ئه‌وه پرسیارێكی بنه‌ڕه‌تییه كه له به درێژایی زه‌مان، بیری مرۆڤایه‌تی به‌خۆوه سه‌رقاڵ كردووه. وه‌ڵامی جۆراوجۆر به‌و پرسیاره دراوه‌ته‌وه؛ ئه‌و وه‌ڵامانه به شێوه‌گه‌لێ جۆراوجۆر بۆ سه‌رده‌می ده‌سپێكی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته وه‌ڵام بۆ هۆكاره‌كانی به‌دیهاتنی مرۆڤ و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ماندوونه‌ناسانه‌ی مرۆڤ بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانی.
زانایانی فه‌لسه‌فه به درێژایی مێژوو، ژیانی ئامانجدارانه چۆن ده‌بینن؟
دوای باسکردن له پێكهاته‌كانی واتابه‌خشی ژیان، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو و ببینین كه بیرمه‌ندان له درێژایی مێژوودا سه‌باره‌ت به ژیانی ئامانجدارانه چیان وتووه؟
یوونان: یوونانیانی ڕابردوو باوه‌ڕیان به واتای «یوودیموونیا» به مانای ڕزگاری یا ئاسووده‌یی هه‌بوو. ته‌واوی فه‌لسه‌فه‌كانی گه‌وره‌ی یوونان وه‌ك سوقڕات و ئه‌فلاتوون له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون كه ژیانی باش واته ژیانێ کە «یوودایموونیا» تێدایه.
ڕاڤه‌ی جۆراوجۆر بۆ ئەم وشه‌یه کراوه؛ هێندێك له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه گه‌یشتن به‌و ئامانجه به به‌ده‌ستهێنانی به‌هاكانی وه‌ك خۆپارێزی و دلێری و حیكمه‌ت به‌ده‌ست دێ. بۆ نموونه ئه‌ره‌ستوو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ئه‌و مانایه تایبه‌ت به خۆشڕهفتاری نییه، به‌ڵكوو هه‌نگاونانه‌وه و كرده‌وه و گه‌یشتن به به‌رزایی له‌خۆی ده‌گرێ. ئه‌وه له كاتێك دایه كه ئێپیکۆر فه‌یله‌سووفی دیکه‌ی به‌ناوبانگی یوونانی باوه‌ڕی وایه كه ژیانی خۆش واته ژیانێكی به‌هره‌مه‌ند و دوور له ئێش و ئازار.
فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌شبینانه(Cynicism)
مه‌كته‌بی فیكری به‌ناوبانگی یوونانی كه ناسراو به مه‌كته‌بی كهلبییه، له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ئامانج له ژیان ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به‌جۆرێك ژیان به‌سه‌ر ببات كه له‌گه‌ڵ سروشت سازگار بێ. ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه كه باسی لێ ده‌كه‌ن، ژیانێكی ساده‌ی بێ زه‌رق وبرق و خاڵی له دڵبه‌سته‌یی به ماڵ و سامانه. بۆ ئه‌و شێوازه ژیانه‌ی كه به‌دوور له هۆگری ماڵ و سامان و ناوبانگ و هه‌واوهه‌وه‌س بێ، پێویسته ڕاهێنان بۆ كه‌سه‌كان بكرێ و به شێوازێكی ته‌واو سروشتی ژیان بكه‌ن.
فه‌لسه‌فه‌ی پاڵێوراو (Stoicism)
مه‌كته‌بی فیكری ڕه‌واقی كه له ساڵی ٣٠٠٠ی پێش زایین به ده‌ستی زێنۆن سیشوومی دامه‌زرا، ژیانێك باش ده‌زانێ كه له‌گه‌ڵ ژینگه سازگار بێ. ڕهواقیهکان ئه‌نجامی كاری خێر هاوكات له‌گه‌ڵ ئاسووده‌یی و چڕبوونه‌وه له‌سه‌ر دۆزییه گرینگه‌كان و ژێركۆنتڕۆڵ په‌سند ده‌كه‌ن. ده‌ڵێن ئێمه نابێ بیری خۆمان له‌سه‌ر شتانێك كه كاریگه‌ریمان له‌سه‌ریان نییه به‌فیڕۆ بده‌ین. كه‌واته له ڕوانگه‌ی ڕه‌واقییه‌کان، ڕزگاری به واتای: قه‌بووڵكردنی كاتی "ئێستا" هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ی كه هه‌یه، به‌بێ ئیزندان به خواسته‌كانی نه‌فسانی و دڵه‌ڕاوكێ به‌هۆی ده‌رد و ئازاره‌وه. ئه‌و كاره به‌هۆی به‌كارهێنانی ئاوه‌ز بۆ تێگه‌یشتن له جیهانی ده‌ورووبه‌ر و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رك له ڕێبازێك كه سروشت بۆمان بڕیار ده‌دا و ههوڵوتێكۆشان و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی دیکه به شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه پێك دێ.
خواباوهڕان (Theism)
خواناسان، بڕوایان به خوای گه‌وره وه‌ك به‌دیهێنه‌ری هه‌ستییه. هه‌ربۆیه ئامانج له ژیان، له‌گه‌ڵ ئامانجێك كه خوای گه‌وره جیهانی له‌سه‌ر بینات ناوه، ده‌زانن. ئه‌وه خوایه كه ئامانج و واتا و به‌ها به ژیانمان ده‌به‌خشێ و به‌بێ ئه‌و ژیان پووچ و بێنرخه.
فه‌لسه‌فه‌ی ئیگزیستانسیالیسم (وجوودی) (Existentialism)
له‌سه‌ر ئه‌ساسی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م و به پشتیوانی له بیرۆكه‌ی كه‌سانێكی وه‌ك سورن كێركه گوور، ڤیۆدۆر داستایۆفسكی، ژان پۆل سارتێر و فریدریش نیچه، ته‌واوی مرۆڤه‌كان خاوه‌ن ئیڕاده‌ی سه‌ربه‌ستن. به ڕای ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه هه‌ر كه‌س خۆی واتا به ژیانی خۆی ده‌به‌خشێ و كۆمه‌ڵگا و ئایین ده‌ره‌تانیان له‌و بواره‌وه نییه. هه‌ر بۆیه هه‌ر كه‌س ئامانجێكی تایبه‌تی له ژیان هه‌یه كه به‌ستراوه به مه‌رج و شێوازی تێگه‌یشتنی ئه‌وه.
چ شتێك واتا به ژیانی تۆ ده‌به‌خشێ؟
به‌و پێیه و به به‌ڵگه له‌سه‌ر چاوخشكاندنێكی كورت له‌سه‌ر مێژوو، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ڕاڤه‌ی ئێمه له بوونێتی و واتا و ئامانجی ژیان، به‌پێی قۆناغی مێژوویی و مه‌كته‌به فیكرییه‌كانی باو جیاوازه. به‌ڵام بێگومان ئێستاش هێندێك ڕۆچنه‌ی هاوبه‌ش و بیری دووپاته هه‌ن، وه‌ك ڕاڤه‌ی ده‌ركه‌وتنی ئێمه له ئاكامی توخمێكی گه‌وره‌تر له خۆمان، یان خاكه‌ڕایی له‌ئاست ئیڕاده و ویستی خوا یان به‌شداربوون له كۆمه‌ڵگا یان سازگاری له‌گه‌ڵ سروشت. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ته‌واوی ئه‌و واتایانه به جیاوازییه‌كی ورد پێوه‌ندی به ڕوانگه‌ی تاكی ئێمه‌وه هه‌یه.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌كرێ ئه‌و شتانه‌ی كه زۆرتر واتا و ئامانج به ژیانی ئێمه ده‌به‌خشن، به چه‌ند گرووپی سه‌ره‌كی دابه‌ش بكرێن:
1ـ هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی: به‌هۆی ئه‌وه‌یكه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه که به کۆمەڵ ده‌ژی، ئێمه به شێوازی سروشتی پێویستیمان به كه‌سێك هه‌یه له ژیانماندا كه گرینگیمان پێ بدا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كه‌سانی دی پێوه‌ندیمان هه‌بێ. به‌شێك له كۆمه‌ڵێك بین كه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵی هه‌بێ.
به‌پێی گه‌وره‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كه سه‌باره‌ت به به‌خته‌وه‌ری و ڕه‌زامه‌ندی له ژیان ئه‌نجام دراوه و زیاتر له ٧٥ ساڵ كاتی خایاندووه، ده‌ركه‌وتووه كه ژیانی باش له چۆنیه‌تی پێوه‌ندییه‌كانی ئێمه‌دا شاراوه‌یه، دكتۆر ڕابێرت ودێنجێر ئه‌و زانایه‌ی كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌و بابه‌ته‌ی له ئه‌ستۆ بووه، ده‌ڵێ: «ڕابواردنی كاتێكی خۆش ته‌ك كه‌سه‌كان، ئێمه له ئاسه‌واری نه‌رێنی گۆڕانكاری ژیان ده‌پارێزی.»
ته‌نیا هاوڕێیانی ئێمه نین كه دونیا بۆ ژیان شیاو ده‌كه‌ن؛ به‌ڵكوو بنه‌ماڵه‌كان، مناڵان، خوشك و برایان و هه‌ر كه‌سێك كه سۆز و خۆشه‌ویستیمان بۆی هه‌بێ و ئه‌وانیش خۆشیان بوێین، ژیانمان جوان ده‌كه‌ن.
2ـ ده‌سكه‌وته‌كان: ئه‌گه‌ر نرخی خۆمان ته‌نیا به‌و ئاكامانه‌ی كه پێیان ده‌گه‌ین گرێ بده‌ینه‌وه، له‌وانه‌یه هه‌ستێكی بێبنه‌مامان بۆ ژیانی خۆمان هه‌بێ، به‌ڵام ئێمه ئێستاش خوازیاری ئه‌وه‌ین كه سه‌ركه‌وتنه‌كانمان زیاتر له شكسته‌كانمان بن. ئێمه ده‌مانهه‌وێ ئه‌و هه‌سته‌مان هه‌بێ كه له ڕێڕه‌وی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان هه‌نگاو ده‌نێینه‌وه. لێكۆڵینه‌وه‌كان نیشانیان داوه كه سه‌ركه‌وتنه‌كان واتایه‌كی زۆرتریان به ژیانی ڕۆژوانه‌ی ئێمه به‌خشیوه، نه‌ك نێوبانگ و هۆگری به ماڵ و سامان و...
3ـ لێهاتوویی، ناسین و كارامه‌یی: هانده‌ریی ئامانجه‌كان پێوه‌ندییه‌كی به‌رته‌سكی له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كان هه‌یه؛ كۆنراد لۆرێنز بیرمه‌ندی ھۆڵه‌ندی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ له پزیشكیدا ده‌ڵێ: ژیان هه‌ر له‌خۆیه‌وه سه‌فه‌رێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست.
ئه‌وه‌یكه ده‌مانهه‌وێ له كاره‌كانماندا باشترین بین، به‌شێكی گه‌وره‌یه له ڕوانگه‌ی برهودارمان بۆ باشتركردنی خۆمان له‌و ڕۆژگاره. جاری وایه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی باشتر له‌و بواره‌دا له دوو وشه‌ی ژاپۆنیی «كایزێن و شۆكۆنین» ده‌بینینه‌وه. وشه‌ی «كایزێن» واته: پڕۆسه‌ی باشتربوونی به‌رده‌وام؛ واته به فێربوون و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و كارامه‌یی، خۆمان باشتر ده‌كه‌ین، هه‌ر بۆیه كایزێن شێوازی ژیانه. له‌كاتێكدا وشه‌ی «شۆكۆنین»: كارامهییتره و پێوه‌ندی به خۆهه‌ڵكێشان به خۆمان و كرده‌وه‌كانمان هه‌یه. هانده‌رێكه بۆوهیكه له ئاستی كه‌سایه‌تی و پیشه‌یی باشتر بین.
چۆن ژیانمان واتادار بكه‌ین:
دۆزیه و بابه‌تی جیاوازی زۆر هه‌ن كه بانتر له‌و سێ ده‌سته‌یه‌ن. هه‌ر بۆیه ده‌مانهه‌وێ ئاماژه به هێندێك بابه‌تی تر بكه‌ین كه لایه‌نه‌كانی واتابه‌خشی به ژیانمان نیشان ده‌دا:
1ـ بزانین چ شتێك واتا به ژیانمان ده‌به‌خشێت
ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سۆز و ئهوهینی ئێمه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیکه؛ خوێندن و نووسین و سه‌فه‌ر و هێبهرمان پێویسته له‌گه‌ڵ دۆخی جه‌سته‌ییمان گونجاو بێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه ئه‌و چالاكییانه هێندێ جار واتای ڕاسته‌قینه به ژیان نابه‌خشن، به‌ڵام ئێستاش ئه‌و هێزه‌یان هه‌ر هه‌یه كه هه‌ستێكی ڕه‌زامه‌ندانه و خۆشمان پێ ببه‌خشن. ئه‌وانه هاندهرێكن بۆ شادمانی و ئامانج و مه‌به‌سته وردهكانمان كه به تێپه‌ربوونی كات ده‌توانن ببنه هۆی ئامانجی به‌رزتر. به‌ڵام ئێستا ڕێگایێك ده‌خه‌نه ژێر پێمان و ئامانجێكمان بۆ دیاری ده‌كه‌ن كه ته‌نانه‌ت به‌یانییان به‌خاتری ئه‌و له خه‌و هه‌ڵده‌ستین.
2ـ بنه‌ماڵه پێك بێنین
بایۆلۆژیستی فراژوو، هانده‌ری سه‌ره‌كی بوونییه‌تی ئێمه وه‌ك مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وییه؛ واته ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ر ده‌كا كه ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئێمه‌ی مرۆڤ له‌ناو ناچێت، تاكو له‌و ڕوانگه‌وه چاو له پێكهێنانی بنه‌ماڵه و مناڵ بكه‌ین و ئه‌وه‌ش له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی واتابه‌خشین به ژیانه. پێویستییه‌كی بنه‌ڕه‌تییه كه ئێمه هۆگری كه‌سانی دی بین و ئه‌وه‌یكه كه‌سێك هه‌بێ كه له سه‌ركه‌وتن و دڵه‌ڕاوكێ و نههامهتییهكانماندا به‌شدار بێ و گرینكی به یه‌كتر بده‌ین.
3ـ هه‌وڵ بده‌ین ئاسه‌وارێك له خۆمان له جیهاندا به‌جێ بێڵین
ئه‌گه‌ر له‌وه تێبگه‌ین كه به خێرایی به‌ره‌و فه‌وتان ده‌ڕۆین، به‌شێوازێكی سروشتی هه‌ستكردنی كاری پڕبایه‌خ له ناخماندا هه‌ڵده‌قوڵێ كه ئاڵوگۆڕێك له جیهاندا به‌دی بێنین. ئێمه هه‌موومان ئه‌و هێزه‌مان هه‌یه كه كاریگه‌ریمان له ژیانی كه‌سانی ده‌ورووبه‌رماندا هه‌بێ، ڕێژه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه گرینگ نییه؛ هه‌ر بۆیه پێویسته له كارێكی چووكهڕا ده‌ست پێ بكه‌ین و له درێژه‌ی ڕێگادا جه‌خت بكه‌ینه سه‌ری. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پشیله‌ی خۆماڵیمان خۆش ده‌وێ، پشیلهیێك هه‌ڵبژێرین و دۆخێكی باشتری له ژیان بۆ دابین بكه‌ین. هه‌روه‌ها ده‌توانین خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا بكه‌ین، بۆ نموونه یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان و كه‌سانی پیر و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی هه‌مه جۆره بۆ ههتیوخانهكان.
چۆن ژیانی ئامانجدارانهمان هه‌بێ؟
1ـ له‌گه‌ڵ خۆمان و خه‌ڵکی دیکه مێھره‌بان بین.
به‌پێی لێكۆڵینهوهیێك كه نووسینگه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ته‌ندرووستی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیا له ساڵی ٢٠١٤ ئه‌نجامی دا، چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌خه‌ینه ڕوو كه بۆ ژیانی ئامانجدارانه ده‌توانین یارمه‌تیان لێ وه‌رگرین:
ـ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگا
ـ چالاكی جه‌سته‌یی
ـ فێربوون و ڕاهێنانی به‌رده‌وام
ـ به‌خشین به خه‌ڵك
به‌پێی ئه‌و ڕاسپاردانه، شتێكی كه خۆشی و شادی به ژیانمان ده‌به‌خشێ، گرینگی‌دان به خۆمان و كه‌سانی تره، به ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ی كه هه‌ست ده‌كه‌ین له دۆخێكی باشتر جێگرمان ده‌كا. به‌ڕای من پێویست ناكا باس له قازانجه‌كانی به‌خشین و ڕاهێنان له‌سه‌ر سڵامه‌تی جه‌سته‌یی و ڕۆحی بكه‌ین، چونكه ئه‌و بابه‌تانه سه‌لمێندراون.
دڵۆڤانی و ڕووخۆشی و یارمه‌تیدانی خه‌ڵك، بێگومان ئاكارانێكی جوانن كه ده‌بنه هۆی درێژبوونی ته‌مه‌ن و كه‌مبوونه‌وه‌ی گۆشاری ڕۆحی و خه‌مۆكی.
2ـ كه‌سێكی به‌سوود بین
له ڕوانگه‌ی داریووس فۆرۆكۆس بازرگان و نووسه‌ری به‌نێوبانگ، واتای ژیان ئه‌وه نییه كه به‌دوای به‌خته‌وه‌رییدا بگه‌ڕێین، به‌ڵكوو ته‌نیا پێویسته بۆ كه‌سانی ده‌رووبه‌رمان به‌سوود بین. به‌جێی گه‌ڕان به‌دوای به‌خته‌وه‌ری و ئامانجی ژیان له بواره‌كانی ماددیدا، بۆ لای كارانێك بڕۆین كه به‌سوود بن و ببنه هۆی كارامه‌یی و شادمانی خه‌ڵك.
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌رووبه‌ر: دی. بۆتۆن دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێك له وێبلاگه به‌نێوبانگه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ژیان به‌جێهێنانی سێ كاره:
1ـ پڕۆسه‌ی پێوه‌ندی
2ـ تێگه‌یشتن له ده‌ورووبه‌ر
3ـ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری
به‌شێك له گرینگ‌ترین ساته‌كانی ژیانمان به‌وه به‌ستراوه‌وه که چۆن له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ورووبه‌ر پێوه‌ندی ده‌گرین، جا له به‌رامبه‌ر كه‌سێكدا یا پارچه مووسیقا یا كتێبێك. پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر شتێكه كه ئێمه له گۆشه‌گیری و ته‌نیایی ده‌رباز ده‌كا. تێگه‌یشتن له ده‌ورووبه‌ر واته تێگه‌یشتنمان له جیهان و خزمه‌تگوزاری و تێكۆشان بۆ باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك.
4ـ كه‌ڵكوه‌رگرتن له نموونه‌ی پیوور (PURE MODEL) پیتر وه‌نگ، ده‌روونناسی که‌نه‌دایی، نموونه‌ی پیوور به خه‌ڵك ده‌ناسێنێ تاكوو یارمه‌تیان بدا كه ژیانیان واتادار بكه‌ن.
ئه‌و وشه‌یه له چوار پیت پێك هاتووه:
1ـ (P) به‌واتای ئامانج (Purpose) و بوونی ئامانجی به‌رزه
2ـ (U) به واتای تێگه‌یشتن (Understating) تێگه‌یشتن له جیهانی ده‌ورووبه‌ر
3ـ (R) به‌رپرسیاره‌تی (Responsibility) واته ئێمه له هه‌ڵبژاردنی ژیانێكی كه گه‌ره‌كمانه و ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌یانكه‌ین و ئاكامی كاره‌كانمان، به‌رپرسیارین.
4ـ (E) پێویستی به به‌راوردكردنه (Evaluation) بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌وڵدان له‌سه‌ر ڕێبازێكی دروست به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانج.
به‌و پێیه ده‌بینین كه شێوازی زۆر بۆ ده‌رخستن هه‌یه كه هه‌ستێكی ڕوونمان بۆ گه‌یشتن به ئامانج پێ ده‌ده‌ن. دروسته كه هێندێك جار هه‌ست ده‌كه‌ین كاره‌كانی ئێمه دڵۆپێك له ئاست ئوقیانووسێكه و ئێمه چووكتر له‌وه‌ین كه بتوانین گۆڕانكارییه‌ك به‌دی بێنین، به‌ڵام ئه‌و هه‌سته دروست نییه. چونكه ئامانج و واتای ژیان به مانای نیشاندانی باشترینه‌كانی خۆت و كردنی كاری باش بۆ كه‌سانی تره. له‌وانه‌یه قسه‌كانی من به‌ڕاتان پووچ بن، به‌ڵام هه‌مووی ئێمه به ئامانجی باشتركردنی دۆخی خۆمان و جیهانێك كه تێیدا ده‌ژین، پابه‌ندین، كه‌واته ئه‌و دڵۆپه ده‌كرێ ببێته شه‌پۆلێك.
كورتهیێك له‌و شته‌ی كه باس كرا: هێندێ جار لێكۆڵینه‌وه‌ی واتایێك بۆ ژیان، هانده‌ری سه‌ره‌كی كاره‌كانی ئێمه‌یه و ئه‌وه ئه‌سڵێكی به‌ڕێوبه‌ره. یه‌كێك له گرینگ‌ترین شێوازكانی ئامانجداری، هه‌وڵدان بۆ نیشاندانی باشترین ڕوونووس له خۆته. ئه‌و كاره به یارمه‌تی و خزمه‌ت به دیتران و دیاریكردنی ئامانج و تێكۆشان بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كرێ.
شتێكی كه ناسینی ئامانج له ژیان دژوار ده‌كا، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بابه‌ته تا ڕاده‌یه‌ك سست و لاوازه. چونكه به پێی هه‌ركام له ئێمه ده‌كرێ ڕاڤه‌ی زۆری لێ بكرێ. له‌وانه‌یه باشترین شوازێك كه ئامانج و بوونییه‌تی خۆمانی پێ بشوبهێنین، وێنه‌ی سه‌ر مووزائیك بێ. هه‌ر كام له پارچه وێنه‌كانی ئه‌و له سه‌ركه‌وتن و ئهزموونانێك پێك هاتوون كه له قۆناغێك له ژیاندا له‌گه‌ڵی ژیاوین. جگه له‌و ئه‌زموونانه‌ی ژیان، بنه‌ماڵه و هاوڕێیانیشمان هه‌ن. هه‌ر بۆیه ده‌بێ به گشتی لێی بڕوانین تاكوو بزانین له وێنهیێكی كه بۆخۆمان كێشاوه‌ته‌وه ڕازین یان نا!؟
نووسه‌ر: ئوویلین مارینوف
وه‌رگێڕ: به‌شی کوردی ئیسلاح وێب
بۆچوونه‌کان