ئەم کارگەیە لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ بە بەرنامەڕێژی بەشی جێگری ئافرەتانی جەماعەتی "دەعوەت و ئیسلاح" و بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی شێوازە نوێیەکانی پەیوەندی و هەڵسوکەوت لە بنەماڵەدا بەڕێوە چوو.
لەم دیدارەدا، دکتۆر ئەحمەد دێهقانی، پسپۆڕی دەروونناسی و ڕاوێژکاری خێزان، شیکاری بۆ هۆکارەکانی مەترسی لەسەر سەقامگیری خێزان لە سەردەمی ئێستادا کرد. بە ئاماژەدان بە فراوانبوونی بەستێنی مەجازی و گۆڕانکاری لە شێوازەکانی بەکاربردن و کێبڕکێی درۆینەی نێوان خێزانەکان (وەهمەکان)، جەختی لەسەر پێویستیی پێناسەکردنەوەی تواناکانی پەیوەندیکردن لە نێوان هاوسەرەکاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم فشارانە کرد.
دکتۆر دێهقانی لە بەشێکی وتارەکەیدا جەختی لەسەر پەیوەندیی پێکهاتەیی نێوان "کوالیتی پەیوەندیی ژن و مێرد" و "تەندروستی دەروونی منداڵان" کردەوە. ناوبراو لەو بوارەوە وتی: «بۆ ئەوەی منداڵەکانتان بە شێوەیەکی دروست پەروەردە بکەن، لەبری ئەوەی تەنها سەرنجتان لەسەر منداڵەکە بێت، سەرنج بدەنە کاریگەری و هاواهەنگی پەیوەندیی هاوسەرانەتان؛ چونکە بناغەی پەروەردەکردنی سەرکەوتوو بوونی پەیوەندییەکی کاریگەر و هاوسەنگ لە نێوان ژن و مێرددایە."
تەوەری ئەم کارگەیە لەسەر فێرکردنی تەکنیکەکانی "هەڵسوکەوتی بنیاتنەر" و "زیادکردنی هاوکاری لەناو خێزاندا" بەرپا بوو. ڕێکخەرانی بەرنامەکە، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتیی لە بواری دەروونناسی خێزاندا وەک وەڵامێک بۆ پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکان وەسف کرد کە لە ئەنجامی گواستنەوەی کۆمەڵگا بۆ شێوازە نوێیەکانی پەیوەندیکردن دێتە ئاراوە.