به پێی ڕاپۆرتی ھه‌واڵنێری پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، به یارمەتی ئه‌نجومه‌نی کلتووری ئه‌قسا «ئافاق» و به یارمه‌تی ھه‌ندێ ڕێکخراوی پشتگری «کێشه‌ی فەلەستین»، کۆبوونەوەیه‌ک له‌ژێر ناوی «غه‌ززه : 51 ڕۆژ خۆڕاگری و سه‌رکه‌وتن» بۆ ڕێزنان له خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵکی فه‌له‌ستینی دانیشتووی نه‌واری غه‌ززه، به ئاماده‌بوونی «خالد قدومی» نوێنه‌ری بزاڤی حه‌ماس، «ناسر ئه‌بوشه‌ریف» نوێنه‌ری بزاڤی جیھادی ئیسلامی فه‌له‌ستین و ھه‌ندێ له به‌رپرسان ناوخۆی وڵاتی ئێران و چالاکانی بواری فه‌له‌ستین، «مامۆستا عبدالرحمن پیرانی» ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران و ھه‌ندێ له پشتگیرانی وڵاتی فه‌له‌ستین، له ھۆڵی «ایوان شمس» شاره‌وانی تاران، به‌ڕێوه چوو. له‌م کۆ بوونه‌وه‌دا، «لوقمان ستووده» مودیری ئه‌نجوومه‌نی کلتووری ئەقسا «ئافاق»، ھۆی به‌دیھاتنی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی به ناساندن و ئاگاکردنەوه خه‌ڵکی له بواره جۆراوجۆره‌کانی «کێشه‌ی فه‌له‌ستین» ناو برد و کۆبوونه‌وه‌ی «غه‌ززه : 51 ڕۆژ خۆڕاگری و سه‌رکه‌وتن»یشی بۆ ڕێزگرتن له‌م به‌ربه‌ره‌کانێ پڕ له ئیفتیخارهی خه‌ڵکی خۆڕاگری غه‌ززه دژی ڕژێمی زایۆنیستی ناو برد. له سه‌ره‌تای ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، «مشیر المصري» نوێنه‌ری خەڵکی غه‌ززه له پاڕڵمانی فه‌له‌ستین له ڕێگه‌ی ویدئۆ کۆنفرانسه‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌که‌دا گرت و له ته‌واوی خه‌ڵک و به‌رپرسانی ئێران له‌به‌ر پشتگیریکردنی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له‌ماوه‌ی شه‌ڕی 51 ڕۆژه له‌گه‌ڵ ڕژیمی زایۆنیستی ده‌سخۆشی و ماڵئاوایی کرد و وتی : «سه‌رکه‌وتی ئه‌م خۆڕاگریه، سه‌رکه‌وتنی ئوممه‌تی ئیسلامی، به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی ئێران دژی ڕژیمی زایۆنیستی له شه‌ڕی «العصف المأكول» ناو برد. «المصرى» ئێستراتێژی چه‌کدارانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی ئیسڕائیل له به‌رامبه‌ر ڕێبازی چه‌کدارانه‌ی «کتائب قسام»ی به »ماڵی جاڵجاڵۆکه» چواند و وتی که نه‌تانیاھۆ له ترسی ئه‌وه‌ی له‌م شه‌ڕه‌دا تووشی خه‌ساری زیاتر نیێن، ئاگربه‌سی قەبووڵ کرد. ھه‌روه‌ھا ڕایگه‌یاند : وێڕای ئه‌وه‌ی که ته‌واوی ئوممەتی ئیسلامی له به‌ده‌سھێنانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌دا به‌شدارن، به‌یه‌که‌وه‌بوون و یه‌کده‌ستی له ڕیزه‌کانی ناوخۆی موقاومه‌تی به یه‌کێ له گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م شه‌ڕه ناو برد. ئه‌م نوێنه‌ره‌ی خه‌ڵکی عه‌ززه له پاڕڵمانی فه‌له‌ستین، ڕایگه‌یاند : ئه‌وه‌ی ده‌بێته چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی ئێش و برینه‌کانی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین، به‌ھێزکردنی جه‌بھه‌ی خۆڕاگری له‌به‌رانبه‌ری ڕژێمی زایۆنیستی و پێداگری له‌سه‌ر ئازادی دیله‌کانی فه‌له‌ستینی لای ڕژێمی ئیسرائیله و ھه‌ر وەھا ئاواتی ئه‌وه‌ی خواست که ڕۆژێ نوێژی شوکرانه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئوممه‌تی ئیسلامی به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی ئێران له مزگه‌وتی «الأقصى» دا بخوێنن. «حسین شیخ الاسلام» ئه‌مینداری گشتی کۆنفڕانسی پشتگیری له نه‌ته‌وه‌ی فه‌له‌ستین و ڕاوێژکاری نێونه‌ته‌وه‌یی پارڵمانی شۆڕای ئیسلامی له‌م کۆبوونه‌وه‌دا، شه‌ڕی غه‌ززه‌ی به‌م جۆره وه‌سف کرد که لایێکی ئه‌م شه‌ڕه وڵاتی پڕ چه‌ک و پشتگیرکراو له‌لایه‌ن ته‌واوی زلھێزه نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌کان به ھاوکاری ده‌زگا ئیعلامی و ڕاگه‌یێنه‌ره‌کان و لایێکی دیکه‌ش وڵاتێکی خۆڕاگر و بێ ده‌سه‌ڵات. ھه‌روه‌ھا وتی : ھه‌موو ڕۆژێکی ئه‌م شه‌ڕه سه‌رکه‌وتنێک بوو بۆ فه‌له‌ستین و ھه‌موو کات : لایه‌نه مادییه‌کان، ئاکامی و کۆتایی شه‌ڕ دیاری ناکه‌ن و شه‌ڕی غه‌ززه‌ش یه‌کێ له‌م ڕووداوانه بوو که خه‌ڵک له‌سه‌ر ئاستی پاکی نییه‌ت و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاسمان و ئیراده‌یێکی به‌ھێز، ئاکامی ئه‌م شه‌ڕه‌یان گۆڕی. له‌مه‌ش له کاتێکدایه که له سێ شه‌ڕی پێشووی عه‌ره‌ب و ئیسرائیلیه‌کان، عه‌ره‌به‌کان وێڕای به‌ھێزبوونی چه‌کداری و توانایی زۆر، شکستی گه‌وره‌یان ھێنا. شێخ الاسلام ئاماژەی بە یارمه‌تی خواستنی ئیسڕائیل لە ئه‌مریکا لەکاتی شه‌ڕی غه‌ززه‌دا کرد و وتی : «داواکاری ئیسرائیل بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له زاغه موھیماتەکانی ئەمریکا له فه‌له‌ستین، نیشانده‌ری بهھهڵەچوونی ئه‌وان له‌شه‌ڕدا بوو و ئه‌مه‌ش بێئابڕوویەتیهکی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنیستی به‌دی ھێنا، بەڵام فه‌له‌ستینیه‌کان تا ئاخرین کاتی شەڕ، قونبله و موشه‌کیان به‌ره‌و ئیسڕائیل ته‌قاند و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یێنێ که ئیتر ھیچ جۆره پارێزگاریه‌ک بۆ ئیسرائیل ڕچاو ناکرێ. «ناسر ئه‌بو شه‌ریف» نوێنه‌ری بزاڤی جیھادی ئیسلامی له تاران بۆ ئاماده‌بوان قسه‌ی کرد و وتی : «خواستی بنه‌ڕه‌تی ئێمه، کردنه ده‌ره‌وه‌ی ڕژێمی ئیسڕائیل و ئازادکردنی فه‌له‌ستینه و ئاستی داواکاریەکانی ئێمه شتێهک زیاتر له ئازادکردنی غه‌ززه و ماسیگرتنی فه‌له‌ستینیه‌کان و سازکردنه‌وه‌ی وێرانیه‌کانی غه‌ززه‌یه.» ئه‌م که‌سایه‌تیه وێرای به نادروست زانین و شکست ھێنانی ڕێگای قسه و موزاکه‌ره له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل، ڕایگه‌یاند که لایه‌نی به‌رامبه‌ر نه‌ک خاڵی جیاواز به ئێمه نادا، به‌ڵکو ھه‌ر له سه‌ره‌تای ھه‌ر دانیشتنێکه‌وه داوای خاڵ و ئیمتیاز ده‌کات. بۆیه خه‌باتی چه‌کداری و سوڵح نه‌کردن ته‌نیا ڕێگای سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ڕژێمی زایۆنیستییه. وته‌بێژی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه، خاتوو فروز ڕه‌جایی فه‌ڕ، به‌رپرسی ستادی ڕێزنان له کوژراوانی جیھانی ئیسلام له چه‌ن قسه‌یه‌کی کورت دا ئاماژه‌ی دایه خۆڕاگری خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و وتی : دایکانی فه‌له‌ستینی، ڕۆڵه‌کانیان له‌سه‌ر بنه‌مای کلتووری خۆڕاگری و موقاومه‌ت ڕادێنن. ڕه‌جایی فه‌ڕ که له‌و که‌سانه‌یه که له ساڵی 1358ی ھه‌تاوی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تارانیان داگیر کرد، ڕه‌خنه‌ی له ڕێکخراوی تیرۆریستی «داعش» کرد و به‌ڕاشکاوی ڕایگه‌یاند ، بۆچی داعش که خۆی به نوێنه‌ری جیھاد له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌زانێ، تا ئێستا بچووکترین ھه‌نگاوی دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئیسڕائیل له ناوچه‌که‌دا ھه‌ڵنه‌گرتووه؟ له کۆتایی قسه‌کانیدا جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که نابێ به‌ھۆی بوونی جیاوازی و کێشه‌ی بچووک له‌سه‌ر ھه‌ڵوێستی گرووپه جیھادیه‌کانی فه‌له‌ستین سه‌باره‌ت به کێشه‌ی سووریا و ڕۆشتنی حکومه‌تی «بشار اسد»، له پشتگیری کردنی لایه‌نی فه‌له‌ستینی غافڵ ببین،له ھه‌موو کاتێکدا نابێ خه‌ڵکی فه‌له‌ستین ته‌نیا جێ بێڵین. «خالد قدومی» نوێنه‌ری بزاڤی حه‌ماس له تاران دوایین وتاربێژی ئه‌م کۆڕه بوو. له قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به بارودۆخی سیاسی ناوچه‌که دوای ئه‌م شه‌ڕڕی غه‌ززه کرد و وتی : دوای ئه‌م شه‌ڕه ئه‌وه ئیسڕائیل بوو که تووشی زیانێکی قورس ھات چونکوو به شکست ھێنانی سوپای ئه‌م ڕژێمه داگیرکه‌ره، شارۆمه‌ندانی ئیسڕائیلی بڕوای خۆیان به سوپای ئه‌م وڵاته له ده‌ستدا و ده‌کرێ ئه‌مه به سه‌ره‌تای شکستی گه‌وره‌ی ئه‌م ڕژێمه نامه‌شروعه و ئازادی وڵاتی فه‌له‌ستین ناو به‌رین، چونکوو خاڵی به‌ھێزی ئه‌م وڵاته که سوپاکه‌ی بوو تووشی لاوازی و شکست ھات. «قدومی» ھه‌روه‌ھا ڕایگه‌یاند : شه‌ری 51 ڕۆژه‌ی غه‌ززه، شهر دژی ئیسلامی سیاسی مامناوه‌ند بوو و ئه‌مریکا به ڕێکخستنی کێشه‌ی «داعش» ده‌یھه‌وێ وه‌ک کاتی سه‌ددام و به‌ناوی پارێزگاری له کوه‌یت به بوونی چه‌کداری خۆی له ناوچه‌که‌دا درێژه بدات. بۆیه ئیدیعای شه‌ڕی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ «تیرۆریسم» درۆیه‌ک زیاتر نییه و بوونی دووباره‌ی ئه‌و له ناوچه‌که ده‌بێ ئیدانه بکرێ و ئه‌م شه‌ڕه‌شیان بۆ به‌ھێزکردنی لایه‌نی سازشکار و لاوازکردنی ئیسلامی سیاسی مامناوه‌ند به‌دی ھێنا که به یارمه‌تی خوای گه‌وره به خۆڕاگری، ئه‌م پلانه‌ش تووشی شکست بوو. قهدوومی، نوێنه‌ری بزاڤی حه‌ماس له کۆتایی قسه‌کانیدا ڕووی کرده ته‌واوی ئوممه‌تی ئیسلام و وتی : ئایا کاتی ئه‌وه نه‌ھاتووه که ته‌واوی موسوڵمانانی بۆ ئازادکردنی نه‌ته‌وه‌ی فه‌له‌ستین و ته‌واوی ئوممه‌ت، ھهڵسنه سەر پێ؟ جێگای باسه له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، فیلم، وێنه و سروودی حه‌ماسی سه‌باره‌ت به خۆڕاگری خه‌ڵکی فه‌له‌ستین بڵاو کرایه‌وه و کۆتایی ئه‌م کۆڕه‌ش، دیکله‌مه و شێعرخوێندنهوهیهک بوو له لایه‌ن دکتۆر محه‌مه‌د ئیبراھیم ساعدی ڕوودی سەبارهت به کێشه‌ی فه‌له‌ستین که له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه پێشوازی لێ کرا. جێگای ئاماژه‌یه که به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، یه‌که‌م ئاماده‌بوونی فه‌رمی و جیددی ئه‌نجومه‌نی کلتوروی ئه‌قسا «ئافاق» سه‌باره‌ت به به‌رنامه و سیاسه‌ته‌کانیه‌تی.
بۆچوونه‌کان