به بەڕێوهچوونی ڕێوڕەسمێک، لە نەرمئامێری گوڵچینێک له ئاسه‌واره‌کانی مامۆستا «ھه‌ژار موکریانی» بە دەنگی ماجید مەردۆخ ڕۆحانی لە بانە ڕوونوێنی کرا. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لە بیست و چواره‌مین ساڵیادی کۆچی شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی بەناوبانگی کورد، مامۆستا عەبدولڕەحمان شەره‌فکه‌ندی ناسراو به ھه‌ژار موکریانی، له سیدی گوڵچینی ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م شاعیر و وه‌رگێڕه پایه‌به‌رزه به دەنگ و خوێندنه‌وه‌ی ماجید مه‌ردۆخ ڕۆحانی له ڕۆژی 14ی ڕه‌شه‌مێ ئەمساڵ، ڕوونوێنی کرا. ئەم ڕێوڕەسمە به ئاماده‌بوونی کوڕی مامۆستا ھه‌ژار و ھه‌ندێ له که‌سایه‌تییه ئەده‌بی و فه‌رھه‌نگییه‌کانی کوردستان، له ھۆڵی فه‌رھه‌نگی و ھونه‌ری ئیڕشاد ئیسلامی بانه به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م ئاسه‌وارانه، له دوو سی دی و کتێبێک، گولچینێ له ژیاننامه و ئاسه‌واره شێعری و نووسراوه‌کان و ھه‌روه‌ھا وه‌رگێڕانی قورئانی پیرۆز به زمانی کوردی «مامۆستا ھه‌ژار» پێکھاتبوون که له لایه‌ن ماجید مه‌ردۆخ ڕۆحانی کۆکرابوونه‌وه و خوێندرابوونه‌وه. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، ماجید مه‌ردۆخ ڕۆحانی باسی له بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ مامۆستا ھه‌ژار کرد و وڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی دایه‌وه که له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشکه‌ش کرا. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا نووسه‌ران، ئه‌دیبان و که‌سایه‌تییه فه‌رھه‌نگییه‌کانی وه‌کوو : عه‌تا نه‌ھایی، ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، نه‌جمه‌دین جه‌بباری قسه‌یان کرد. ڕوونوێنی له‌م ئاسه‌واره، لە لایه‌ن مسته‌فا شه‌ره‌فکه‌ندی، کوڕی مامۆستا ھه‌ژار ئه‌نجام درا.
بۆچوونه‌کان