به هه‌ر ره‌وشێک بێ به‌له‌می ژیان مه‌ودای زه‌مه‌ن به‌ره‌و پێشڤه‌چوون ده‌برێ و چرکه ساتێکیش له گه‌ڕیان ناکه‌وێ، له‌و ئاسته‌دایه که مرۆڤ ده‌گوورێ و ره‌وتی رووداوه‌کان ده‌گۆڕێ و به هێزی هزروبیری گه‌لێک له کێشه‌کان چاره‌سه‌رده‌کات و هه‌تا لووتکه‌ی سه‌رکه‌وتن به ته‌وژم و تینه‌وه ئه‌م رێچکه‌یه ناپسێنێتهوه، یان ره‌وتی زه‌مان رێگه‌چاره‌یان بۆ ده‌دۆزێته‌وه. داهاتوو هه‌روا روو له ئاسووده‌یی ده‌نێ و مرۆڤیش ئارخه‌یانی ئه‌زموون ده‌کات.
جیهانی رابردوو و هه‌نووکه‌یی گه‌لێک کێشه‌و قه‌یرانی به خۆوه دیوه، هێندێک له‌وان پلانی ئارخهیانیان بۆ کراوه و هێنێدێکش به نیوه‌چڵ ماونه‌ته‌وه، یه‌ک له‌وان کێشه‌ی ژنه که به درێژایی مێژوو له ژێر زه‌بروزه‌نگی پیاوسالاریدا ههستونوستی پڵیشاوهتهوه و گوێ به ئازار و کرووزانه‌وه‌ی نه‌دراوه و زۆرجاران ژن به‌ربه‌ست کراوه و رۆچنه‌یه‌کی هیوای ده‌ست نه‌که‌وتووه، هه‌تا خۆی له‌و بواره‌دا قۆڵی هیمه‌ت هه‌ڵماڵێ و به‌گژ کێشه‌کانیدا بچێته‌وه له کۆمه‌ڵگای مه‌زنی جیهانیدا خۆی بدۆزێته‌وه و بسه‌لمێنێ که وه‌کوو ژن ده‌توانێ سه‌رێک بێ له نێو سه‌ران.
ئه‌و رسته‌یه‌ی که ده‌ڵێن « ژن لاوازه » به پێچه‌وانه‌ی بگۆڕێت. ئه‌گه‌ر چی به داخه‌وه ئه‌وه‌نده ئه‌و رسته‌یه له گوێچکه چرپێنراوه، گومانی لاواز بوونی له ده‌رووندا نه‌هادینه بووه و باوه‌ری به لاواز بوونی خۆی هێناوه. که له راستیدا پێچه‌وانه‌که‌ی راسته. ئه‌و ره‌وته له ئه‌ده‌بیاتی پیاوسالاریدا بۆ په‌ره‌پێدان به ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وا، به نێوی زه‌عیفه و حافره‌ت و... ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بووه که له ئاکامدا دیکتاتۆری بنه‌ماڵه‌یی به‌رهه‌م هێناوه و دیاره یاسای دیکتاتۆری ته‌نیا زه‌بروزه‌نگه، بۆیه که‌سایه‌تی ژن به ناخی نه‌بووندا قڵپ بۆته‌وه، هه‌تا گوورانی عه‌قڵانیه‌ت و جیهانی مودێڕن و له دایک بوونی فێمینیسم، ژن بێبه‌ری کراوه له سه‌رجه‌م مافه‌کان.
هه‌ر لهوسهردهمانهی که بزاڤی فێمینیستی پێناوه‌ته به‌ستێنی چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سڕینه‌وه‌ی گه‌ردی ئازاری رۆژگار له سه‌روپۆته‌ڵاکی ژن و مافه‌کانیان مسۆگه‌رکات. لێره‌دا هه‌ر که تۆزێک دۆخه‌که له‌بار بووه و بواری چالاکی جۆراوجۆر به ژن دراوه، له رووی راستییه‌وه ئه‌گه‌ر بروانین، ده‌بینین که ژن که‌می نه‌هێناوه و له سه‌رجه‌م قۆناغاندا که‌سایه‌تی ژن به‌رچاوه و له ئه‌زموون ده‌رچووه و سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ستهێناوه.
لێره‌دا پێویسته کورته ئاماژه‌یه‌ک به مێژووی فێمینیسم بکه‌ین که سه‌ره‌تای ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵه‌کانی 1880 ی ز له وڵاتی فه‌ره‌نسا له لایه‌ن ئۆبرتین ئۆدێرت له رۆژنامه‌که‌یدا به ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی نێرینه‌و بۆ داخوازێ مافه‌کانی ژنان و ره‌زگار بوونیان به‌ڵێنی داوه. پاشان له شۆڕشی مه‌زنی فه‌ڕانسه که‌ڵکی لێوه‌رگێراوه.
مێژوو نووسی فێمینیسم کارن ئوفین ده‌ڵێ: له سه‌رده‌می هاتنه‌دی ئه‌م وشه‌یه تا ئێستا به گه‌لێک میتودی جۆراوجۆر پێناسه کراوه و که‌ڵکی جۆراوجۆری لێوه‌رگیراوه، چه‌ندین مه‌کته‌ب له‌و سه‌رچاوه فێمینیسمییه که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. وه‌ک: فێمینیسمی مارکسیست، فێمینیسمی سۆسیالیست و فێمینیسمی رادیکاڵ و... وشه‌ی فێمینیسم له زمانی ئینگلیسی‌دا له هه‌وڵین ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ، سه‌ره‌تا له به‌ریتانیا و پاشان له ئه‌مریکا له ساڵه‌کانی 1910ی زایینی‌دا ده‌رکه‌وت.
فێمینیسم له ده‌سپێکی ساڵه‌کانی1920 ی زایینی تێکه‌ڵاوی کلتووری وڵاتی میسر بووه. ئه‌گه‌رچی له رووی ریشهناسیهوه وشه‌یه‌کی فه‌ره‌نسییه، به‌ڵام ره‌وتی به جیهانی بوونی پێواو و پاوانی هیچ کلتوور و وڵاتێک نییه و میوانی خوانی هه‌موو گه‌لانی سه‌ر زه‌وییه؛ ئێستا له میدیا و رۆژنامه و ئینتڕنێت و ئه‌ده‌بیات و ته‌نانه‌ت له فه‌رهه‌نگی زاره‌کیشدا به‌رجه‌سته بۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئایینی ئیسلام که وه‌کوو سه‌ره‌کیترین ئایین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا، له گه‌ڵ زۆر له دیارده نوێیه‌کانی جیهانی مۆدێڕن کێشه‌ی نییه و به‌ڵکوو به دهسکهو تێکی مه‌زنیان ده‌نرخێنێ و هه‌ر له‌و ئاسته‌دا پێشینه‌یه‌کی دوور و درێژی له پێناو چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ژن‌دا هه‌یه. فێمینیستی ئیسلامی وه‌کوو یه‌کێک له‌و ده‌سکه‌وتانه له جیهانی ئیسلامدا له ساڵی 1990ی زایینی سه‌ری هه‌ڵداوه و گه‌لێک هه‌وڵی به پێزی بۆ دراوه.
فێمینیستی ئیسلامی له پێناسه‌یه‌کی کورت‌دا ئه‌وه‌یه که فێمینیسمی ئیسلامی گۆتارێکی کرده‌ییه و له ناخه‌وه به پارادایمێکی ئیسلامی گرێده‌درێ و فام کردن و هێزی خۆی له قوڕئان وه‌رده‌گرێ و له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی ماف و دادپه‌روه‌ری بۆ ژنان و پیاوان له ته‌واوی جه‌سته‌یاندا. ئه‌و «فێمینیسم »ه له لایه‌ن هێندێک له زانایانی ئایینی به توندی ره‌خنه‌ی لێگیراوه له لایه‌ن هێندێکانیش به شه‌وق و زه‌قه‌وه پشتگری لێکراوه.
ئه‌گه‌ر له مێژوویی و ده‌قی قورئانی پیرۆز بڕوانین سه‌ره‌کیترین په‌یام ره‌ها بوونی مرۆڤه له هه‌رچه‌شنه گوشار زه‌خت و زۆرهملێهکی مرۆیدا و به‌هایه‌کی تایبه‌ت به مرۆڤ دراوه به هه‌ر دوو جینسهوه« ئێمه رێزی به‌ره‌ی ئاده‌میمان گرتووه» به هه‌موو ره‌نگ و نه‌ژاد و تۆرهمهوه. جیا له ره‌گه‌ز و جسنات، هه‌روه‌ها له سووره‌ی حوجورات سه‌نگایی ته‌رازوو به له لای چاکترین دایه، ژن بێ یان پیاو، ته‌نیا ئاکاره هۆکاری رێزدازێ نه‌ک جسنات وه‌ک:
« ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه‌م له نێر و مێیه‌ک ئافراندووه کردوومانن به چه‌ند گه‌ل و هۆزێک هه‌تا یه‌کتر بناسن کێهه‌تان لای خوا به‌رێزتره که پارێزگارتر بێ. خوا زانا‌و ئاگاداره» له‌و ده‌قه پیرۆزه‌دا به راشکاوی سڕینه‌وه‌ی جیاوازی له نێوان ژن و پیاودا ده‌رده‌که‌وێ، هه‌ر له‌و ئاسته دایه بانگه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆیی ده‌کات بۆ به‌رامبه‌ری و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری له نێوان ژن وپیاودا.
ئه‌گه‌ر له رووی عه‌قڵانییه‌تێکی به دوور له ده‌مارگرژیه‌وه بنواڕینه قورئان له رۆژگارێکدا فریای ژن که‌وتووه، که ژن به ته‌واوه‌تی له هه‌موو مافێکی سه‌ره‌کی و ناسه‌ره‌کی بێبه‌ش کراوه. قۆرئان له ئایه‌یی 7171 ی سوره‌ی ته‌وبه ئاماژه به دهوستایهتی نێوان ژن و پیاو ده‌کات« ژن و پیاوی باوه‌ڕدار دۆستی یه‌کترن فه‌رمان به چاکه ده‌ده‌ن به‌رگری له خه‌راپه ده‌که‌ن» نموونه‌ی له‌و بابه‌ته له‌و ده‌قه پیرۆزه‌دا زۆرن که شووره‌ی پیاوسالاری له کۆمه‌ڵگادا ده‌ڕمێنێ و له روانگه‌ی یکسانی و ئینسانیه‌وه به بێ جیاوازی، ژن و پیاو، ده‌خاته به‌ر تیڕێژی ئه‌و په‌یامه.
ئه‌وه بانگه‌شه‌ی چارده سه‌ده به‌ر له ئێستایه که ژن و پیاوی پێگۆش دراوه و له یه‌ک رێزدا و له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگادا که‌سایه‌تی خۆی پێدراوه. ته‌نانه‌ت له‌و سهردهمانیدا قورئان به‌و ره‌وشه له مه‌ڕ مافه‌کانی ژن ده‌دوێ که له نێو زۆر له نه‌ته‌وه‌کاندا له کۆیله‌ش بانتر بووه.
ئاتینیهکان که کۆنترین نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن ژیاری سه‌رزه‌وینه، ژن له کلتووری ئه‌واندا له ریزی شتومه‌کی بێ‌نرخ له قه‌ڵه‌م ده‌درا و به گیانله‌به‌رێکی پیسیان ده‌زانی. هه‌موو شتێکی لێی حه‌رام کرابوو جگه له کاری ناو ماڵ و منداڵ به خێوکردن. له شه‌ریعه‌تی هیندوویدا ده‌ڵێی: تاعوون ، مردن ، جه‌هه‌نه‌م ، ژاراو ، مار و ئاگر گشتیان له ژن باشترن.
له وڵاتی رۆم کۆنگره‌یه‌کی به‌شکۆ به‌رێوه‌چوو، بۆ لێدوان له شان و شکۆی ژن له‌و کۆنگره‌یه‌دا دانیان به‌وه داهێنا که ژن بوونه‌وه‌رێکی به‌ده‌ر له ئینسانه به‌م هۆیه له رۆژی دوایی بێبه‌شه و زیندوو ناکرێته‌وه. بڕیار درا که ژن مافی گۆشت خواردنی نییه، نابێ پێبکه‌نێ، ته‌نانه‌ت مافی قسه‌کردنی نییه، به‌م هۆیه لێوه‌کانیان کون ده‌کردن قفڵیان لێده‌دا هه‌تا به‌ر به قسه کردنیان بگرن، جیا له‌وانه به شێوازی جۆراوجۆر ئازار و ئه‌شکه‌نجه ده‌دران.
له وڵاتی فه‌ره‌نسا کۆنگره‌یه‌ک گیرا له مه‌ڕ ئه‌وه‌یکه ژن ئینسانه یان نا له ئاکامدا راگه‌یه‌نرا: ژن ئینسانه به‌ڵام بۆخزمه‌ت به پیاو ئافرێنراوه. هه‌روه‌ها به‌پێی یاسای ساڵی 1850ی ز. وڵاتی ئینگلیس ژن له سه‌رژمێری وڵات‌دا حیسێب نه‌ده‌کرا، ته‌نانه‌ت هێنری هه‌شته‌م خوێندنی کتێبی پیرۆزی له ژنان قه‌ده‌غه و حه‌رام کرد. هه‌روه‌ها له وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ر له ئیسلام و سه‌رده‌می نه‌فامیدا، کاتی منداڵێک له دایک ده‌بوو ئه‌گه‌ر کچ با له‌و په‌ڕی دهڵرهقی و بێ بزهییدا زینده‌به‌چاڵیان ده‌کرد و به ئابڕوو به‌ره و نه‌هامه‌تیان ده‌زانی.
له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی کاتێک ئاڵمان ده‌ستی به سه‌ردا گیرا له لایه‌ن قشوونی سووری رووس زیادتر له دوو ملیۆن ژن به زۆره‌ملی ده‌ستدرێژی جینسیان پێکرا. گه‌ڕانی به ناخی مێژووی نه‌ته‌وه‌کاندا داڕماڵه له تاوان به گشتی له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا و به تایبه‌ت له هه‌مبه‌ر ژن‌دا.
له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری نا یه‌کسانییه‌کی زۆر له گۆڕێ دایه، ته‌رازووی دادی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی قیلهوقانجه، ئه‌گه‌رچی ئێستا دۆخه‌که تۆزێک له‌بارتره هه‌تا پێشوو. به‌ڵام ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی له حه‌قی ژن‌دا کراوه مرۆڤ سه‌رسام ده‌کات، ژن وه‌کوو کاڵا هه‌ڵسوکه‌تی پێکراوه ته‌نانه‌ت له شه‌ڕی عه‌شیره‌ییدا خوێن کوژێنه‌وه بووه. له سه‌ر پشتی لانکه چاره‌نووسیان بۆ ده‌ستنیشان کردووه، ژن به ژنه و وێدهی پێکراوه، جیا له هه‌مووی ئه‌وانه له ناو ماڵێ‌دا ئازار و ئه‌شکه‌نجه دراوه، پاش ئازار و لێدان مافی ئه‌وه‌ی نه‌بووه بێزاری خۆی ده‌ربڕێ.ته‌نیا له کاتی مه‌شکه‌ژاندن حاواندنه‌وه‌ی منداڵدا سه‌ری به سه‌ر لانکه‌ی کۆرپه‌که‌یدا شۆڕ کردۆته‌وه به بارانه‌ی فرمێسکان زامه‌کانی خۆی مه‌رهه‌م کردووه، یان له پێده‌شت و به‌ر بناران به بالۆره‌و حه‌یران له ناخه‌وه گریاوه کوڵی دڵی خۆی ههڵرشتوه.
ئه‌و ره‌وشه‌ی ئایینه یان کلتووره؟
له ده‌قه دینیه‌که‌دا یه‌کسانی پێشنیار ده‌کرێ و له کۆمه‌ڵگادا نا عه‌داڵه‌تی به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. به‌ڵام کێی تاوانباری سه‌ره‌کییه ته‌نیا مرۆڤ خۆیه‌تی به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌و کلتووره سه‌قه‌ته‌یه که به شێوه‌ی دڕندانه په‌لاماری ده‌ورووبه‌ری خۆی ده‌دات.
به داخه‌وه هێشتا ساخ نه‌بووینه‌ته‌وه له سه‌رخۆمان فه‌لسه‌فه‌ی بوونمان چییه؟ به‌رده‌وام تاوانی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ لایه‌نێک و پاساو بۆ هه‌ڵه‌کان دێنینه‌وه.
له راستیدا پێویسته بگوترێ فێمینیسم له هه‌ر قه‌واره‌یه‌ک دابێ بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی رابردوو و به‌ها دان به مافی ژن دیارده‌کی به که‌ڵکی جیهانی مۆدێڕنه به‌و مه‌رجه‌ی ره‌وتی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ژنان مامناوه‌ندی و به دوور له هه‌ر چه‌شنه دهمارگرژیهک بێ.
لێره‌دا به‌جێیه ئاماژه به هێندێک خه‌ساره‌ی فێمینسته‌کان بکه‌ین که له ئاستی جیهانی ناوچه‌ییدا له گۆڕێدایه، ئه‌گه‌رچی مێژووی فێمینیسم له رۆژئاوادا نیزێک به سه‌ده‌یه‌کی بریوه به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا به چڕوپڕی نه‌یتوانیوه کاریگه‌ر بێ و ژن له له‌شفرۆشی پڕوپاگه‌ندی کومپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی« six» ده‌رباز و به‌های ژن له پارو سابوون و شهگهلات و فروفیساران قوتار کات. هه‌روه‌ها له کوردستان، ته‌نانه‌ت له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی هه‌رێم هه‌رچه‌ند به ده‌یان ئه‌نجوومه‌ن و یه‌کییه‌تی ژنان له ئارا دانه، مه‌خابن رێژه‌ی کوشتاری ژنان به تاوانی نامووسی و... رۆژ به رۆژ له زێده بوون دایه، هه‌ر به دوای روودانی کاره‌ساتان هاواری فێمینیسمهکان به‌رز ده‌بێته‌وه و تا ئێستا کارێکی یه‌کبێژ بۆ به‌رگری له‌و جۆره کوشتارانه نه کراوه، ئه‌وه‌ش له وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که فێمینیسم ته‌نیا مهقوولهیهکی گوتارییه و هه‌تا ئاوێته‌ی حه‌وزه‌ی کردار نه‌بێ خاوه‌ن کاریگه‌ریه‌کی به پێز نابێ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ژن.
ئه‌گه‌ر هه‌وڵی فێمینسمی کرده‌یی که‌وته گه‌ڕ، ئه‌و ده‌م ده‌کرێ به داهاتوومان گه‌شبین بین که چیتر شایه‌تی کاره‌ساتی تراژێدیاو ده‌ڵته‌زێن نه بین. فاکت هێنانه‌وه و به مێژوودا چوونه خوار چ ده‌ردان ده‌رمان ناکات، جگه له خه‌فه‌تی زێده‌تر. به‌ڵام له جیات ئه‌وه‌یکه به رابردوو بچینه‌وه به جێیه رابردوو بکه‌ینه وانه‌ی داهاتوو و پرسیارێک لێره‌دا بێنینه گۆڕێ: چ بکه‌ین ئه‌و پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه گونجاو بکه‌ین، هه‌تا نه‌سلی ئێمه‌ش نه‌که‌وێته به توانجی داهاتوان؟
سه‌رچاوه
1- قۆرئانی پیرۆز وه‌رگێردراوی ماموستا هه‌ژار نشر احسان .
2-فصلنامه شورای فرهنگی اجتماعی زنان سال هشتم پاییز 1384 شماره 229 .
3- فصلنامه شورای فرهنگی اجتماعی زنان سال هشتم زمستان 1384 شماره 30.
4- روح ا‌لدین اسلامی نوسینی عفیف عبدالفتاح طباره انتشارات محمدی ـــ سقز.
5- سایتی ئینترنێتی زنستان اولین نشرییه زنان.
بۆچوونه‌کان
گولاله-سنه
31 مرداد 1391 - 06:42با سلام و تشکر از مطلبتان و عذرخواهی از اینکه فارسی می نویسم. درمساله زن ما مشکلی با موضع اسلام نداریم اما متاسفانه این مواضع و فرامین هیچ ضمانت اجرایی ندارند و اکثراً کشورهای اسلامی نسبت به مساله زنان با دیدی محدود و گاهاً بر خلاف مفاهیم اسلامی برخورد می کنند. این درحالیست که در کشورهایی با ادیان یهودی و مسیحی که در متن (کتاب مقدس)شان اشکالاتی در مورد زن هست اما موضع و برخوردشان با جایگاه زن بسیار انسانی تر است. به نظر من بحث و سخن گفتن از دیدگاه زن در اسلام تاکنون آن‌قدر تکرار شده که همه نگفته می دانیم ادامه بحث چیست، کاش در مورد راهکارها و تغییر نگرش افراد اجتماع و تطبیق آن با موضع قرآن فکری کنیم.
گولاله-سنه
31 مرداد 1391 - 06:42با سلام و تشکر از مطلبتان و عذرخواهی از اینکه فارسی می نویسم. درمساله زن ما مشکلی با موضع اسلام نداریم اما متاسفانه این مواضع و فرامین هیچ ضمانت اجرایی ندارند و اکثراً کشورهای اسلامی نسبت به مساله زنان با دیدی محدود و گاهاً بر خلاف مفاهیم اسلامی برخورد می کنند. این درحالیست که در کشورهایی با ادیان یهودی و مسیحی که در متن (کتاب مقدس)شان اشکالاتی در مورد زن هست اما موضع و برخوردشان با جایگاه زن بسیار انسانی تر است. به نظر من بحث و سخن گفتن از دیدگاه زن در اسلام تاکنون آن‌قدر تکرار شده که همه نگفته می دانیم ادامه بحث چیست، کاش در مورد راهکارها و تغییر نگرش افراد اجتماع و تطبیق آن با موضع قرآن فکری کنیم.