مه‌ریوان ـ پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح ته‌رمی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌حمود ئیواز له چالاکانی ئایینی شاری مه‌ریوان ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا. ته‌رمی مامۆستا مه‌حمود ئیواز، مامۆستای قوتابخانه و زانکۆ، ئیمام و پێشنوێژی مزگه‌وتی «صلاح الدين»ی شاری مه‌ریوان و له زانایای گه‌وره و به‌ناویه‌ی شاری مه‌ریوان که له ڕووداوی ھاتوچۆ له جاده‌ی سنه ـ مه‌ریوان فه‌وتی کردبوو، به ئاماده‌بوونی خه‌ڵکێکی زۆر، ڕۆژی ھه‌ینی 4ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له گۆرستانی «دار سه‌یران»ی مه‌ریوان به‌خاک سپێردرا. مامۆستا ئیواز شه‌ھاده‌ی ماسته‌ری له زانستە شه‌رعیه‌کان بوو و خوێندکاری خولی دکتۆرا له به‌شی فیقھی شافێعی کۆلێژی زانکۆ تاران، له مامۆستایانی چالاکی شاری مه‌ریوان بوو. ئه‌م مامۆستا ئایینیه وێڕای خزمه‌ت کردن له قوتابخانه و زانکۆ، ئه‌ندامی شۆڕای لابردنی کێشه و گرفته‌کانی شاری مەریوان و ئیمام و پێشنوێژی مزگه‌وتی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری مەریوان بوو و وه‌ک وتاربێژێکی توانا و لێھاتوو بۆ ناساندن و په‌ره‌پێدانی فیکری ئیسلامی تێکده‌کۆشا. پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، په‌رسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌بۆنه‌ی کۆچی ئه‌م زانا ئایینیه به ھه‌موو خه‌ڵکی مه‌ریوان به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌کەی پێشکه‌شدەکات و له خوای گه‌وره به‌ھه‌شت به‌رین و لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و کۆچکردووه و و سه‌بر و خۆڕاگرییش بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی داوا کاره. یادی به‌خێر و ڕێگه‌ی پڕ ڕێبوار!
بۆچوونه‌کان