له‌و به‌رنامه قوڕئانییهدا، مامۆستا ڕه‌ئووف ئیسلاحجوو به‌رپرسی لقی كوردستان و پێشنوێژی مزگه‌وتی سێراج، وێڕای ئاماژه به گرینگی و ڕۆڵ و پێگه‌ی قوڕئان له ژیانی بڕواداراندا، ئاماژه‌ی به گرینگی و بایه‌خی فێركردنی قوڕئان و چالاكییه قوڕئانییه‌كان كرد.
له درێژه‌ی ئه‌و كۆڕه قوڕئانییهدا، جه‌لیل بههرامینیا، له نووسه‌ران و چالاكوانانی بواری زانسته قوڕئانییه‌كان، وێڕای ئاماژه به ڕۆڵی پێكهێنه‌رانه و مرۆڤسازانهی قوڕئان، باسی له هێندێ شێعری زانای پایه‌به‌رز ئیقباڵ لاهووری و بابه‌تگه‌لێكی به‌نرخ له‌و بواره‌دا كرد.
له درێژه‌ی ئه‌و كۆڕه مه‌عنه‌وییه‌دا، وێڕای ناساندنی خوێندنه‌وه‌ی ٣٠ جزوو له قوڕئانی پیرۆز له لایه‌ن قوڕئانخوێنانی كارامه‌ی وڵات، به‌ڕێزان سه‌ید عه‌بباس حوسه‌ینی و موحه‌ممه‌دئه‌مین ئه‌سه‌دی، ڕێز له زه‌حمه‌ت و تێكۆشانه‌كانی ئه‌و دوو مامۆستا هێژایه، گیرا.
بۆچوونه‌کان