نوێنەری خەڵکی مەھاباد لە پاڕلەمانی ئێران، ناڕەزایی خۆی لە بانگھێشتنەکردنی سوننەکانی ئێران بۆ دابینکردنی کابینە و ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆماری دەربڕی و داوایشی کرد کە بە ڕوون و ئاشکرایی داوای لێبوردن لە سوننەکان بکەن.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە بانگھێشتنەکردنی سوننەکانی ئێران لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆمار، وتی: «لە ھەموو خەڵکی ئەم جیھانە و ھەموو قەوم و نەتەوە و کەسایەتییەک داوا کرابوو کە بەشداری ئەم ڕێو ڕەسمە بکەن، بەڵام سوننەکانی ناوخۆتان ڕچاو نەکرد و ئامادەنەبوون کە تەنانەت یەک کورسیش بۆ ئەوان دابنێن. مەگەر ئەھلی سوننەت، ھاوشاری ئەم وڵاتە نیین؟!»
جەلال مەحموودزادە وتی: «ئێمەی سوننەی ئەم وڵاتە، لە کاتی شەڕی ھەشت ساڵە کە شانازی پێوەدەکەین، ھەزاران شەھیدمان پێشکەشی ئەم وڵاتە کردووە، لە ھەموو ڕێوڕەسمی نەتەوەیی و ئایینی و ھەڵبژاردن و ڕێپێوانەکاندا بەشداری گەرم و گوڕمان ھەیە، کەچی لە کاتی سوێندخواردنی سەرکۆمار و دابینکردنی کابینە، لەبەرچاو ناگیردرێین!»
نوێنەری مەھاباد ڕوو بە ڕۆحانی گوتی: «ئێوە لە ھەڵبژاردنی خولی یازدەدا، بەیانێکتان لە 10 خاڵدا دەرکرد کە پێوەندی بە سوننەکانەوە بوو. لە ھەڵبژاردنی خولی دوازدەدا لەسەر بەڕێوەچوونەکەی جەختتان کرد، بەڵام بەڕێوەتان نەبرد!»
ناوبراو وتی کە ئەھلی سوننەتی ئێران، ھیچ کات ئەم کارەی ئێوە لەبیر ناکات!
ناوبراو لەلایەن نوێنەرانی سوننەی مەجلیسەوە وەک وەبیرھێناوەیەک بۆ دکتۆر ڕۆحانی کە «ئەگەر 6 ملوێن دەنگی سوننەکان نەبوایێ، ئێستا ئێوە سەرۆک کۆمار نەبوون» وەبیر ھێنانەوە: «ئەگەر بێتو وەک دانانی ئەندامانی کابینە و ڕێوڕەسمی سوێندخواردن، لە دابەشکردنی ناعادڵانەی سەرچاوەکان و گەشەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتووری بۆ ئەھلی سوننەت ڕۆڵتان ھەبێت، یاکوو کەمکاری بکەن، لەگەڵ دژكردەوەی نوێنەرانی سوننەی مەجلیسدا ڕووبەڕوو دەبنەوە»
جەلال مەحموودزادە لە کۆتاییدا وەک ئامۆژگارییەک بە ڕۆحانی و لاریجانی، وەکوو سەرۆکی دوو ھێزی ئەم وڵاتە، وتی لە جیاتی پاساوھێنانەوە بۆ ئەوەی کە لە گەورەکانی ئەھلی سوننەت کەڵک وەرنەگیراوە، بە ڕاشکاوی و بەبێ پەردە داوای لێبوردن و چاوپۆشی لە سوننەکان بکەن.
بۆچوونهکان