بەپێی ڕاپۆرتی ئیسلاح‌وێب، دلێر عەبباسی لە ڕاوێژکارانی ئەمینداری گشتیی جەماعەت بە نوێنەرایەتی لە مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی، دوای ئاماژه بە مێژووی پێکهاتنی پێوەندییە گشتییەکان لە بەشی ڕاگەیاندن و پێوەندییەکان و ناساندنی ورد و زانستی و پسپۆڕانه و بهڕۆژبوونیی له خولی پێشهڕوو و باس له كێشه و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌م له ده‌عوه‌ت و خزمه‌ت، سپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئهركداریی و هه‌وڵ و زه‌حمه‌ته‌كانی چه‌ند ساڵه‌ی عوسمان عه‌بباسی و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی ده‌ربڕی.
ئه‌و به ئاماژه به‌وه‌یكه هه‌ركام له ئێمه به وازهێنان له ئه‌ركێكی ڕێكخراوه‌یی، به‌رده‌وام باری قوڕسی به‌رپرسیاره‌تیمان له‌سه‌ر شانه، ئاماده‌بووانی بۆ دڵگهرمبوون و ئاماده‌بوونی به‌رده‌وام له ڕێبازی بانگه‌وازی و خزمه‌ت هان دا.
عوسمان عه‌بباسی، به‌رپرسی پێشووی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی دعوه‌ت و ئیسلاح وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر گرینگی و سه‌رنجی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌گوزاری له بواری پێوه‌ندییه گشتییه‌كان له سه‌رده‌می ڕاگه‌یاندنه‌كان و ئاماژه به هێندێ بیره‌وه‌ری تاڵ و شیرینی به‌رپرسیاره‌تی، له سه‌ره‌تاوه تاكوو ئێستا و ئاماژه به نیعمه‌ت و سۆزی به‌رپرسان و ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت و به‌ستێنی گه‌شه و واڵای كه‌سایه‌تییه‌كان له بواره‌كانی جۆراوجۆری كاری‌دا، ڕایگه‌یاند كه نه‌ك ته‌نیا وه‌ك ئه‌ندامێكی جه‌ماعه‌ت، به‌ڵكوو وه‌ك ڕۆڵه‌یه‌كی به‌ئه‌مه‌گ و هۆگڕی بنه‌ماڵه‌ی جه‌ماعه‌ت، وێڕای نه‌خۆشی و دۆخی ئه‌سته‌می كاریی و بواری مه‌ودایی له ناوه‌ند، له ڕاستای خزمه‌تی زیاتر، بۆ ڕاوێژ، ڕێنمایی و ڕاهێنان له بواره‌كانی زانستی میدیایی و پێوه‌ندیی گشتیی ئاماده‌ی خزمه‌ته.
له كۆتایی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌وحی ڕێزنان و سوپاسوزاری ئه‌مینداری گشتی پێشكه‌شی به‌ڕێزیان كرا.
بۆچوونه‌کان