زۆر جار لێره‌و له‌وێ و له ناوه‌نده سیاسى و ڕ‌ۆشنبیرى یه‌که باس له‌وه کراوه و ده‌کرێت که کێشه‌ى کورد کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ک ئیسلامى یاخود ئاینى. هه‌ندێ جاریش ئه‌م وه‌سف کردنه‌ى ماهیه‌تى کێشه‌ى کورد له سۆنگه‌ى پرسیار خستنه سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یى لایه‌نێکى ئیسلامى یا خود ئیسلامىیه‌کانى کوردستانه‌وه بووه ، زیاد له جارێکیش له ناوه‌نده ڕۆشنبیرىیه‌که‌وه به ئاشکرا باس له‌وه کراوه که ئه‌م هێزانه ده‌خوازن کێشه‌ى کورد له کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى یه‌وه بگۆڕن به کێشه‌یه‌کى ئاینى!! یاخود خودى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌وان ئاماژه‌یه به‌و ته‌رزه له بیرکردنه‌وه له‌م سۆنگه‌وه داخوازم ئه‌وه‌نده‌ى گونجاوه مشتءمڕێکى بابه‌تیانه‌ى ئه‌م پرسه بکه‌ین په‌نجه له‌سه‌ر هه‌ندێ خاڵ دابنێینء بزانین داخۆ ڕاسته شوناسى کێشه‌ى کوردء داخوازىیه نه‌ته‌وایه‌تىیه‌کانمان پانتاییه‌کى ناکۆکى و جیاوازى نێوان ته‌وژمء هێزه سیاسىیه‌کانى کوردستان پێکده‌هێنن؟.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه داخۆ هیچ ته‌وژمێ له کوردستاندا ڕۆژێ له ڕۆژان وتوویه‌تى جه‌وهه‌رى کێشه‌ى کورد ئاینى یه نه‌ک نه‌ته‌وه‌یى ؟ واته کێشه‌ى موسسڵمان بوونه نه‌ک کورد بوون ؟ وه ئایه له‌م شوێنه‌دا ئاینى و ئیسلامیى یه‌ک واتاى هاوبه‌ش ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه ؟ ئایه ناکرێت کێشه‌یه‌ک له هه‌مانکاتدا نه‌ته‌وه‌یى و ئیسلامیش بێت ؟ ئه‌گه‌ر ده‌کرێت چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک ؟ ئه‌گه‌ر ئێمه کوردستانى یه‌کان داوالێکراو بین، تێگه‌یشتنێکى هاوبه‌ش ده‌رباره‌ى مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تى و چاره‌نووسسازه‌کانى گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مان بنیات بنێین داخۆ ده‌بێ ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌م بواره‌دا له چیدا ڕه‌نگبداته‌وه ؟ له‌م ووتاره‌دا زۆر به کورتى ده‌مانه‌وێت له سه‌ر ئه‌م پرسیارانه بووه‌ستین و به‌شدارى بکه‌ین له له یه‌کتر تێگه‌یشتنێکى زیاترى نێوان ته‌وژمه‌کانى کۆمه‌ڵگا که تا که ڕێگاى دروستکردنى متمانه‌و ئاینده‌یه‌کى هاوبه‌شه بۆ هه‌موان .هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ناچینه ئه‌و بواره له قسه کردنى فکرى و مه‌عریفى که هه‌ندێ توێژه‌رو ڕ‌ۆشنبیرى کورد ئیشى تێدا ده‌که‌ن و پرسیارى بنه‌ڕه‌تیان ئه‌وه‌یه داخۆ له کوردستاندا به مانا زانیستى یه‌که‌ى بزوتنه‌وه‌ى ناسیونالیستى هه‌یه ؟ داخۆ هێزه خۆ به ناسیونالیست زانه‌کان تا چه‌ند هه‌ڵگرى ئادگار‌و ناوه‌رۆک و شوناسى ناسیونالیزمن ؟ کێشه‌ى کورد کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى یه پێم وایه به خوێندنه‌وه‌ى مێژوى تازه‌و هاوچه‌رخى کورد‌و بزاڤه ڕزگاریخوازه‌که‌ى گومان بۆ که‌س نامێنێته‌وه که کێشه‌ى کورد له ناوه‌ڕۆکدا کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى یه نه‌ک ئاینى و مه‌زهه‌بى .واته کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌که که‌له سه‌ر خاک و نیشتمانى خۆى سته‌مى لێکراوه‌و چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌و له مافه‌کانى بێ به‌ش کراوه .
به‌ڵکو سیاسه‌تى تواندنه‌وه و گۆڕینى دیمۆگرافى و سڕینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى له دژى په‌یڕه‌و کراوه. به واتایه‌کى تر هێرش کردنه سه‌ر کورد‌و ده‌ستدرێژى کردنه سه‌رى و وێرانکردنى سه‌رچاوه‌کانى ژیان له خاکه‌که‌یداو ڕشتنى خوێنى ڕۆڵه‌کانى له به‌ر کورد بوونى بووه نه‌ک موسڵمان بوون ، یاخود سوننه و شیعه بوون یاخود هه‌ر شتێکى تر‌ى له‌م جۆره . گه‌ر له پارچه‌یه‌ک و له هه‌ندێ کاتدا شتێکى که‌مى له‌مانه‌ش تێکه‌ڵ بوو بێت ڕۆژێ له ڕۆژان نه‌یتوانیوه له جه‌وهه‌رو ناوه‌ڕۆکى بزوتنه‌وه‌که‌ى بگۆڕێ، که نه‌ته‌وایه‌تى و داخوازى یه نه‌ته‌وه‌ایه‌تى یه‌کان پێکى هێناوه .ناسیونالیزمى کوردى له‌و ناسیونالیزمانه‌ش جیا بووه که مه‌سه‌له ئاینى و ناسیونالیسى یه‌کان تیایاندا به جۆرێ له گه‌لڕ یه‌کتردا جۆش دراون ئاسان نى یه له یه‌کتریان جیا بکه‌ینه‌وه . هه‌روه‌ک له ناسیونالیزمى کشمیر ، شیشان ، بۆسنه‌و هه‌رسک ، ئه‌فغانستان ، پاکستان ،تا ڕاده‌یه‌ک فه‌له‌ستین و هه‌ندێ شوێنى تردا ده‌یبینین . ئه‌مه‌ش له به‌ر هۆکارێکى زۆر ساده که ئه‌ویش بریتى یه له‌وه‌ى گه‌لانى دراوسێ ى کورد که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ململانێ ى له گه‌لڕ ده‌مه‌زراوه سیاسى یه داپڵۆسێنه‌ره‌کانیان هه‌بووه ، نه‌ته‌وه گه‌لێکى موسڵمان بوون .
جوله‌که‌و ئه‌ره‌سه‌دۆکس و براهماتى نه‌بوون وه‌ک له نمونه‌کانى فه‌له‌ستین و شیشان و بۆسنه‌و کشمیردا به دى ده‌که‌ین. به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌م ڕاستى یه‌دا که کاریگه‌ر بووه له سه‌ر ڕه‌نگ و بۆ دان به ناسیونالیزمى کوردى و جیاکردنه‌وه‌ى له هه‌ندێ ناسیونالیزمى تر ، نابێ به جۆرێکى تر به‌شدارى ( ئیسلام )ممان له دروستبوون و شکلڕ گرتنى سه‌ره‌تاکانى ئه‌م ناسیونالیزمه‌دا له بیر بچێت. چونکه هه‌ر وه‌ک کاک مه‌ریوان وریا قانع ده‌ڵێ ((ناسیونالیزمى کوردى تا ڕاده‌یه‌کى زۆر کۆى ئه‌و ژێرخانه ئاینیه‌ى که ئیسلام له نیشتمانى ئێمه‌دا هه‌یبووه خستۆته خزمه‌ت پڕۆژه‌ى به نه‌ته‌وه بوون و مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تى یه‌وه، ئیدى له خودى سه‌رکرده ئاینى یه‌کانه‌وه بگره تا به‌و تۆڕه به‌رفراوانه‌ى په‌یوه‌ندى ڕێکخستن ده‌گات که ته‌ریقه‌ته جیا جیاکان له کوردستاندا له ژێر ده‌ستیاندا بووه‌و به کاریان هێناوه بۆ ڕاپه‌ڕین و یاخى بوونى به‌رده‌وام . له‌م پڕۆسه‌یه‌دا ئیسلام له شه‌خسى پیاوه ئاینییه‌کانیدا ، له تۆڕى ده‌زگاکانیدا ته‌نانه‌ت له‌و ئایدیایانه‌شدا که باس له عه‌داله‌تخوازى و مافى جیاواز بوون ده‌کات ، خزمه‌تێکى گه‌وره‌ى به ناسیونالیزمى کوردى کردووه . ئه‌و زه‌مینه ڕه‌مزى و ڕێکخراوزه‌یى و به‌شه‌رى و سه‌رکردایه‌تییه‌ى بۆ ئاماده کردووه که پێویستى پێ بووه )) (1). واته ناسیونالیزمى کوردى له به‌رایى یه‌کانى خۆیدا به مانا میللى یه که‌ى مه‌شره‌ب ئیسلامى بووه . هه‌ر که‌سێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژنامه کوردییه‌کانى بیست و سیه‌کان و ئه‌ده‌بیاتى شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه کوردى یه‌کان تا ده‌گاته دروستکردنى ( ژ . ک ) و شه‌هید قازى محمد هه‌ست به تێکه‌ڵاو بوونێکى ( خۆڕسک ) ى هه‌سته ئیسلامى و ناسیونالیستى یه‌که ده‌کات . ته‌نانه‌ت له گه‌لڕ ئه‌و گۆڕانانه‌ى دروستبوونى حیزبى هاچه‌رخى کوردى و هاتنه ناوه‌وه‌ى بیرى چه‌پ و کاریگه‌رى له سه‌ر ڕه‌وتى بزوتنه‌وه‌ى نیشتمانى‌و کاریگه‌ر بوونى به‌شێکى به‌رچاو له نوخبه‌ى کوردیه‌که به ئایدۆلۆژیا مۆدێرنه‌کان له‌وانه‌ش (مارکسیزم ) و به سکیولار کردنى ڕێبازى فکریى بزوتنه‌وه‌که دروستى کردنء هێنانیه‌کایه‌وه ، هێشتا تا شۆڕشى ئه‌یلول و شه‌خسى ڕێبه‌رى شۆڕش خوا لێخۆش‌بوو بارزانى و بنکه‌یه‌کى فراوانى شۆڕش گه‌ر له سه‌ر ئاستى هه‌ست و نه‌ستیش بوو بێت ئه‌و لێکدابڕانه ڕووى نه‌دا که دوانر و له قۆناغێکى تردا هه‌ندێ له سیماکانى به‌ده‌ر که‌وتن .
به‌ڵکو هه‌ر توێژه‌رێ به وردى سه‌ره‌تاکانى ناسیونالیزمى عه‌ره‌بى و تورکى و فارسى و کوردى بخوێنێته‌وه هه‌ست به جیاوازیه‌کى زه‌ق له نێوان ناسیونالیزمى کوردى و ئه‌و ناسیونالیزمانه ده‌کات که ئه‌ویش له‌وه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه که به پێچه‌وانه‌ى زۆرێ له ناسیونالیزمه‌کانى تره‌وه ڕابه‌رانى سه‌ره‌تایى ئه‌م ناسیونالیزمه زانا‌و ڕه‌مزه ئیسلامى یه میللى یه‌کانى کۆمه‌ڵگا بوون واته بنه‌ماڵه ئاینى یه‌کانى کۆمه‌ڵگا ڕابه‌رایه‌تى ڕاپه‌رینه میللىیه‌کانیان کردووه، ئه‌م ئاماژه کورته‌مان بۆ ئه‌وه‌بوو بیخه‌ینه ڕوو که ئیسلامء ناسیۆنالیزم له کوردستاندا له ڕووى مێژووییه‌وه له دۆخى به یه‌کداچوونء هاوکارى کردندا بوون نه‌ک به یه‌کدادانء دوژمنایه‌تى ته‌نانه‌ت له دواى چله‌کانیشه‌وه که ورده ورده دیارده‌ى هێرشکردنه سه‌ر ئیسلام سه‌ر هه‌ڵده‌داتء له هه‌فتاکانء هه‌شتاکان زیاتروه ده‌رده‌که‌وێت و له نه‌ته‌وه‌کاندا به‌لوتکه‌ى خۆى ده‌گاتء به‌شێ له ناوه‌نده روناکبیرىء سیاسىیه‌که هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات بۆ هه‌ر شکستێکى کورد ڕاڤه‌یه‌کى ئایینى پێشکه‌ش بکات(2)، ئه‌م هێرشکردنه له سۆنگه‌ى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌بووه به‌ڵکو گه‌ر به ناوى نه‌ته‌وه‌یشه‌وه ئه‌نجام درابێت له بنه‌ڕه‌تداو ژێرخانه‌که‌ى ئایدۆلۆژیاى چه‌پء مارکسیزم بووه که به‌ده‌ر له هه‌رشتێ هه‌ڵویستێکى نه‌گۆڕى (سلبى) ده‌ررباره‌ى (ئاین) وه‌کو (ئاین)ء (مێژووش) به مانا نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ى هه‌بووه، به سه‌یرکردنى ئه‌و سه‌رتایانه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان ئیسلامء ناسیونالیزم له کوردستاندا کارێکى ئاسایىیه که له مێژووى هاوچه‌رخى ئێمه‌شدا بزوتنه‌وه گه‌لێک سه‌ر هه‌ڵبده‌ن که به هه‌ناسه‌یه‌کى ئیسلامىیه‌وه به‌رگرى له شوناس و مافه نه‌ته‌وه‌یىیه‌کانى نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن، به‌ڵام گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ناسه له ئاستێکى به‌رزدا بۆنء به‌رامه‌ى کورده‌وارى بڵاو بکاته‌وه ده‌بێت ئه‌و بزوتنه‌وانه‌له ڕووى فکرىء سیاسىیه‌وه درێژ کراوى ئۆرگانىء ده‌روێشانه‌ى هێچ ته‌وژمء قوتابخانه‌یه‌کى فکرى ئیسلامى هاوچه‌رخ نه‌بنء له پێگه‌یه‌کى ته‌واو کوردستانىیه‌وه سوود له سه‌رجه‌م ئه‌زموونه‌کان وه‌ربگرن به تایبه‌تیش ئه‌وانه یان که له گیانى سه‌رده‌م و دۆخى -- کوردستانه‌وه نزیکترن(3).لێره‌شه‌وه ده‌کرێت له دیدێکى نه‌ته‌وه‌یىء به پێوه‌ره نه‌ته‌وه‌یىیه‌کان به تایبه‌تیش له ئاستى داخوازىیه سیاسىیه نه‌ته‌وه‌یىیه‌کاندا سه‌رنجێ له په‌یوه‌ندى (ئیسلامى بوونء نه‌ته‌وه‌یى بوون) له ئه‌زموونى ته‌وژمى ئیسلامیى کوردستانی‌دا بده‌ین.
دیاره هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌کى ناسیونالیستى داواکارى و دروشمى نه‌ته‌وه‌یى هه‌یه که دروشمى سروشتى و ناوه‌ندى بزوتنه‌وه‌یه‌کى له‌و جۆره‌ش له دۆخى ئاسایى خۆیدا پێکهێنانى قه‌واره‌ى سه‌ربه‌خۆى نه‌ته‌وه‌یى یه . گه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه سه‌یرى هێزو لایه‌نه سیاسىیه‌کانى کوردستان بکه‌ین به جیاوازى ئایدۆلۆژییانه‌وه به تایبه‌تیش ئه‌و هێزانه‌ى که بوون و چالاکى ئاشکراو یاسایى یان هه‌یه و خاوه‌ن قورسایى ڕێژه‌یى خۆیانن به‌گشتى له سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یى یه‌که کۆکن یاخود بڵێین له سه‌ر دروشم و ئامانجه نه‌ته‌وه‌یى یه‌کان جیاواز‌و ناکۆک نین .هه‌موویان له سه‌ر ئاستى تیۆر‌و ئه‌ده‌بیات و به کرده‌وه‌ش پاپه‌ندى خۆیان به نه‌ته‌وه‌یى بوونى کێشه‌ى گه‌لى کوردستان و چاره‌سه‌ر کردنى عادیلانه‌ى کێشه‌که ڕاگه‌یاندووه . ئێمه ئێستا هیچ هێزێکمان نیه له کوردستانداو له‌وانه‌ش ئیسلامى یه‌کان دژى دروشمى ناوه‌ندى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگارى نیشتمانى کوردستان له‌م به‌شه‌ى کوردستان و بڕیارى په‌ڕله‌مان کوردستان بن، که له ( فدرالیزم ) دا خۆى ده‌بینێته‌وه‌و داواى ناوه‌ندچێتى له عێراق یاخود ئۆتۆنۆمى، ولایه‌تى ئیسلامیی، یان هه‌ر فۆڕم و داخوازیه‌کى له‌و ئاسته خوارتر یاخود، له ڕوانگه‌و به پاساوێکى ئایدۆلۆژى دیاریکراو له‌وانه‌ش پاساوى ئاینى ئه‌و مافه به مافى گه‌لى کوردستان نه‌زانن . له‌م روه‌شه‌وه جگه له په‌یڕه‌وى ناوخۆى حیزبه‌کان و ئه‌ده‌بیات و دروشمه‌کانیان که به گشتى (تبنى) کردنى کێشه نه‌ته‌وه‌یى یه‌که‌ى له خۆ گرتووه ، له یه‌ک دوو ساڵى ڕبردوودا دوو وێستگه‌ى گرنگمان له به‌رده‌م بوو که ده‌ربڕى ئاڕاسته‌ى هێزه سیاسى یه‌کانى له مه‌ڕ مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یى یه‌که خسته ڕوو . که‌ئه‌وانیش:- یه‌که‌میان ڕیفراندۆمه ناڕه‌سمىیه‌که‌ى بزوتنه‌وه‌ى ڕفراندۆم بوو له کوردستان که‌له 31/12/2005 دا ، هاوکات له گه‌لڕ هه‌ڵبژاردنه‌کانى کوردستان و عێراق ئه‌نجام درا ،دووه‌میشیان شه‌ڕى ده‌ستورو به‌شدارى هێزه کوردىیه‌کان به ئیسلامىیکانى کوردستانیشه‌وه بوو له لیژنه‌ى داڕشتنى ده‌ستورى عێراقدا له ڕیفراندۆمه ناڕه‌سمىیه‌که‌دا (98.8)ى زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ده‌نگده‌رى خه‌ڵکى کوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیى کوردستان و جیابوونه‌وه له عێراق دا . که دیاره ئیسلامىیه‌کان له‌مه‌وپێش لانى که‌م (15%) ى ده‌نگده‌رى کوردستانیان پێکهێناوه .
که ئه‌مه‌ش ده‌رى ده‌خات مه‌سه‌له‌ى سه‌ربه‌خۆ بوون و چاره‌نووسى کوردستان یه‌کێکه له‌و هاوبه‌شانه‌ى که زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى هاوڵاتیانى کوردستان و سه‌رجه‌م هێزه سیاسىیه‌کانى له‌سه‌رى کۆکن، له شه‌ڕى ده‌ستورو ئه‌و لیژنه‌ش که بۆ داڕشتنى دانرابوو . ئیسلامىیه کوردستانىیه به‌شداربوه‌کان له لیژنه‌که‌دا به کرده‌وه هه‌ندێ که‌س و لایه‌نى به‌رامبه‌ر له‌وانه‌ش ئیسلامیان له خۆیان توڕه کرد له سۆنگه‌ى پێداگرتنیان له سه‌ر داخوازىیه نه‌ته‌وه‌یىیه‌کانى گه‌لى کوردستان . له‌وێدا بێ هیچ ڕه‌وشێ سه‌لماندیان که ئه‌وانیش به‌شێکى له دابڕان نه‌هاتووى هێزو وزه نیشتمانیه‌که‌ن بۆ گه‌یشتن به مافه نه‌ته‌وه‌یىیه‌کانى گه‌لى کوردستانء به‌رژه‌وه‌ندىیه نیشتیمانىیه کوردستانیه‌کان ده‌خه‌نه پێش هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندىیه‌کى تره‌وه. ده‌رباره‌ى مه‌سه‌له‌ى گێڕانه‌وه‌ى که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانى تر‌ى هه‌رێمیش که پرسێکى نه‌ته‌وایه‌تى گرنگه، شایه‌تى بوونى هه‌ڵوێستێکى جیاواز نین هێزه نیشتمانیه‌کان به گشتى یه‌ک دیدى هاوبه‌شبان هه‌یه گه‌ر له‌م پێدراوه مه‌یدانیانه‌شه‌وه بگوازینه‌وه بۆمه‌سه‌له تیۆرىیه‌کان، پێوه‌ر پره‌نسیپه تیۆرییه‌کانى تیۆرى ناسیونالیزم بێت ئه‌وا هێزه‌کان به گشتى ده‌که‌ونه ژێر پرسیارى تیۆرى و فکرىیه‌وه نه‌ک ته‌نها ته‌وژمێکى سیاسى کۆمه‌ڵایه‌تى دیاریکراو .هه‌ر بۆیه به بڕواى ئێمه ده‌رگاى ڕه‌خنه گرتن له ته‌وژمى ئیسلامیى کوردسانیى مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وایه‌تىء داخوازىیه نه‌ته‌وه‌یىیه‌کان نیه به دروستکردنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆشه‌وه، چونکه ئه‌وانیش به ( تبنى ) کردنى دروشم و خواسته نه‌ته‌وه‌یىیه‌کان له‌م ئاسته‌دا، بوونه‌ته هێزى ناسیۆنالیستى و ته‌نها له هه‌ندێ ڕووى ناوه‌ڕۆکه فکرى و کۆمه‌ڵایه‌تىیه‌کانى ئه‌و ناسیونالیزمه له گه‌لڕ هێزه ناسیۆنالیسته‌کانى تر جیاوازن نه‌ک خواست و داواکارىیه نه‌ته‌وه‌یىیه‌کانء مافه سیاسىیه‌کان. چونکه ناسیۆنالیست بوون په‌یوه‌سته به(انتماء)و خه‌بات کردن بۆ به‌دیهێنانى خواست و دروشمه نه‌ته‌وه‌یىیه‌کان .
واته ناسیۆنالیزم ئایدۆلۆژیایه‌ک نیه به‌رامبه‌ر ئایدۆلۆژیاکانى تر هێنده‌ى که‌پره‌نسیپ و داخوازى سیاسىیه .به‌م جۆره‌ش ئێمه هێزمان هه‌یه ناسیۆنالیست و سۆشیال دیموکرات ، ئیسلامى ... هتد ناوه‌ڕۆکى ئیسلامى بوونى کێشه‌ى کورد ئه‌گه‌ر کێشه‌ى کورد له ناوه‌ڕۆکدا کێشه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى بێت واته کورد به سیفه‌تى کورد بوونى بکه‌وێته ژێر فشار‌و له هه‌مانکاتدا له سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه خواست و ئاوات و داواکارى هه‌بێت . ئه‌وا له هه‌مانکاتدا ئه‌م کێشه‌یه له ناوه‌ڕۆکدا کێشه‌یه‌کى ئیسلامیشه، به‌ڵام لێره‌دا ئیسلامى بوون یه‌کسان نى یه به ئاینى بوون . واته ناوه‌ڕۆکى ئیسلامى بوون به‌و واتایه نایه‌ت که ئێمه له به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵگرى شوناسى موسڵمانێتى و موسڵمانین سته‌ممان لێکراوه‌و ململانێکه‌ش له نێوان ( ئیسلام )م و ( نائیسلام ) دایه و به‌مه‌ش جه‌وهه‌رى ململانێکه ببێته ئاینى، چونکه هه‌روه‌ک وتمان واقعى مێژویى و ئێستاى بزاڤى ناسیۆنالیزمى کوردى ئه‌م ڕایه پشت ڕاست ناکاته‌وه، به‌ڵکو ئه‌و پرسیاره‌ى ئیسلامى بوونىکێشه‌ى کورد ده‌یخاته ڕوو ئه‌وه‌یه ئایه ده‌کرێت له ڕوانگه‌یه‌کى ئیسلامى یه‌وه به‌رگرى له مافه نه‌ته‌وه‌یىیه‌کانى نه‌ته‌وه کورد‌و گه‌لى کوردستان بکرێت له‌و فۆڕمه‌دا که خودى بزوتنه‌وه ناسیۆنالیسته‌تىیه‌که دیارى کردووه و پێى گه‌یشتوه ؟ ئایه ده‌کرێت ئێمه ( تڕێیل ) ێکى ئیسلامیمان هه‌بێت بۆ کێشه‌ى کورد و مافه نه‌ته‌وه‌یىیه‌کانى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه و به زمانێکى ئیسلامى به‌رگرى له مافه‌کانى بکه‌ین؟ئایه به هاو پره‌نسیپه ئیسلامىیه‌کان ئه‌و چه‌که‌ن که به‌شێ له شه‌ڕى نه‌ته‌وه‌یى خۆمانیان پێ بکه‌ین به تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى لێره‌و له‌وێ ده‌یانه‌وێت کارتى ئیسلام و ڕه‌وایه‌تیه‌کى ئیسلامیى گومان‌لێکراو به ڕووى داخوازىیه نه‌ته‌وایه‌تىیه‌کانى گه‌لى کوردستاندا به‌رز بکه‌نه‌وه ؟ ئایه ئه‌و مافه ده‌ده‌ین به ئیسلامى یه‌کى کوردستانى که ئیسلام به سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى فکرو ئیلهامى سیاسى خۆى ده‌زانێت بڕواى وابێت که له پاڵ هه‌ستء، نه‌ته‌وه‌یىیه‌که ئایدیاء گیانى عه‌داله‌تء هه‌ق خوازى ئیسلام داواى لێده‌کات له سه‌نگه‌رى به‌رگرى کردن له مافه‌کانى گه‌له‌که‌یدا بێت ؟ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌یه ناوه‌ڕۆکى ئیسلامى بوونى کێشه‌ى کورد دیارى ده‌که‌ن و له‌و گرفت و ته‌م و مژ‌و ناڕۆشنى و گومان و ڕڕایى یه ده‌رمانده‌هێنن که هه‌ڵه‌ى مه‌نهه‌جى ڕواڵه‌تى بوون له‌م ڕوه‌وه دروستى کردوون .بۆ نمونه ڕوناکبیرێک یاخود سیاسىیه‌کى ئیسلامیى کوردستانیى کاتێ ده‌یه‌وێت دیدێکى ئیسلامى بۆ خستنه ڕووى ڕه‌وایى مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یىیه‌که بخاته روو وابیرکاته‌وه که ئیسلام بڕواى به جێنشینى و که‌رامه‌تى مرۆڤ هه‌یه له سه‌ر زه‌ویدا ، باوه‌ڕى به دادپه‌روه‌رى و یه‌کسانى گه‌لان و ڕه‌تکردنه‌وه‌ى گه‌لى هه‌ڵبژێردراوى خوا‌و دژایه‌تى کردنى سته‌م و جیاوازى فه‌رهه‌نگ و زمان و ڕه‌نگء ڕه‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌کان هه‌یه، پێى وابێت ئیسلام دژى سته‌مء زۆرداریه له هه‌ر به‌رگێکدا بێت. هه‌ر له‌م سۆنگه‌شه‌وه بیخاته ڕوو که هه‌ڵوێستى ئیسلامیى ره‌سه‌ن و راست لایه‌نگیریى بێ ئه‌ملاو لاى مافى نه‌ته‌وه‌یى گه‌لى کوردستانه به دیاریکردنى مافى چاره‌نووس و پێکهێنانى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یشه‌وه ، چونکه له به‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بوونى ئه‌م کێشه‌یه‌و سته‌مه نه‌ته‌وایه‌تىیه‌که‌و ده‌رهاوێشته‌کانى هه‌موو ئه‌و به‌هاو پره‌نسپه ئیسلامىیانه‌ى سه‌ره‌وه ژێَر پێَ دراون و بێ ڕێزیان پێ کراوه، که‌رامه‌تى مرۆڤى کورد‌و گه‌وره‌یى ئه‌م مرۆڤه له کوردستاندا سوکایه‌تى پێکراوه . دوژمنایه‌تى زمان و فه‌رهه‌نگى کراوه ، مامه‌ڵه‌ى نایه‌کسانى له‌گه‌لڕ کراوه، سیاسه‌تى جیاکارى و هه‌ڵاواردنى نه‌ته‌وه‌یى به سه‌ردا جێبه‌جێ کراوه سته‌مى جۆراو جۆرى ده‌رهه‌ق ئه‌نجامدراوه له‌ولاوه کێشه‌و داخوازیه‌کانى له ناوه‌ڕۆکدا ڕه‌واو عادیلانه‌ن بۆیه هه‌ر به‌م پێیه‌ش مه‌سه‌له‌ى ڕزگار بوونى کورد‌و لابردنى ئه‌و سته‌م و هه‌ڵاویردنه نه‌ته‌وه‌یىیه‌ى دژى په‌یڕه‌و ده‌کرێو ئه‌و بێ مافیه‌ى دووچارى بوه‌و گه‌یشتنى به سه‌رجه‌م مافه‌کانى، له ناوه‌ڕۆکدا ئه‌رکء مه‌سه‌له‌یه‌کى ئیسلامىیه، واته نه‌ک ناکرێت که‌س و هێزى له دیدێکى ئیسلامى یه‌وه دژى ئه‌م خواستانه بووه ستێته‌وه به‌ڵکو هه‌موو هوشیار بوونێکى ڕاسته‌قینه به ناوه‌ڕۆکى ئیسلامء ڕۆح و به‌هاو پره‌نسییپه‌کانى ده‌خوازێت پشتیوانى له‌م گه‌له بکرێت بۆ گه‌یشتن به ئازادى و ڕزگار بوون و سه‌رفرازى به‌م جۆره‌ش ئیسلامى بوون له‌م شوێنه‌دا یه‌کسان ده‌بێت به‌پێدانى ڕه‌وایه‌تیه‌کى ئیسلامى به‌خه‌باتى هه‌قخوازانه‌ى گه‌لى کوردستان بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌کانى و داڕنینى هه‌مان ره‌وایه‌تى له‌وده‌سه‌ڵات و ئایدۆلۆژیا‌و ناوه‌ندو میکانزمانه‌ى له پشت ژێرپێدانى مافه نه‌ته‌وه‌یى و ئینسانىیه‌کانى گه‌لى کوردستانه‌وه‌ن (4).
به حوکمى ئه‌وه‌ش که ئێمه تا ئێستا له ده‌ورو به‌رێکى ئیسلامى دا ده‌ژین ده‌کرێ له ده‌رفه‌تى جۆراو جۆرداء به ئاڕاسته‌ى ده‌ره‌وه سوود له‌م زمانه وه‌ربگیرێت . له ناوخۆشدا به‌شێ له ئازادى گوزارشتدانه‌وه له خۆى ته‌وژمێکى نیشتمانیى ده‌خاته ڕوو، به‌م جۆره‌ش (( نه‌ته‌وه‌یى بوون )) و (( ئیسلامى بوون )) سه‌باره‌ت به کێشه‌ى کورد ده‌بن به دوو ڕووى یه‌ک دراو‌و په‌یوه‌ندى به سه‌قفى داواکاریه‌کانء به ڕه‌وایى و نا ڕه‌وایى داواکاریانه‌وه نامێنێت به‌ڵکو له هه‌ندێ ڕووى سنوورداره‌و په‌یوه‌ندى به پاڵنه‌رو زمانى ده‌ربڕین و ( تڕێیل ) کردنه‌وه هه‌یه . بۆیه ده‌شڵێم سنوردار چونکه مۆدێرنه‌ى فکرى و سیاسى به‌شێکى به‌رچاو له زمانى قسه کردنى سیاسى به‌شێکى گرنگ له ئیسلامى یه‌کانى کوردستان پێکده‌هێنێتء ئه‌وانیش له ده‌ربرینیاندا زۆربه‌ى ئه‌و چه‌مکء ده‌سته‌واژانه به‌کار ده‌هێنن که‌هێزه نیشتیمانییه‌کانى تر به کارى ده‌هێنن. نه‌ته‌وایه‌تى وه‌ک چه‌ترێک بۆ هه‌مووانزۆر گرنگیشه له‌م شوێنه‌دا ڕه‌چاوى شعورى نه‌ته‌وه‌یى که‌سانى سه‌ر به ته‌وژمه ئیسلامىیه‌که بکرێت که به شێکى به‌رچاو له ناویاندا سه‌ربه‌خۆ خوازنء په‌رۆشىء دڵسۆزىیان خۆ بۆ ئێستاء ئاینده‌ى گه‌لء نه‌ته‌وه‌که‌یان له که‌سانى تر به که‌متر نازانن، ڕاست نىیه به ناهه‌قء به ناوى نه‌ته‌وه‌یىوه ئازارى روحیان بدرێ چونکه خودى ناسیۆنالیزم بوون ده‌بێت خودان ناوه‌ڕۆکێکى موگناتیسى کۆکه‌ره‌وه‌ى پێکهێنه‌ره‌کانى نه‌ته‌وه‌بێت ئه‌و زمانه‌ى نوێنه‌رایه‌تیشى ده‌کات ده‌بێت به هه‌مان هه‌ناسه‌و ڕوحیه‌ته‌وه بێته ئاخافتن، له ڕویه‌کى تره‌وه نه‌ته‌وایه‌تى ده‌بێ له سه‌روى ململانێء کێبڕکێ سیاسىیه ناوخۆییه‌کانه‌ءه بێتء هه‌روه‌ک ئیسلام موڵکى هه‌مووان بێتء چه‌ترێک بێت بۆ کارى هاوبه‌شء هاو چاره نووسىء کێبڕکێیه‌کى ته‌ندروست چونکه ئه‌گه‌ر گۆڕا به ئامرازێکى ململانێىسیاسى و جه‌نگى ده‌رونى به‌ده‌ست ته‌وژمێکى سیاسىیه‌وه دژ به ته‌وژمێکى تر ئه‌وا له‌و نێوه‌نده‌دا زۆر له خاسیه‌ته‌کانى خۆى له‌ده‌ست ده‌داو ڕ‌ۆشنبیرى نیشتیمانیش دوچارى داڕزانى زیاتر ده‌کات، ئه‌مڕۆ ئه‌وه ڕوونء ئاشکرایه که له پاڵ هه‌وڵى دڵسۆزانه‌ء پێوچان بۆ دابینکردنى خزمه‌تگوزارىیه سه‌ره‌تایىیه‌کانى هاوڵاتیانء گه‌شه‌دان به ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تیمان جیهادى هه‌ر گه‌وره‌ى قۆناغه‌که تێکۆشانى هه‌مه لایه‌نه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکى سیاسیانه‌ى کۆنکرێتى بۆ کێشه‌ى گه‌لى کوردستانء بردنه پێشه‌وه‌ى کێشه‌که تا گه‌یشتنى به دوا قۆناغى سروشتى هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کى نه‌ته‌وه‌یى که خود خاوه‌نى سیاسىء دیارى کردنى مافى چاره‌نووسء پێکهێنانى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یىیه.ئه‌مه‌ش هاو چاره‌نووسى سه‌رجه‌م ته‌وژمه‌کان ده‌خوازێت هاو چاره نووسییش زه‌مینه‌ى کار‌و تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش و دیاریکردنى پانتاییه‌کانى کۆکىء جیاوازبوونى هێزه‌کانء ڕێزگرتن له نه‌گۆڕه نیشتیمانیه‌کانى پێویسته.
په‌راوێزه‌کان:1- ڕه‌هه‌ند ژماره (11) ساڵى (2000)لا 34 2- نموونه له‌م ڕووه‌وه زۆره له وێنه‌ى مه‌لاى خه‌تێء ته‌وقه‌نه‌کردنه‌که‌ى شێخ محمودو ..... هتد3- ئیسلامىیه‌کانى کوردستان له ڕووى فه‌رهه‌نگىیه‌وه پێویستیان به هاتنه‌وه سه‌رخۆو زیاتر به ژینگه‌یىء کوردستانى کردنى زیاترى تێزه‌که‌یان هه‌یه بایکۆت کردنى که‌له‌پورى هونه‌رو موسیقاى کوردى به ناوى شه‌رعه‌وه کارێکه که‌متر قابیلى تێگه‌یشتنه .4- بڕوانه کێشه‌ى کورد له ستراتیژیه‌تى یه‌کگرتوودا .
بۆچوونه‌کان