جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی جه‌ناح ڕێزی له «ئه‌بووبه‌كر و نه‌سیبه فه‌تحی» له ئه‌ندامانی گه‌نجی ئه‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه گرت.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شاری جه‌ناح ڕێزی له «ئه‌بووبه‌كر و نه‌سیبه فه‌تحی» دوو كه‌مئه‌ندامی چالاك و تێكۆشه‌ری ئه‌و شاره گرت.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا عه‌بدولوه‌ههاب عالیان به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عه‌وه‌ت و ئیسلاحی لقی جه‌ناح، له وتارێكی كورتدا سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌و دوو گه‌نجه چالاكه ده‌ربڕی.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و خوشك و برایه له مناڵانی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تن كه له‌گه‌ڵ كه‌مئه‌ندامبوون و گرفتی زۆر، به‌رده‌وام له بواره‌كانی جۆراوجۆری وه‌ك: میدیا، وێنه‌گرتن، فیلمهه‌ڵگری، داڕشتن و وێژه‌ری و... هاوكاری جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحیان كردووه.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به به‌خشینی له‌وحی ڕێزنان كۆتایی پێ هات.
بۆچوونه‌کان