کتێبی "زمان و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی"، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له شاری سنه بۆ خوێندنی قوتابیانى زانکۆی کوردستان بڵاو کرایه‌وه و قوتابیان له‌سه‌رى ده‌خوێنن.
بەپێی پۆستێك له لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمیى زانكۆی كوردستان له شارى سنه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه کتێبی "زمان و وێژه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی" له‌لایه‌ن د. به‌ختیار سه‌جادی، مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کوردستان و مه‌زهه‌ر ئیبراهیمی نووسراوه و ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێب کراوه و ئێسته به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له بازاڕه‌كانى كتێب ده‌فڕۆشرێت و قوتابیان وه‌ك ماده‌یه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌و كتێبه له به‌شى كوردى له زانكۆى كوردستان له شارى سنه ده‌خوێنن.
کتێبه‌که له‌لایه‌ن بڵاوڤگه‌ی گوتار له شاری سه‌قز له‌چاپ دراوه، ئه‌م کتێبه وه‌ک یه‌که‌م کتێبی زانکۆی کوردستان له شاری سنه‌یه که بۆ وانهگوتنهی فێرکاریی زمانی کوردی و له ئاستێکی زانکۆی نووسراوه‌ته‌وه و بڕیار وایه له زانکۆی کوردستان لە سنە به وانه بگوترێته‌وه.
ماوه‌ی سێ ساڵه به‌شی زمانی کوردی له زانکۆی کوردستان له سنه کراوه‌ته‌وه و ساڵانه نزیکه‌ی ۳۰ قوتابى زمانی کوردی وه‌رده‌گرێت.
سنە یەکێک لە شارە گەورەکانی کوردستانی ئێرانە، ژمارەی دانیشتوانى دوای کرماشان و ورمێ سێیەمین شاری گەورەی کوردستانی ئێرانه. بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2016، ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە نزیکەی ٤۰۰هەزار کەسە و نزیکەی 1500 مه‌تر لە ئاستی دەریا بەرزترە.
خەڵکی شارەکە بە زاراوەی ئەردەڵانی قسە دەکەن، شارى سنه پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان بووە و ئەردەڵانەکان بە حکوومەتەکەی خۆیان دەیانگوت حکوومەتی کوردستان.
بۆچوونه‌کان