ناوهندی
11 بهمن 1401
0
105
کۆچی دوایی یەکێ له ئەندامانی جەماعەت لە سەردەشت
کاک جەلیل محەممەدیان لە برایانی پێشڕەوی جەماعت لە ناوچەی سەردەشت به بۆنەی ڕووداوی ھاتوچۆ لە جادەی تەورێز ـ ئیلەخچی، ڕۆژی دوو شەممە، 7ی بەفرانباری ئەمساڵ کۆچی دوایی کرد.
کاک جەلیل، لە دایکبووی 1345 و لە برایانی تێکۆشەر و بەرەی یەکەمی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ناوچەی «واوان»ی سەردهشت بوو.
ئەندامی شۆڕای گوندی «واوان» بوو کە لەم بەشەدا چالاکی زۆری نواند و ھەموو کات خەمخۆری خەڵک و خزم و کەس و ھاوگوندییەکانی بوو. پارێزگاری لە بڕوا و بیری ئیسلامی و ڕۆحی لێبوردەیی لە تایبەتمەندییە ئاکارییەکانی ئەو خوالێخۆشبووە بوو.

پێگهی ھهواڵنێری ئیسلاح، به بۆنهی کۆچی دوایی ئەم ئەندامە تێکۆشەر و کۆڵنهدهره، پرسه و سهرخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵه و ھەموو خزم و کەس و ھاوبیرانی دەکات و لە خوای پەروەردگار، بۆ ڕۆحی ئەو کۆچکردووە، لێخۆشبوون و ڕەحمەت داوا دەکات.
بۆچوونهکان