به هه‌وڵ و تێكۆشانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی نووسینگه‌ی پاوه، له پاركی دارستانی گوندی نه‌سمه، ڕێز له حافزانی سێ جوزوو له قوڕئانی پیرۆز گیرا.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، یه‌كی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٠، له مه‌ڕاسمێكدا، له چوارده كه‌س كه سێ جوزوو له قوڕئانی پیرۆزیان له‌به‌ر كردبوو، به ئاماده‌بوونی چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاری پاوه، ڕاهێنان و دایك و باوكانیان، ڕێزیان لێ گیرا.
له‌و كۆڕه‌دا مامۆستا عه‌بدوللـه‌تیف موڕادی، پێشنوێژی مزگه‌وتی حه‌زره‌تی ڕه‌سووڵ(د.خ)ی دووریسان، وتارێكی كورتی سه‌باره‌ت به «گه‌وره‌یی و گرینگی و پێگه‌ی هاوڕێیان و حافزانی قوڕئان» پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به هێندێ له ئایات و فرموودهكانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست كرد.
پاشان حاجی سه‌ید فه‌تحوڵڵا ئه‌حمه‌دی یه‌كێ له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێزی له هه‌وڵ و تێكۆشانی ڕاهێنه‌ری ماندوونه‌ناس خاتوو شه‌هناز موعازی و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی گرت.
جێی ئاماژه‌یه كه عیرفان زۆمۆررۆدی یه‌كه‌م وه‌رگێڕی ده‌قاوده‌قی قوڕئانی پیرۆز له‌سه‌ر زمان و ئه‌دبیاتی كوردی، به نوێنه‌رایه‌تی له دایكان و باوكانی حافزان، هۆنراوه و وتارێكی ئاراسته كرد و سپاسی ڕاهێنه‌ری مناڵه‌كه‌ی كرد.
له كۆتاییدا حافزان به كۆ ئایه‌ته‌كانی سه‌ره‌تای سووڕه‌تی حه‌دیدیان خوێنده‌وه و خه‌ڵاتیان پێشكه‌ش كرا.
بۆچوونه‌کان