ولێر هه‌ریه‌ك له كه‌ریم سنجارى، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم و قاسم ئه‌عره‌جى، وه‌زیرى ناوخۆى عێراق له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانیان ئاشكراكرد.

وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم رایگه‌یاند "له‌ئێستادا گه‌شتى ده‌ره‌كى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كان كراونه‌ته‌وه و ئێمه هیوادارین كێشه‌كانى تر‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌هه‌مانشێوه به دیالۆگ چاره‌سه‌ربكرێن".
هاوكات وه‌زیرى ناوخۆى عێراق، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه هیواداره به‌مزووانه كێشه‌كانى تر‌ى چاره‌سه‌ربكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى هاووڵاتیانى هه‌رێم و عێراق به‌بێ جیاوازى بكرێت.
له‌باره‌ى گۆڕینى به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى، بێستون زه‌نگه‌نه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌كۆنگره‌كه‌دا، وتى "ماوه‌ى سێ مانگه له میدیاكان و سۆشیال میدیا پڕوپاگه‌نده‌ى له‌وشێوه‌یه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وان هیچى راست نین و هیچ به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسێكى فڕۆكه‌خانه‌كان ناگۆڕدرێت".
وتیشى "یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو، ليژنهیهكى هونه‌رى دێته هه‌رێم و كێشه هونه‌رییه‌كانى تر‌ى نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌رده‌كه‌ن".
بۆچوونه‌کان