ئاماژه:خوێنه‌ری به‌رێز ئه‌م وتاره ماوه‌ی دوازده ساڵ پێش ئێستا له شاری پاوه، بۆ کۆڕی چوارده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جینوسایدی هه‌ڵه‌بجه نووسراوه‌و له‌و کۆڕا پێشکه‌ش کراوه، وا ئێستا و لێرا ده‌قاوده‌ق بۆ یه‌که‌م جار بڵاوی ده‌که‌مه‌وه چوونکه داوا‌و خولیاکانی وتاره‌که و نووسه‌ر بۆ هه‌ڵه‌بجه،پایته‌ختی رزگاری خوازی کوردستان به داخه‌وه هێشتا ناتوونه تهدی، به‌و ئاواته‌وه...
براکانم، خۆشکه‌کانم، نه‌وه‌کانی کاوه‌ی قاره‌مان و ڕۆڵه به ئه‌مه‌که‌کانی سه‌رداری به‌ناوبانگ سه‌لاحه‌ددینی ئه‌ییوبی و سه‌ربازانی ڕێبازه پیرۆزه‌که‌ی شێخ (عبیداللهی نه‌هری) و شێخ سه‌عیدی پیران و شێخی نه‌مر به‌رزنجی و مه‌لا مصطفی بارزانی و ده‌یان و به‌ڵ هه‌زارانیتر له ئازادیخوازان، له کاتێکدا چوارده‌یه‌مین سالوه‌گه‌ڕی جینوسایدی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ینه‌وه که به داخه‌وه زوڵم و زۆرداری باڵی ڕه‌شی هه‌روا به سه‌ر زۆرێ له گه‌لانی ئه‌م دونیایه داکێشاوه وهکوردیش به ئومێد و ئاواته‌وه چاوی بڕیوه‌ته ئاسۆی ئازادی و ئاسووده‌یی گه‌لانی چه‌وساوه‌ی دونیا. جا پێویسته له سۆنگه‌ی ئازادی خوازیه‌وه هاوخه‌می خۆمان بۆ هه‌موو میلله‌تانی چه‌وساوه و ژێر چه‌پوک له هه‌ر قوژبنێکی ئه‌م دونیایه‌دا ده‌ربڕین وه بڵێین کورد نه فاشیستهو نه ره‌گه‌زپه‌ره‌ست، به‌ڵکوو خوازیاری دونیاییکی پڕ له ئازادی و دادپه‌روه‌ریه هه‌م بۆ خۆی و هه‌م بۆ هه‌موو مروڤێکی دیکه.
خۆشه‌ویستان هه‌موو ساڵی له ساڵیادی تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه له‌م لاو له‌ولای دونیاوه کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه بۆ پیرۆز ڕاگرتنی شه‌هیدانێ که بوون به قۆچی قووربانی ڕیگای پڕ له هاوراز و نشێوی رزگاری ده‌گیرێ، که جێی ده‌س خۆش که‌ریه بۆ هه‌موو به‌ڕێوه به‌ران، به تایبه‌ت ئه‌و ئازیزانه‌ی که ئه‌م کۆره‌یان پێک هێناوه. له‌وانه‌یه ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕایهدابن که به تهنیایوه ته‌نیا گۆرانی و شێعر و هه‌ڵبه‌ست هه‌ڵواسین به باڵای هه‌ڵه‌بجه‌دا ساڵێ جارێ، گه‌رچی جیگای ڕێزه، به‌ڵام مافی هه‌ڵه‌بجه وه شه‌هیدانی، وا که پێویسته نادرێ.
به‌ڕای من ده‌بێ بێره‌وه‌ری هه‌ڵه‌بجه ببێ به قوتابخانه‌یه‌کی ڕۆشنبیری که له ئاوێنه‌ی ئه‌وه‌وه کورد خۆی بناسێ و بناسێنێ، به خۆیدا بچێته‌وه‌و هۆی نه‌هامه‌تیه‌کانی دیاری بکاو چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزێته‌وه. به‌م جۆره هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته قه‌ڵای پۆڵایینی رزگاری خوازی و ده‌بێ به چه‌قڵی چاوی هه‌موو زلهێزان و ملهوڕان که نازانن هه‌ڵوه‌راندنی گوڵێ هه‌زاران گوڵ ده‌ڕوێنێ. جێگای خوشحالیه له دووساڵی رابردوودا بێره‌وه‌ری هه‌ڵه‌بجه زۆرتر له پێش به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه پیرۆزه ڕیگه ده‌بڕیت، به‌ڵام زۆرشیی ماوه تا به‌و ئاسته و به‌و ئاواته بگات.
«گه‌لی کورد یه‌کێکه له گه‌له زیندوه‌کانی جیهان، مێژووه‌که‌ی وا نیشان ده‌دات که له کۆنترین گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بێت» دوای طۆفانی نووح «درودی خوای لێ بێ) هه‌موو گیان له‌به‌ران. بێجگه هاورێیانی نووح له ناو چوون «که‌شتیه‌که‌ی نووح له سه‌ره‌تای به‌هارێکدا، له سه‌رشاخی (جودی) له کوردستان ده‌نیشێته‌وه» وه ئه‌و رۆژه ده‌بێ به رۆژێکی نوێ (واته نه‌ورۆز) له ژیانی مروڤدا وه به‌م دابه‌زینه «کوردستان بوو به لانکی دووه‌می مروڤایه‌تی» دوای هیندوستان. مێژوو پیشان ده‌دا که:
«یه‌که‌م حکومه‌ت له مێژوودا کورد دروستی کرد به ناوی پێشدادی، یه‌که‌م که‌س که شارستانی دروست کرد و سوودی له خێراتی زه‌وی و سونه‌ته‌کانی وه‌رگرت (جه‌مشید) پاشای کورد بوو یه‌که‌م ڕاپه‌ڕینی میللی له مێژوودا کاوه‌ی کورد دروستی کرد له دژی زوحاک یه‌که‌م شوڕشی سه‌رکه‌وتوو که له شاخه‌وه هه‌ڵتۆقی و زۆرداری شاری ڕوخاند فه‌ره‌یدونی کورد بوو ئه‌مانه هه‌موو رووداوی زیاتر له (5) هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌رن به‌ڵام چوونکه کیانمان نه‌بووه شه‌رم ده‌که‌ین باسی گه‌وره‌یی ئه‌و ده‌سکه‌وته بێ وێنه میللییانه بکه‌ین وه خه‌ڵکیش باوه‌ڕمان پێ ناکات ... !! ئه‌وه‌ته کاوه ده‌که‌نه خائن و زوحاکیان لێ کردوینه‌ته نیشتمان په‌روه‌ر»
کورد خاوه‌نی مێژوویه‌کی دێرینی پڕ له رووداوی پڕشنگ داره ئه‌بێ ڕێز له رابردوومان بگرین، گه‌لێ که دوێنێی نه‌بوو ئه‌مڕۆشی نیه و سبه‌ینێشی هه‌ر نابێ. مێژووی کورد تاڵی‌و سۆڵی زۆریشی تیدابوه که وه‌ک ده‌رمان خانه‌یه‌ک ده‌بێ سوودیان لێ وه‌ربگرین ئه‌ویش بهلێکوڵینهوهی زانستیه له سه‌ر رووداوه‌کان. به‌ڵام به داخه‌وه له مێژووی ئه‌م گه‌له‌دا «نابینی که سوود له ئه‌زموونه پێشوه‌کان گیرابێت هه‌ڵه‌کان نه‌ک جارێ ده‌یان جار دووباره بوونه‌ته‌وه و هه‌موو جارێکیش ده‌رئه‌نجامی پێشوو ده‌ست کورد که‌وتووه»
ئێستا چوارده سال له سه‌ر مێژووی رووداوی هه‌ڵه‌بجه تێده‌په‌ڕێ جێگای خۆیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بزانین کورد چی بۆ هه‌ڵه‌بجه کردوه، چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی ڕۆشنبیرانی کورد بکه‌ینه‌وه چوونکه ڕۆشنبیران له هه‌موو که‌سێ زیاتر به‌ر پرسیارن.
چه‌ن پرسیارێک له ڕۆشنبیران و حکوومه‌تی هه‌ریمیش:
پرسیاره‌کان؛
یه‌که‌م؛ تاکوو ئێستا چه‌ند کتێبی ڕۆشنبیری لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌و باره‌وه له رووی مێژوویه‌وه یا کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه پێشکه‌ش به کتێبخانه‌ی کوردی کردوه؟!
دووه‌م؛ کام توێژینه‌وه‌ی زانستی له سه‌ر ئایدیولوژیای پشت تراژیدیای هه‌ڵه‌بجه کراوه؟!
سییه‌م؛ له باره‌ی ئاسه‌واره‌کانی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ له ناوچه‌که‌دا له رووی مرۆڤایه‌تی و ژینگه‌ییه‌وه چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی خراوه‌ته ناو کتێبخانه‌ی کورده‌وه؟!
چواره‌م؛ هه‌ڵه‌بجه وه‌ک ڕووداوێکی ترسێنه‌ری جیهانی نه‌ک ته‌نیا وه‌ک ژانی شارێ یاگهلێ له کاتێکدا که هاوده‌نگی نیوده‌وڵه‌تی بۆ له‌به‌ین بردنی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ هه‌یه، چه‌نێ له جیهاندا زه‌ق کراوه‌ته‌وه و چه‌ن کۆڕوکۆبوونه‌وه‌ی جیهانی بۆ سازدراوه؟!
پێنجه‌م؛ عێراق چۆن، وه له کوێ، چه‌کی کیمیاوی ده‌ست خستوه؟!
بۆ چیپێیان داوه؟!
ئایا ئه‌وانه‌ی چه‌کیان پێ داوه له‌م ڕووداوه به‌ر پرسیارنابن؟
ئه‌مه له حاڵێکدا رۆژئاواییه‌کان دان به‌م واقیعیه ته‌دا ده‌نین که ئاشکرا ده‌وڵه‌تانی به‌ریتانیا، ئاڵمان، هیند، ئوتریش، بلژیک، شیرکه‌ته‌کانی ئیتالیا بۆ وه ده‌ست خستنی چه‌کی کۆمه‌ڵ کووژ یاریده‌ی رژیمی عێراقیان داوه؟!
ئایا نابێ ئه‌و وڵاتانه تاقه جارێ ناچار بکرێن له به‌رده‌م ویژدانی جیهانیدا و له به‌رده‌م ئیراده‌ی گه‌لێ کوردا دان به گوناباریی خویاندا بنێن و قه‌ره‌بووی ئه‌و تاوانه بکه‌نه‌وه؟!
ششه‌م؛ «عێراق له هه‌شتاکاندا چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی به ده‌ست هێناوه وه ساڵی 1981 به دواوه 252 جار ئه‌م چه‌که‌ی به‌کار بردوه» له جه‌نگی ئێران و عێراقدا زۆر جار به‌کاری هێناوه گه‌رچی جاروناجار له لایه‌ن رۆژئاواوه مه‌حکوم کراوه به‌ڵام «عێراق تا ئه‌و جێگه هه‌ستی به ئاسایشی خۆی و بێده‌نگی نیو ده‌وڵه‌تی کردوه که دووباره چه‌کی کۆمه‌ڵ کووژ به‌کار بهێنی»
ئیستا ده‌پرسین ئه‌و ده‌ستانه‌ی له پشته‌وه‌ی رژێمی عێراق بوون که پشتی به‌وان گه‌رم بووه، کێن، وهتاچه راده‌یه‌ک به‌ر پرسیارن؟!
ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌وه‌ڵ جار ئه‌م چه‌که‌ی به‌رکار هێنا دونیا بخرۆشایه به سه‌ریا چۆن جه‌ساره‌تی دووباره کردنه‌وه به خۆی ده‌دا؟!
حه‌وته‌م؛ چه گروپ یا تاقم و وڵاتێک یا لایه‌نێک راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌بووه له ڕووداوی هه‌ڵه‌بجه‌دا؟
ئه‌م پرسیاره هیچ له ئاستی جینایه‌تی رژیمی عێراق که راسته‌وخۆ تاوانه‌که‌ی خۆڵقاندوه که‌م ناکاته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه ده‌ر ئه‌نجامی کۆمه‌ڵه هۆیانێک بووه، ئه‌وانه کامانه‌ن؟! کاتێ ئه‌م پرسیاره زه‌قتر ده‌بێته‌وه بزانین توێیژینهوهکانی (نه‌ته‌وه‌یه کگرتووه‌کان) ته‌نیا عێراقی به پرسیار نه‌زانیوه .
هه‌شته‌م؛ گومان له‌وه‌دا نیه ئۆپۆزیسیونی کوردی عێراقی هه‌ر کارێکیان کردبێ به دڵسۆزیه‌وه کردویانه، ئه‌گه‌ر ههڵهیچ بووبێت، به‌ڵام ده‌بێ هه‌ڵ سهنگێندرێ که ئه‌وان له‌وکاته‌دا چه رۆڵێکیان بووه؟!
ئایا هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کانیان لێک داوه‌ته‌وه؟ یا نه ...!!
نۆیه‌م؛ له هه‌مان کاتدا پرسیارێکی دی دێته‌ئاراوه، راستی بۆچی تاکوو ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژووی له سه‌ر رووداوی هه‌ڵه‌بجه نه‌کراوه، وه مێژووه‌که‌ی هه‌روا تهپو تۆزاوی ماوه‌ته‌وه و ناخرێته روو؟!
له کوردستانی ئهودێو که جیگای ڕووداوه که بووه و ماوه‌یه‌که حکوومه‌تی خۆماڵی کوردی به خۆیه ئه‌بینێ، بۆچی کاری وا نه‌کراوه؟! ئه‌مه گومان خۆش ده‌کات که له‌وانه‌یه لێکۆڵینه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی که ساتێکدا نه‌بێت؟!!
ده‌یه‌م؛ ماوه‌ته‌وه ئه‌مه بڵێم که له هه‌ڵه‌بجه 7000 که‌س شه‌هید کراوه و ژماره‌یه‌کی له‌مه زیاتر زامدار بوون «75% ده‌رسه‌دی شه‌هیده‌کان و زامداره‌کان ژن و منداڵ بوونه»
ده‌بێ بپرسین ریکخراوه سه‌ربه خۆکانی جیهانی به گشتی و کوردی به تایبه‌تی بۆ قه‌ره بووی مادی و مه‌عنه‌وی ئه‌و کاره‌ساته و که‌م کردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی چیان کردوه؟
ئایا له ئاست گه‌وره‌یی ڕووداوه که‌دا بووه؟
وه ئایا ڕۆشنبیران بۆ ناساندنی ئه‌وتاوانه که‌مترخه‌میان نه‌کردوه؟!
له کۆتاییدا ده‌ڵێم نووسه‌ر لای وا نیه هیچ کارێ نه‌کراوه یا نایه وێت کار‌و ره‌نجی ڕۆشنبیران له به‌رچاو نه‌گرێ به‌ڵام ده‌ڵێت وێڕای ماندوونه‌بوون بۆ زه‌حمه‌تکێشانی ئه‌م بواره و ده‌س خۆشکه‌ری لێیان رای وایه له ئاست گه‌وره‌یی تاوانی هه‌ڵه‌بجه کاری بۆ نه‌کراوه. جێی خۆیه‌تی له‌مه به دواوه ته‌واو ئه‌و پرسیارانه‌ی له باره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌یه به مانه‌و به ده‌یانیتر وه‌ڵام بدرێنه‌وه تاکوو له به‌رده‌م مێژووی پڕسه‌روه‌ری و پڕله چه‌رمه‌سه‌ری کورددا سه‌ر به‌رزانه بڵێن
کوردم و له‌رێی کورد‌و کوردستان سه‌ر له پێناوم گیان له سه‌ر ده‌ستان
گه‌رچی تووشی ڕهنجهرۆ حه‌سره‌ت و ده‌ردم ئه‌من
قه‌د له ده‌س ئه‌م چه‌رخه سپڵه نابه‌زم مه‌ردم ئه‌من
جارێکی تر سوپاس
براتان؛ عرفان زوموررودی
16/12/1380
erfanzomorrodi@gmail.com
بۆچوونه‌کان