یەکەمین کۆنگرەی «توێژینەوەی مێژوویی سهرھهڵدانی بزاڤهکانی ناوچەی موکریان» بە هاوبەشی کۆڕێک لە پێشهنگان، پسپۆڕەکان، بەرپرسانی پارێزگایی و وڵاتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پیرانشار بەڕێوە چوو. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ئەم کۆنگرەیە بە هیممەت و تێکۆشانی پێوەندييه گشتیيهکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پیرانشار بە مهبهستی «ڕەگەزناسی مێژوویی بزاڤه ئیسلامييهکان لە ناوچەی موکریان» بەڕێوە چوو کە پێشتر بە بانگهێشتی بنکەی ئەم کۆنگرەیە، چەن مقالەیەک وەک باشترین مەقالەکان هەڵبژاردران و لەم کۆنگرە یەک ڕۆژەدا بەر توێژینەوە و لێکۆڵینەوە دانران. لەم کۆنگرەیە کە بە ئامادە بوونی جەماڵ ئیسماعیلی «بەرپرسی پێوهندییه گشتییهکانی جەماعەت» و عەبدولکەریم عەزیززادە ، «بەرپرسی لێژنەی بهڕێوبهرایهتی پارێزگا» و کۆڕێک لە پێشهنگانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە دوو پارێزگای ئازەربایەجانی ڕۆژئاوا و کوردستان بەڕێوەچوو، ڕەحمان ئەحمەدی ئەدیب خوێنەواری حوجرەکانی سوننەتی زانسته ئایینییهکان لە وتارەکانی بە ڕخنە گرتن لە مێژووی هاوچهرخی کورد، کارکردی حوجرەکانی ئایینی، مزگەوتەکان و خانهقاکانی ناو کوردستان لە پێکهاتنی جۆرێک نیشتمان پەروەری و بیری ئایینی بەر توێژینەوە و لێکۆڵینەوە دانا. ئهندازیار سەلاحەددین عەبباسی نووسەر، لێکۆڵەری مێژوو و لە پێشهنگانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ئێران، لە بواری مێژوویی ناوچە و بیر و باوەڕی ناوچهیی - ئیسلامی و شێوەی پێشوازی خەڵکی ناوچەی موکریان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوان لەگەڵ باوهڕهکانی نوێ، قسەی کرد لە بەشێکیتر لەم بەرنامە، ڕەحیم خورشیدی، قوتابی پلهی دوکتۆڕای ئەدەبیات و زمانی فارسی وەک یەکێک لە پێشهنگانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە مەهاباد بە لێکۆڵینەوە و گێڕانەوهی بیرەوەرییهکانی دەعوەت لە ساڵەکانی هەوەڵی پێکهاتنی جەماعەت لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچەدا قسەی کرد. لە بەشی سەرەکی بەرنامە، نووسەری ئەو مەقالانەی هەڵبژێردرابوون لە مەقالەی خۆیان بەرگری کرد و ڕاکانی خۆیان دەربڕی. خەبات ڕەسووڵپوور، کارناسی باڵای توێژینەوە لە زانستە کۆمەڵایەتیيهکان کە تێزی خۆی سەبارەت بە لێکدانەوەی وتووێژی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح نووسیوە، کورتهیەک لە دەسکەوتەکانی لە تێزی خۆی باس کرد. ئەو بڕوای وا بوو کە لە توێژینەوەی خۆی بە سێ ڕیزی وتووێژی جۆراوجۆر لە ناو جەماعەت سوننەتخوازی عەقڵگهرا، عەقڵخوازی سوننەتی و عەقڵخوازی سێکۆلار گەییشتووە. ئەو دوو ڕیزی سوننەتخوازی عەقڵگهرا و عەقڵخوازی سێکۆلاری بێ بەش لە هەر جۆرە توانایەک و لێهاتوویەک لە ڕاسای بەرەو پێش بردنی ئامانجەکانی جەماعەت زانی و وتی: «من گشت هیوام لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە ڕیزی عەقڵگهرای سوننەت وەرگره» لە بەشێکیتر لە بەرنامە، چەن مەقالەیەکیتر بە ڕخنە لە کارکردی سی و چەن ساڵەی جەماعهتی دەعوەت و ئیسلاح لە لایەن عەلی عەزیزی کارناسی باڵای فەلسەفەی ڕۆژئاوا و عوسمان عەبباسی کارناسی باڵای لێکۆڵەری زانستە کۆمەڵایەتیيهکان ھاته ئاراوه. هەروەتر سەید ئەبووبەکر حەیدەری و هاشم زوورئاوەر، هەر کام لە مەقالەکانی خۆیان بە لێکۆڵینەوەی خۆگرتن و گەشەی بیری دینی لە ناوچەی موکریان لە دەیەی 20ی هەتاوی خەریک بوون و وێڕای ڕوونکردنەوەی نووسراوەکانی، بهرهنگاریان لە قسهکانی خۆیان کرد. لە بەشی چاودێری عەبدولڕەحمان سوبحانی ، ڕەحمان ئەحمەدی و سەلاحەددین عەبباسی بە کورتی سەبارەت بە شێوەی وهرگرتن و هەڵبژاردنی مەقالەکان بۆ کۆبوونەوەکە قسەیان کرد. لە بەشی کۆتایی کۆنگرە، تریبۆنێکی ئازاد به ماوهی یەک کاتژمێر بۆ دەربڕینی هەر جۆرە ڕەخنە و پێشنیار و خاڵێک سەبارەت بە شێوەی بەڕێوە چوونی ئهم یهکهم ئهزموونه لە ناوچەکهدا بەڕێوەچوو. لە کۆتایی بەرنامە بۆ پێزانین لە هەوڵەکانی خاوەنی مەقالەکانی بانتر و داوەران، لەوحێکی یادبوود وێڕای خهڵاتییهک لە لایەن دهستهی بهڕێوبهرایهتی کۆنگرە پێیان درا.
بۆچوونهکان