شۆڕشگێڕی ناوداری کورد و پاشای کوردستان شێخ مه‌حموودی کوڕی شێخ سه‌عیدی کوڕی شێخ محه‌مه‌دی کوڕی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ له ڕۆژی 1956.10.09دا له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی به‌غدا کۆچی دوایی کرد و ته‌رمی پیرۆزی به‌ڕیزێکی زۆر له‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکی دڵسوزی شێخی نه‌مر و کورد و کوردستان له ته‌نیشت گۆڕی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌خاک سپێدرا. ئه‌م که‌سایه‌تییه مه‌زنه‌ی کورد له‌ساڵی 1881دا له‌سلێمانی له‌دایکبوووه، زانستی شه‌ریعه‌ت و فیقهـ و داڕشتن و بنچینه‌ی ته‌سه‌وفی خوێندووه و له‌ساڵی 1904دا له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی باوکی سه‌ردانی ئه‌سته‌مبوڵیان کردووه و چاویان بهسوڵتا عه‌بدولحه‌میدا که‌وتووه و ڕێزێکی زۆریان لێنراوه.
کاتێک له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له دوا دوای جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی له ناوچه‌ی سلێمانی هۆزه‌کانی خۆی ده‌کێشێته‌وه، شێخ مه‌حموود له 1918.11.15دا میرییه‌کی کوردی له کوردستانی باشوور داده‌مه‌زرێنێ، له‌م هه‌نگاوه‌یدا مه‌یجه‌ر نۆئێلی فه‌رمانڕه‌وای ڕامیاری به‌ریتانیا له کوردستان پشتگیریی ده‌کات و حه‌ز ده‌کات کورد ده‌سه‌ڵاتێکی ڕامیاری خۆی هه‌بێ و جودابێ له ئێراق.
ستیڤن لۆنگریک له په‌رتووکه‌که‌ی ئێراق له 1900 - 1950دا له‌باره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی شێخ مه‌حمووده‌وه ده‌ڵێ:ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕاویی شێخ مه‌حموود ناوچه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی تا ده‌گاته ڕه‌واندزی گرته‌وه و ماوه‌یه‌کیش کۆیه و ناوچه‌که‌یشی سه‌ربه میرییه‌کی شێخ بوون و به‌ده‌یان سه‌رۆک خێڵی کوردی که‌وتنه پاڵی و کوردی بووه زمانی فه‌ڕمیی میرییه‌که‌ی و فه‌رمانبه‌ری له کورد به‌ولاوه که‌سی تر نه‌بوون.
شێخ مه‌حموود هه‌ستی ده‌کرد به‌ریتانیا به‌دڵ له‌گه‌ڵ کورد نییه و ورده ورده له په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانی، که به‌کوردی دابوون پاشگه‌ز ده‌ێته‌وه، بۆیه له ڕۆژی 21ی مایسی 1919دا سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و ئینگلیزه‌کانی له سلێمانی و ناوچه‌کانی وه‌ده‌رنا و هه‌ندێکیشی به‌دیلگرتن.
به‌ڵام پێنه‌چوو ئێنگلیزه‌کان هێزێکی چه‌کداری گه‌وره و گرانی خۆیان کۆکرده‌وه و له قۆڵی که‌رکووکه‌وه به‌ره‌و سلێمانی هاتن و له ده‌ربه‌ندی بازیان به‌له‌شکری خۆبه‌ختکاری شێخ مه‌حموود گه‌یشتن، به چه‌کی نوێ له کوردیان دا‌و له ئه‌نجامدا شێخی نه‌مر له په‌نا به‌رده قاره‌مان به برینداری به‌دیلگیراو بردرا بۆ به‌غدا و دادگای سه‌ربازی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی دا، به‌ڵام دوایی بیریان له‌وه‌کرده‌وه، گه‌ر شێخ مه‌حموود بکوژرێ باری کوردستان پتر ئاڵۆز ده‌بێ و شێخ‌یش دیله‌کانی ئێنگلیزی نه‌کوشتوون و هێرشێ نه‌کردۆته سه‌ر سوپای به‌ریتانیا، به‌ڵکو له‌باری به‌رگری له خۆکردن دابووه، بۆیه بڕیاریان دا فه‌رمانی سزاکه‌ی سووک بکرێ و دوور خرێته‌وه بۆ هیندستان. له‌پاش دوورخستنه‌وه‌ی شێخ مه‌حموود له سلێمانی، باری ئاسایشی کوردستان پتر تێکچوو، بۆیه به‌ریتانیا بیری له هێنانه‌وه‌ی ئه‌و پاشایه‌ی کوردستان کرده‌وه بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌شێوییه، وابوو ئێنگلیزه‌کان له‌دوا دوای مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 1922دا شێخ مه‌حموودیان هێناوه کوردستان و پێشوازییه‌کی گه‌رمی لێکراو ناوی نا پاشای کوردستان و له‌مانگی تشرینی دووه‌می 1922دا میرییه‌کی نوێ دامه‌زراند و میری به‌ریتانیا و مه‌لیکی ئێراق فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م دانیان پێداهێنا.
به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ کورد سه‌ر ڕاست نه‌بوو، به‌تایبه‌تی که په‌یمانی سیڤه‌ر پووچه‌ڵکرایه‌وه و له‌شوێنی ئه‌و په‌یمانی لۆزان له 1923.07.24دا له‌گه‌ڵ تورکیا که‌مالی مۆرکرا، دووباره له میریهکهی شێخ مه‌حموود دراوه و ماوه‌یه‌ک پاشا مه‌حموود چووه چیای سورداش و دوایی گه‌ڕایه‌وه سلێمانی
. به‌ڵام له‌ساڵی 1924دا سوپای ئێراق به پشتگیری تانک و تۆپ و فڕۆکه‌ی به‌ریتانیا سلێمانی داگیرکرد و ئه‌ندامی به‌ریتانیا خودموختاریش بۆ کورد ڕه‌وانه‌بینی ته‌نیا ئه‌و مافه‌ی دا به کورد، که فه‌رمانبه‌ره‌کانی کوردستان کوردبن یا کوردی زان بن و زمانی کوردی بکرێ به‌زمانی فه‌ڕمی له‌ناوچه‌که‌دا. ئه‌مه‌یش به‌نامه‌یه‌کی فه‌ڕمی بۆ شێخ مه‌حموود ناردوو تێیدا نووسی له‌وه زیاتر چی دیکه‌تان پێ نادرێ.
دوا ڕاپه‌ڕینی شێخ مه‌حموود له‌دژی میری ئێراقی ژێر چاودێری به‌ریتانیا له‌دوای شه‌ڕه‌که‌ی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی و کوشتنی ده‌سته‌یه‌ک له‌خۆپیشانده‌ران بوو، که ئه‌و ساکه له‌دیوی کوردستانی ئێران له (پیران) داده‌نیشت، که هه‌واڵی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی میلله‌تی زانی، هاته دیوی پێنجوێن و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئازادکرد و پیاوماوقوڵی ئه‌و ناوه‌ی کۆکرده‌وه و به‌هه‌موویان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی شێخی نه‌مر یادداشتێکی توندیان بۆ نوێنه‌ری به‌ریتانیا له‌به‌غدا نووسی و داخوازییه‌کانی گه‌لی کوردیان تێدانووسی، که بریتی بوون له مانه‌ی خواره‌وه:
- دامه‌زراندنی وڵاتێکی کوردی له زاخۆوه تا پشتی خانه‌قین و هیچ عه‌ره‌بێک نه سه‌رباز نه سیڤیل له‌م شوێنه‌دا نه‌مێنێ
- ئه‌م ناوچه‌یه واته کوردستان له‌ژێر چاودێری به‌رتیانیا دابی تاکو کۆمه‌ڵی ئه‌قوام (عێبه الامم) بڕیارێکی له‌سه‌ر ده‌دات
- بهڕهڵڵاکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی (شه‌ڕی به‌رده‌رکی سه‌را)وه گیراون و دوورخراونه‌ته‌وه بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنی خۆیان
- هه‌ر ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌رێکی کورد له وڵاتی عه‌ره‌بستاندا هه‌یه بنێردرێنه‌وه بۆ کوردستان
له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکردنی ئه‌م یادداشته، ده‌سته‌یه‌ک له ئه‌فسه‌رانی کورد له سوپای ئێراق هاتنه‌ده‌ر و چوونه پاڵ بزووتنه‌وه‌که‌ی شێخی نه‌مر له‌وانه مه‌حموود جه‌وده‌ت، حه‌مید جه‌وده‌ت، کامیل حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها ماجید مسته‌فاش خۆی ئاماده‌کرد بۆ گۆڕپانی جه‌نگ له پێناوی سه‌رخستی داخوازییه‌کانی کورد.
کاتێک که شێخ مه‌حموود هیچ وه‌ڵامێکی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشت، له ئاوباریک له‌وته شه‌ڕێکی قورس له‌گه‌ڵ سوپای ئێراق، به‌ڵام له‌به‌ر ناهاوکوفی له‌چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و هێزی شه‌ڕکه‌ر بۆیه شێخی نه‌مر ناچاربوو له ڕۆژی 1931.05.13دا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌بدات و بردار بۆ به‌غدا و سه‌ماوه و له‌دواییدا بۆ ناسریه، ئینجا گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ به‌غدا، تاکو له‌ساڵی 1941دا له‌کاتی شه‌ڕه‌که‌ی ڕه‌شید عالی گه‌یلانی له‌دژی به‌ریتانیا خۆی له‌ژیانی ده‌ست به‌سه‌ری له به‌غدا ڕزگارکرد و چوو له گوندی داری که‌لی دانیشت دواکاتی ژیانی لێ به‌سه‌ربرد هه‌تا کۆچی دوایی کرد، میلله‌تی کورد هه‌ر به‌پاشای کوردستانیان زانی و گیانی پاکی چووه به‌هه‌شتی نه‌مرانی کورد و کوردستان
بۆچوونه‌کان
یاسر
18 تیر 1392 - 06:52سوپاس بو ئم نوسراوه،جوان‌و
یوسفی
05 دی 1392 - 08:26سوپاس بو ماندوبونتان به لام به دا خه وه هه ندی زانیاری زیاتر ئه کرا بدریت که نازانم هوی چی بوه که نه تان نوسیوه