ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن له نووسەرانی ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی سه‌ر به پارێزگای کوردستان له بانه به‌ڕێوه چوو. ڕۆژی ھەینی 28ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له شاری بانه، به یارمه‌تی پێوه‌ندییه گشتیه‌کانی جه‌ماعه‌تی پارێزگای کوردستان، به به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕێک و به ئاماده‌بوونی زیاد له 40 که‌س له نووسه‌ران، وه‌رگێڕان و شاعیران ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاجی ئێران له پارێزگای کوردستان، دەسخۆشی و ماڵئاوایی کرا. محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دیان، به‌رپرسی لێژنه‌ی بهڕێوبهرایەتی پارێزگای کوردستان، له چه‌ند وته‌یه‌کدا جه‌ختی کرده سه‌ر پێکھاتنی ناوه‌ندێک بۆ چاودێری و پشتگیری له نووسه‌رانی ناوخۆی جه‌ماعه‌ت، و وتی : «ئه‌گه‌ر ئاوا ناوه‌ندێک پێک بێت و له‌لایه‌ن خودی نووسهرانهوە ئیداره و بهڕێوبهرایەتی بکرێ، جه‌ماعه‌ت له ئاستی توانایی خۆیدا، له نووسه‌ران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی خۆی پشتگیری و حیمایه ده‌کات. ھه‌روه‌ھا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که بۆ به‌رگیری له پێشیلبوونی مافی نووسه‌ران و به‌رگری له ئیشی دووباره، ناسینی ته‌وه‌ری تایبه‌ت و به‌ڕۆژی خوێنه‌ران، ده‌بێ شۆڕایه‌ک له نووسه‌ران بۆ ڕێک و پێککردنی ئیشی نووسه‌ران پێک بێت. ھه‌ر وه‌ھا داوای ڕێکخستنی سندووقێک بۆ پشتگیری له نووسه‌ران کرد. ئاماده‌بووانیش جه‌ختیان کرده سه‌ر ناسینی ته‌وه‌ری ڕۆژ، گۆڕینی شێوازی قسه و باس له ئیماندارانه بۆ شێوازی گشتی مرۆڤانه و په‌ره‌پێدانی ئه‌م جۆره باسه. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا نووسه‌رانێکی وه‌ک دکتۆر جه‌ھانگیر وه‌له‌د به‌یگی، عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵاھی، محه‌مه‌د موللازاده، جه‌میل فاڕۆقی، ئه‌حمه‌د به‌ھرامی (شاعێر) به‌شدار بوون. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به پێشکه‌شکردنی «ڕێزنامه» به قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کان کۆتایی ھات. جێی ئاماژه‌یه که پیشانگایه‌کی بچووکیش له ئاسه‌واری ئاماده‌بووان ساز کرا بوو.
بۆچوونه‌کان