سوێند به کات که مرۆڤ له خه‌سار دایه، بێ ئاگا له له‌ده‌ستدانی سه‌رمایه‌ی ژیانی. مرۆڤی تێکۆشه‌ر که شه‌و ڕۆژی ته‌رخان کردوه بۆ پاشه‌که‌وتکردنی سه‌رمایه‌ی ژیانی، له بیری کردوه که بنچینه‌ی سه‌رمایه‌که‌ی چییه؟ بێ ئاگایه که سات به ساتی به فیڕۆ ده‌دات و به‌ره‌و فه‌وتانی ده‌بات. له کاتێکدا خوای میهره‌بان جه‌خت له‌سه‌ر گرینگی ئه‌و سه‌رمایه‌یه ده‌دات که ئه‌ی به‌نده‌ی ئازیزم وریا به خه‌زێنه‌یه‌کت له‌به‌ر ده‌سته، زۆر به باشی پارێزگاری لێ بکه. ئه‌و خه‌زێنه‌یه ئه‌و ساته وه‌ختانه‌ن که له‌به‌ر ده‌ستت دایه و ده‌توانی له چاکه و چاکه کاری به‌هره‌ی لێ وه‌رگری یا پێچه‌وانه‌که‌ی له کرده‌وه‌ی بێ که‌ڵک و ناڕێک خه‌رجی بکه‌ی، به‌ڵام وریا به که ڕۆیشت به هیچ کڵۆجێ جارێکی تر بۆت ناگه‌ڕێته‌وه. تا ڕۆژی په‌سڵان که له‌و ڕۆژه دا له سات به ساتی ئه‌و خه‌زێنه پڕبایه‌خه لێپرسینه‌وه‌ت لێده‌کرێت. به‌تایبه‌ت تۆ ئه‌ی گه‌نجی بڕاوادار که ئێستا هێز و توانای تایبه‌تت هه‌یه، ده‌رفه‌ت له‌ده‌ستت مه‌ده، که پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (د.خ) فه‌رموویه‌تی له ڕۆژی دوایی دا جگه له لێپرسینه‌وه له ته‌واوی ته‌مه‌ن، لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کرێ به‌تایبه‌ت له ڕۆژگاری لاویت؛ که چۆن و له چی دا تێتپه‌ڕاند؟ که واته بزانه ئه‌ی گه‌نجی وشیار ئاگاداری کاته‌کانت بکه خودا سوێندی خواردووه به کات، که کاته له‌ده‌ست چووه‌کان خه‌ساره‌تمه‌ندی دنیا و قیامه‌ت ده‌بن. ژیان کورته و کات که‌م، پێویست به جوڵانه بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و خه‌زێنه، که په‌ژیوانی دوایی که‌ڵکی نابێت. بۆ ڕزگار بوون له زه‌ره‌رمه‌ندان ده‌بێ ته‌واوی که‌ره‌سته و ئامرازی پێویست ده‌کار بکه‌ین، که‌ره‌سته‌ی ئیمان، کرده‌وه‌ی شیاو و چاکه و ڕاسپارده کردنی یه‌کتر به‌حه‌ق و ڕاستی و ته‌قوا و خۆڕاگری. پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (د.خ) فه‌رموویه‌تی: دوو نیعمه‌تی خوایی هه‌ن که زۆربه‌ی خه‌ڵکی لێیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاون و قه‌دریان نازانن، ته‌ندروستی و کاتی ئه‌رخه‌یان. کات وێنه‌ی ترنجۆیهکی بێ وه‌ستان ڕاده‌بڕێ هه‌ر چه‌نده تێپه‌ڕبوونه‌که‌ی ته‌نیا هه‌ناسه‌یه‌که به‌ڵام کاریگه‌رییه‌که‌ی زۆر هێزان و یه‌مانه. به‌شێک له ژیانی مرۆڤ، ژیانی دنیایه؛ ژیانی تایبه‌ت به تاقیکردنه‌وه و چاره‌نووس ساز که چاره‌ی به‌شی دیکه‌ی ژیان واته ژیانی ڕۆژی دوایی دیاری ده‌کات. له ڕاستی دا کات شڵاڵەی ژیانی ئێمه‌یه، که وێنه‌ی هه‌ور به گورجی تێده‌په‌ڕێت و وه‌ک بایه‌کی پڕتاو ڕه‌وانه، چ له‌گه‌ڵ خۆشی و ڕه‌وه‌ت بێت یان مه‌ینه‌تی و په‌ژاره، و کاتێک تێپه‌ڕ بوو گه‌ڕانه‌وه و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی نییه. کات ده‌فرێکه پڕه له کرده‌وه و تێکۆشان و ده‌ستکه‌وته‌کانی مرۆڤ؛ که واته ئه‌ی مرۆڤی ژیر با کرده‌وه‌که‌ت جوان و ڕه‌زامه‌ندانه و تێکۆشانت به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌ڕانی بێت. حه‌سه‌نی به‌سری چ جوان فه‌رموویه‌تی: که هیچ ڕۆژێک نییه تێپه‌ڕ بێت و بوولێڵه‌ی به‌ر به‌یان په‌یدا بێت و هه‌رایه‌ک له ئینسان نه‌کات که ئه‌ی ڕۆڵه‌ی به‌نی ئاده‌م من ئافراوێکی جه‌ختم به‌سه‌ر کرده‌وه‌ی تۆ، که واته توێشوویه‌ک کۆ بکه‌وه، چونکه دوای تێپه‌ڕبوونم تا ڕۆژی په‌سڵان گه‌ڕانه‌وه‌م نییه. با ئێمه‌ش نه‌بین له خه‌ساره‌تمه‌ندانی کات له ده‌ست چوو، کاتێ ده‌می مه‌رگ یا ڕۆژی سه‌ڵا ئاه و ناڵه سه‌ر بده‌ین بۆ ساتێکی هه‌رچه‌نده کورت بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه و وه‌ڵاممان بدرێته‌وه هه‌یهات هه‌یهات ... هه‌رچی به دیده دیاره له عاله‌م ده‌سه‌وامی هه‌یه، جگه له ته‌مه‌ن که بێ ده‌سه‌وام له عاله‌مه ؟ تا ده‌رفه‌ته، قه‌دری بزانه، ده‌ستکه‌وتێکی به‌نرخه که هه‌لت نه‌ما ئاه و ناڵه بێ که‌ڵکه....
بۆچوونه‌کان