کۆبوونه‌یه‌کی یه‌ک ڕۆژه‌ لە ژێر ناوی «توند و تیژی دژ به‌ژنان »ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ۲۱ خەزه‌ڵوه‌ر، له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو. کۆ بوونه‌وه‌ی مافی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونناسی لێکۆڵینه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی توند و تیژی دژ به‌ژنان له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا له ژێر‌ته‌وه‌ری «توند و تیژی دژ به‌ژنان» له‌گه‌ڵ بوونی عه‌بدولموحه‌ممه‌د زاهیدی به‌رپرسی پاڕێزگای کوردستان، بریکار و دادوه‌ره‌کانی پارێزگای کوردستان، مامۆستاکانی ئه‌ندامی لێژنه‌ی تایبه‌تی زانکۆکانی پارێزگای کوردستان و چالاکان و هۆگرانی کێشه‌کانی ژنان ‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌۲۱ى خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ئیسلاح له‌ سنه، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌و بریکاره‌کانی دادگای کوردستان و ده‌فته‌ری ئیشه‌کانی ژنان و بنه‌ماڵه‌ی پارێزگاری کوردستان و هاوکاری کۆڕێکی تر له‌سازمان و ڕێکخراوه‌کانی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت تایبه‌ت به‌ئیشه‌کانی ژنان ئه‌نجام درا، بۆ مه‌به‌ستی ئاگایی دان و لێکۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زایانه‌ی هۆ و هۆکاره‌کانی توند و تیژی له‌ کۆمه‌ڵگادا به‌رامبه‌ر به‌چینی ژنان، له‌هۆڵی فه‌روه‌ردین ئيدارەی فه‌رهه‌نگی (کلتووری) هونه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رهه‌نگ و ئيڕشاد ئیسلامی سنه، ده‌ستی به‌کار کرد. پارێزگای کوردستان له‌م کۆ بوونه‌وه‌ كه له ژێر تەوەری مافی ـ کۆمه‌ڵایه‌تی و لێکۆڵینه‌وه‌یى لەسەر توند و تیژی دژ به‌ژنان لە بنەماڵەدا کوتی : ئه‌گه‌ر توند و تیژی ببێت ‌به‌کلتوور و عاده‌تێکی وه‌رگیراو له‌کۆمه‌ڵگادا،یاسا و لایه‌نگره‌کانی یاسایی، هیچ کارێکیان له‌ده‌ست نایه. لە درێژه‌ی قسەکانیدا ڕایگەیاند : «توند و تیژی دژ به‌ژنان ڕیشه‌یه‌کی به‌درێژای مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌و له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌پێی ئایین، مه‌زهه‌ب و عاده‌تی زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا، زۆر یا که‌م تا به‌ ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌بووه.» ھەروەھا وتی : «له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلامی ژن و پیاو له‌به‌دیهاتن و مرڤایه‌تی پێکه‌وه‌ به‌رابه‌رن و هیچ جیاوازيێک و سه‌رترێک له‌م بواره‌دا نیه». له درێژەی وتارەکەی دا گوتی : «هه‌ر چه‌ند لایه‌نگرانی مافی ده‌توانن نه‌خش و ڕۆڵێکی زۆر و به‌رچاویان له‌م بواره‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵام تا کاتێک که‌عاده‌ت و کلتووری زاڵ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ ئاڵو گۆڕی تێدا نه‌کرێ و ڕوانینه‌کانی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌چینی ژنان چاک نه‌که‌ین، له‌کێشه‌ی توند و تیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان، ناتوانین هیچ کارێک بکه‌ین» زاهیدی ھیوای بەمە خواست : ئه‌م کۆ بوونه‌وه‌ به‌ده‌ست هێنانێکی ئەرێنی و باشی هه‌بێت که‌بتوانێ له‌ته‌واوی جێگاکانی وڵات له‌ئاکامه‌کانی ئه‌و که‌ڵک وه‌رگیرێ.» وته‌بێژی تری ئه‌م کۆ بوونه‌وه، «مورادی» سه‌رۆکی لێژنه‌و بریکاره‌کانی پاریزگای کوردستان بوو. ئه‌و به‌ئاماژه‌به‌وه‌ی که‌ ئه‌م کۆ بوونه‌وه‌ به‌ته‌وه‌ری توند و تیژی دژ به‌ژنان بۆ باری هه‌وه‌ڵه‌ که‌ له‌ ئێراندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سکه‌وتی هاوبه‌شی و هاوکاری سازمان و ڕێکخراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵک زانی. ئه‌و کوتی : «ئه‌م کۆ بوونه‌وه، هه‌واڵێکی بۆ پیاوان هه‌یه‌و ئه‌ويش ئه‌مه‌یه‌ که‌ له‌چینی ژنان تێبگه‌ن و باوه‌ڕیان به‌توانا و لێهاتوویه‌کانی زۆری ئه‌وان هه‌بێ». هه‌روه‌ها وتی : «بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ژنان له‌کۆمه‌ڵگادا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ که‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت به‌یاسای بنه‌ڕه‌تی به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ژنان پابه‌ند بن و له‌ژنان له‌جێگاکانی ڕامیاری و سەرەکی که‌ڵک وه‌رگرن». ھەروەھا جه‌ختی کرده سەر ئەوەی کە: «پێویسته‌ له‌ بواری ئیش و ده‌رس خوێندن، بنه‌مای به‌رابه‌ری مافی ژنان و پیاوان له‌به‌ر چاو بگیرێت و ھەروەھا یاساکانی ئێستا له ‌شوێنه‌ دادوه‌ریه‌کان چاک بکرێت تا پێش ‌به ‌فیڕۆ چوونی مافی ژنان له‌بواری یاسایی و مافی بگیرێت. به‌پێی وته‌ی «له‌یلا ئاژیر»، ڕاوێژکار و کارگێڕی ته‌واوی ئیشه‌کانی ژنانی بنه‌ماڵه‌ی پاریزگای کوردستان، له‌نێوان ۳۰ مه‌قاله‌ی ناردراو بۆ ده‌فته‌ری ئه‌م کۆبوونه‌وه، له‌کۆتاییدا ۶ مه‌قاله‌ که‌ باشتر بوون هه‌ڵبژێردراون و ۵ مه‌قاله‌ بۆ پێشکەشکردن و خوێندنەوە لە سێ به‌ش؛ به‌ته‌وه‌ره‌کانی مافی، کۆمه‌ڵناسی و ده‌روونناسی بۆ کۆبوونه‌وه‌ که ‌له‌به‌ر چاو گیران که‌ هه‌ر کام له‌م مه‌قاله‌و به‌شانه‌ به‌بوارێک له‌هۆ و هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی توند و تیژی دژ به‌ ژنان و چۆنیەتی ده‌رچوون له‌م گرفته‌ گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی،ئاماژه‌ی کردبوو. پێویسته‌ بکوترێ ئه‌مه‌ یەکەمین کۆبوونه‌وه‌ی شاره‌زایانه‌ به‌ته‌وه‌ری «توند و تیژی دژ به‌ ژنان»ه‌ که‌ له‌ئاستی ئێراندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.