۱) ئاڵوگۆڕه‌کانی سیستمی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و پڕڕهنگبوونی رۆڵی رای گشتی‌و بنیاته ناده‌وڵه‌تییه‌کان وایانکردووه که جۆرێکی دیکه له دیپلۆماسی به ناوی «دیپلۆماسیی گشتی»بێته ئاراوه‌و گرنگی په‌یدا بکا.
دیپلۆماسیی گشتی به پێچه‌وانه‌ی دیپلۆماسیی نه‌ریتی یان فه‌رمی ئاشکرایه، له دیپلۆماسی نه‌ریتیدا وتووێژه‌کان به زۆری له نێوان سیاسهتمهدارانداو به شێوه‌یه‌کی نهێنیو شاراوه ئه‌نجام دهدرێنو له‌وانه‌یه هه‌رگیز نێوه‌رۆکی ته‌واوی وتووێژه‌کان بۆ خه‌ڵک ئاشکرا نه‌کرێ.
به‌رده‌نگی ئه‌سڵیی دیپلۆماسیی گشتی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، رای گشتی‌و گرووپه کاریگه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگان، به‌ڵام به‌رده‌نگی دیپلۆماسیی نه‌ریتی ده‌وڵه‌ته‌کانن.
ئامانجی دیپلۆماسیی گشتیی هه‌ر وڵاتێک شوێن‌دانان له سه‌ر رای گشتی به مه‌به‌ستی هیدایهتو کاناڵیزه‌کردنی له پێناو سیاسه‌ته ئهسڵیو گرنگه‌کانی ده‌وڵه‌تدایه، تا خه‌ڵک به شێوه‌یه‌ک بیر بکه‌نه‌وه که دهیانهوێو له‌م رێگه‌یه‌وه پشتیوانی‌و هۆگریو دیدی پۆزه‌تیڤ به نیسبه‌ت سیاسه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی دروست بکا. که واته ئامانجی دیپلۆماسیی گشتی سیاسییە.
هۆی گرنگی‌و رۆڵی سه‌ره‌کیی رای گشتی له دیپلۆماسیی گشتیدا، راگه‌یه‌نه گشتییه‌کان یه‌کێک له ئامرازه گرنگه‌کانی دیپلۆماسیی گشتین.
به شێوه‌یه‌کی گشتی له دنیای ئه‌مڕۆدا ده‌وڵه‌تان گرنگییه‌کی زۆر به دیپلۆماسیی گشتی دهدهنو له‌م رێگه‌یه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان تێده‌کۆشن.
۲) که باس له دیپلۆماسیی(نه‌ریتی) ده‌کرێ راستهوخۆو زیاتر سه‌رنجه‌کان ده‌چنه سه‌ر دهوڵهتانو ئه‌م چه‌مکه به بنیاتی ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ستراوه‌و ئه‌وه ده‌وڵه‌تانن که له دیپلۆماسیی وه‌ک رێکارو ئامرازێک له پێناو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان که‌ڵک وهرهدهگرن.
دیپلۆماسی کۆمه‌ڵێک پێویستی‌و پێشمه‌رجی ده‌وێن که ئه‌مانه‌ش ده‌وڵه‌تان ده‌توانن دابینیان بکه‌ن، بۆیه که باس له دیپلۆماسی‌و پێوه‌ندییه دیپلۆماتیکه‌کان ده‌کرێ راست چه‌مکی ده‌وڵه‌ت به‌زه‌ین ده‌گا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌کته‌ره‌کانی دیپلۆماسیی نه‌ریتی ده‌وڵه‌تانن و ده‌وڵه‌تانیش به پشتبه‌ستن به هێزی خۆیان ته‌نیا به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، بۆیه له‌م هاوکێشه لاسه‌نگه‌دا کورده‌کان نه‌یانتوانیوه رۆڵێکی ئه‌وتۆ بگێڕن‌و سهرنجو پشتیوانیی ده‌وڵه‌تان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان رابکێشن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به مانای پاساودانی که‌موکووڕییه‌کانی کورد له‌م بواره‌دا نیه‌و ئه‌گه‌ر کورد خاوه‌نی رێکخستنێکی یه‌کگرتووو به‌هێز بوایه له‌م بواره‌شدا ده‌یتوانی به قازانجی دۆزه‌که‌ی کاریگه‌ریی زیاتری هه‌بێ.
چونکه کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌وڵه‌ته‌و هه‌روه‌ک گوترا چه‌مکی دیپلۆماسیی(نه‌ریتی)یش گرێدراوی چه‌مکی ده‌وڵه‌ته، بۆیه له کوردستاندا زیاتر چه‌مکی دیپلۆماسیی حیزبی باوه‌و حیزبه‌کانیش به هۆی جۆراوجۆر که باسکردنیان مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه نیه، له‌م بواره‌دا زۆر به لاوازی ده‌رکه‌وتوون.
۳) کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی بهشخوراوهو مافه‌کانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی زاڵ به سه‌ر کوردستاندا پێشێل ده‌کرێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داخوازه‌کانی کورد ره‌وایی ئهخلاقیو قانوونی‌یان هه‌یه‌و مافه‌کانی مرۆڤ‌و مافی دیاریکردنی چاره‌نووسیش چه‌مکگه‌لێکی جیهانین، بۆیه کورد ده‌توانێ مافه ره‌واکانی بکاته هه‌وێنی دیپلۆماسیی گشتی‌و له‌م رێگه‌یه‌وه رای گشتی له هه‌موو دنیادا بکاته به‌رده‌نگی خۆی.
به هۆی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی له به‌رده‌م کورددان بۆ که‌ڵکوه‌رگرتنی کورد له دیپلۆماسیی نه‌ریتی، کهڵکوهرگرتنو سه‌رمایه‌دانان له سه‌ر دیپلۆماسیی گشتی وه‌ک پێویستییه‌کی چه‌ند قات خۆی ده‌نوێنێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش تا هه‌نووکه کورده‌کان ئاوڕێکی ئه‌وتۆیان له‌م بواره نه‌داوه‌ته‌وه‌و زیاتر به ده‌وری خۆیاندا خول ده‌خۆن.
هر گرنگیی رۆڵی رای گشتی له دنیای ئه‌مڕۆدا، پێویسته کورده‌کان رای گشتیی وڵاتانی کاریگه‌ر له بیاڤی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بکه‌نه به‌رده‌نگی سه‌ره‌کیی خۆیان، تا له‌م رێگه‌یه‌وه سۆز‌و پشتیوانیی ئه‌وان بۆ لای خۆیان رابکێشنو ئه‌مه‌ش دواجار ببێته فاکته‌رێکی فشار بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کانیان تا زیاتر ئاوڕ له مه‌سه‌له‌ی کورد بده‌نه‌وە.
۴) راگه‌یه‌نه گشتییهکانو له‌وانه ته‌له‌ڤزیۆن ئامرازێکی گرنگی دیپلۆماسیی گشتین. پرسیار ئه‌وه‌یه چه‌ند ته‌له‌ڤزیۆنی پرۆفیشناڵ به زمانه زیندووه‌کانی دنیا به مه‌به‌ستی ناساندنی مه‌سه‌له‌ی کورد به رای گشتیی جیهانو راکێشانی سه‌رنجیان بۆ لای دۆزی کورد، وه‌شان ده‌که‌ن؟ ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه کوردییانه که هه‌ن هه‌موویان روو به گه‌لی کورد وه‌شان دهکهنو به داخه‌وه ده‌بێ بڵێین که تاقه یه‌ک ته‌له‌ڤزیۆنیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نیە. ئه‌مه خۆی له خۆیدا نیشانده‌ری بێئاگایی کورده به نیسبه‌ت رۆڵی رای گشتی‌و دیپلۆماسیی گشتی له‌مڕۆدا. بوارێک که ده‌توانێ رۆڵێکی گرنگی له به‌ره‌وپێشچوونی دۆزی کورددا هه‌بێ، به‌م شێوه‌یه‌و بهنائاگایییهوه له لایه‌ن کورده‌وه پشت گوێ ده‌خرێ.
دیاسپۆرای کوردیش به هۆی پهرشو بڵاوی‌و لاوازی نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌نی بنیات یان دامه‌زراوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی یان ئێن جی ئۆیه‌کی بانحیزبی که وه‌ک ئه‌کته‌رێکی بواری دیپلۆماسیی گشتی کار بکاو به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک ناساندنی دۆزی کورد‌و دروستکردنی پێوه‌ندییه‌کی پته‌و له گه‌ڵ کهسایهتیو بنیات‌و دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مەدهنیی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێیان نیشته‌جێن، خه‌می سه‌ره‌کی بێ.
له به‌ره‌به‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا پێویسته ئه‌وه بڵێین که بێگومان یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه که بڕیارێکی کرده‌یی له سه‌ر دامه‌زرانی ئۆرگانێکی فکریی تایبه‌ت به دیپلۆماسیی گشتی‌و ته‌له‌ڤزیۆنێکی بانحیزبیو نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بدا‌و له‌م بواره‌دا ههنگاوێکی سه‌ره‌تایی هه‌ڵێنێت.
بۆچوونه‌کان