ئەم کتێبە زیاتر لە 7500 پەندی پێشینیانی بە شێوەی پەند و ھۆنراوە لەخۆگرتووە کە ھەرکام لەو پەندانە، لە بەیتێک یا دوو تاکە بەیتدا، دەقاودەق دانراوە و بە پێی توانا، مەبەستی پەندەکەش شیکراوەتەوە. ئەم کتێبە، بەرھەمی 32 ساڵ ھەوڵی بێ وچانی نووسەر و شاعیر، ئەحمەدی بەھرامی (ژاکاو)ە و لە سەر ئەرکی زانکۆی کوردستان و لە ژێر چاودێری توێژینگەی زمان و کەلتووری کوردی ئەو زانکۆیەدا لە لایەن "ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی نیشتمان"ەوە لە شاری "سنە" چاپ کراوە. نووسەر ساڵی 1333ی کۆچی ھەتاوی (1954ز)، لە ناوچەی مەریوان لە دایک بووە و جگە لە کۆمەڵێک دیوان و نامیلکەی شیعر، چەندین بەرھەمی بە شیعر، بۆ مناڵان چاپ و بڵاو کردۆتەوە و ئێستە مامۆستای خانەنشینە و دانیشتووی شاری مەریوانە. ئەمە یەکەمجارە ژمارەیەکی هێندە فراوان پەندی پێشینیان لە دووتوێی کتێبێکدا چاپ بکرێت و هەموو پەندەکانیش بە شێوەی شیعر بهۆنرێتەوە. بێگومان ئەم کتێبە گۆشەیەکی نادیاری ئەدەبی کوردی ڕووناک و کەلێنێکی کتێبخانەی گەلەکەمان پڕ دەکاتەوەو وێنەی ئاوێنەیەکی باڵانوێن، ژینی ئێستا و ڕابوردوومان دەخاتە پێش چاو و ئارەزووی چەندین ساڵەی شەیدایانی وێژە و فۆلکلۆری کوردەواری دەهێنێتە دی... ئهم کتێبه، کتێبێکی نایاب و کهموێنە و فەرهەنگێکی دەگمەنە بۆ پەندی پێشینیان و فولکلۆری کوردی. خوێنهرانی بهڕێز دهتوانن ئهم کتێبه لە کتێب فرۆشیەکانی شارەکەنیان بهدهست بێنن.
بۆچوونهکان