زۆر كه‌س هه‌ن كه تامه‌زرۆی هاتنی ئه‌و مانگه پیرۆزه‌ن تاكوو له خێر و به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی توێشووی پێویست هه‌ڵگرن و لێوه‌كانیان به سه‌رچاوه گه‌شاوه‌كه‌ی ته‌ڕ بكه‌ن. ڕه‌مه‌زان مانگی هه‌ڵكردنی شنه‌ی ڕه‌حمه‌تی خوایه و له كاتی لاوازی ئیمان و داڕووخانی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان و سه‌ختی و دڵڕه‌قییه‌كان و زۆربوونی په‌رێشانی و ناڕه‌حه‌تییه‌كان، زۆرمان پێویست به‌و مانگه‌یه.
سپاسی بۆ خوا كه مانگ و ساڵی به‌دی هێنان و ڕۆژ و كاتژمێری بۆ دانان و هێندێكی به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا له‌سه‌رتر دانا. «و پهروهرێنهرت ئه‌وه‌یكه بیهه‌وێ ده‌یخوڵقێنیت و هه‌ڵیده‌بژێریت.» سپاسی بێئهژمار بۆ ئه‌و؛ ئه‌و زانا ئاگاداره‌ی كه له كرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی ئاگاداره و ڕێژه و پێوه‌ری بۆ داناوه. له حه‌رز و ئاسمانه‌كان شتێك نییه كه ئه‌و لاواز بكات و به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا توانایه. مهلهكووتهكهی له ئاسمان و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی له زه‌وی و هێزه‌كه‌ی له زه‌ریادا ئاشكرایه؛ به زانست و زانیاریی خۆی هه‌موو شتێكی به‌دی هێنا و به ڕێژه‌ی پێویست دابه‌شی كرد و كات و ئه‌جه‌لی بۆ دیاری كردن. ئاگاداری ژماره‌یانه و كرده‌وه‌كانیانی كۆ كردۆته‌وه و هیچ شتێكی لێ به‌جێ نه‌هێشتوون. دروود و سه‌لام و سه‌ڵاوه‌ت له باشترین كه‌س كه نوێژ و ڕۆژوو و حه‌جی ماڵی خوای به‌جێ هێناوه. سه‌لام و سه‌ڵاوه‌تی له‌سه‌ر تا ئه‌و كاته‌ی كه ستایشكهران خه‌ریكی زیكر بن و شه‌و و ڕۆژ به‌دوای یه‌كدا بێنوبڕۆن. داوای لێ ده‌كه‌ین كه ئیمه له باشترینی ئه‌و گه‌له بڕیار بدات و له ڕۆژی دوایی له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندوو بكرێینه‌وه.
ئه‌ی به‌نده‌كانی خوا! چه‌ند ڕۆژی تر ڕه‌مه‌زان، ئه‌و میوانه به‌ڕێزه دێت؛ دوای یه‌ك ساڵ ته‌مه‌ن و كردار و گوفتارێكی كه هه‌مانبووه و ڕووداوانێكی كه به‌سه‌رمان بردن. ئه‌وه سوننه‌ت و یاسای خوایه كه له به‌دیهێنراوه‌كانیدا باو و ئاشكرایه. ئه‌وه شه‌و و ڕۆژه كه ده‌ڕوا و ژمارهیهكن كه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕۆن و مانگ و ساڵانێكی كه خه‌ریكن تێپه‌ڕ ده‌بن. له‌و بواره‌وه خه‌ڵك دوو ده‌سته‌ن: به‌شێك كه به ئاواته‌كانیان گه‌یشتوون و له گرێوی كرده‌وه‌كانیان دان و حیسابیان له‌گه‌ڵ خوایه. ده‌سته‌یه‌كیش كه چاوه‌ڕوانن كاتی دیاریكراو بێت كه ئه‌و كاته ساتێك پێشكه‌وتن و دواكه‌وتنی بۆ نیه. خۆش به‌حاڵی ئه‌وه‌یكه له نامه‌ی كرده‌وه‌كانیدا «داوای لێبووردن» هه‌بێ؛ خۆش به به‌ختی كه‌سێك كه مه‌به‌ستی ڕاست و ڕه‌وشتی پاك و ئامانجی پاكه.
زۆر كه‌س هه‌ن كه تامه‌زرۆیانه چاوه‌ڕێی هاتنی ئه‌و مانگه پیرۆزه‌ن تاكوو له خێر و به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی توێشووی پێویست هه‌ڵگرن و له سه‌رچاوه گه‌شاوه‌كه‌ی خۆیان تێراو بكه‌ن. ڕه‌مه‌زان مانگی هه‌ڵكردنی شنه‌ی ڕه‌حمه‌تی خوایه و له كاتی لاوازی ئیمان و داڕووخانی به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان و سه‌ختی و دڵڕه‌قییه‌كان و زۆربوونی په‌رێشانی و ناڕه‌حه‌تییه‌كان و لاوازیی بڕوا به به‌ڵێنه‌كانی خوا، زۆرمان پێویستی به‌و مانگه پڕڕحمهتهیه.
له مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «افعلوا الخير ده‌ركم وتعرّضوا لنفحات رحمة الله، فإنّ لله نفحات من رحمته يصيب بها من يشا‌ء من عباده وسلوا الله أن يستر عوراتكم وأن يؤمن روعاتكم» (حدیث حسن)
ته‌مه‌نی خۆتان له چاكه‌دا به‌سه‌ر به‌رن و خۆتان بخه‌نه به‌ر شنه‌ی ڕه‌حمه‌تی خوا. بێگومان خوا شنه‌ی ڕه‌حمه‌تیی وای هه‌یه كه به‌ر هه‌ر كه‌سێك له به‌نده‌كانی بكه‌وێت، ئه‌وه لێی به‌هره‌مه‌ند ده‌بێ. داوا له خوای گه‌وره بكه‌ن كه عه‌یب و كهمایهسییهكانتان بپۆشێت و ترس و خهوفتان به هێمنایه‌تی بگۆڕێت. خوای گه‌وره چه‌نده جوان فه‌رموویه‌تی: «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمْ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ» [به‌قه‌ڕه:١٨٣]
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كوو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن.
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) موژده‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی به هاوه‌ڵانی ده‌دا تاكوو خۆیان ته‌یار بكه‌ن و ویست و ئیڕاده‌یان پته‌و بكه‌ن. له ئه‌بوو هوڕه‌یره‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه جارێكیان كاتی ڕه‌مه‌زان هات و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رمووی: «قد جاءكم رمضان، شهر مبارك، افترض الله عليكم صيامه، تفتح فيه أبواب الجنّة، وتغـلّق فيه أبواب الجحيم، وتغلّ فيه الشياطين، فيه ليلة خير من ألف شهر، من حُرِم خيرها فقد حُرِم» ڕه‌مه‌زان هاتووه، ئه‌و مانگه پیرۆزه‌ی كه خوای گه‌وره ڕۆژووگرتنی تێدا له‌سه‌رتان واجب كردووه. له‌و مانگه‌دا ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ئاوه‌ڵه و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ ده‌به‌سترێن و شه‌یتانه‌كان ده‌به‌سترێنه‌وه. شه‌وی قه‌در له‌و مانگه دایه كه باشتر له هه‌زار مانگه و هه‌ركه‌س له خێر و به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی بێبه‌ش بێ، ئه‌وه به‌ڕاستی بێبه‌ش بووه. [ئه‌حمه‌د گێڕاویه‌تییه‌وه:٢٠/٣٢٠]
ڕه‌مه‌زان هاتووه و دڵسۆزانه ڕووی تێكه‌ن و بۆ ته‌ندرووستی و سڵامه‌تی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕوحیی و هێزی جه‌سته‌یی و به‌خشین و لێبوردن و سازان لێی به‌هره‌مه‌ند بن تاكوو ئه‌خلاق و ڕه‌وشتتان ته‌واو بێت. ڕه‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكه بۆ په‌روه‌رده‌ی نه‌فس له‌و بواره‌وه تاكوو له مه‌ودای ساڵدا به‌رده‌وام بن. هه‌ركه‌س له‌و ڕاستییانه تێنه‌گات، تووشی زه‌ره‌ر بوور و چ زه‌ره‌رێك بانتر له‌وه‌یكه له ڕوانین و ڕه‌حمه‌تی خوا بێبه‌ش بین. پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: «من لم يدَع قولَ الزورِ والعملَ به والجهلَ فليس لله حاجةٌ أن يدَع طعامه وشرابَه» [بوخاری/٦٠٥٧]
هه‌ركه‌س واز له قسه و كرداری درۆ و نه‌فامی و نه‌زانی نه‌هێنیت، ئه‌وه خوای گه‌وره پێویستیی به وازهێنانی له خواردن و خواردنه‌وه نییه. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:
«رُبَّ صائمٍ حظُّه من صيامِه الجوع والعطَش، ورُبّ قائمٍ حظّه من قيامه السّهر» [صحيح الترغيب والترهيب (١٠٨٣، ١٠٨٤)]
زۆر ڕۆژووهان هه‌ن كه ته‌نیا به‌هره‌یه‌كی له ڕۆژووه‌كه‌یان وه‌ده‌ست ده‌كه‌وێ، برسییه‌تی و تینوویه‌تییه و زۆر شه‌ونخوونیی كه ته‌نیا ڕه‌نج و زه‌جری بێخه‌وییان قسمه‌ت ده‌بێ.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
«وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِي إِذَا دَعَانِي فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ»[به‌قه‌ڕه:١٨٦]
واته ئه‌ی موحه‌ممه‌د(د.خ) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیاره‌ت لێ بكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه، به‌هانا و هاواری دۆعاگۆیانهوه ده‌چم هه‌ركاتێك لێم بپاڕێنه‌وه و نزا بكه‌ن، ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر (بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی هه‌ردوو دونیا).
له پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) ده‌گێڕنه‌وه كه فه‌رمووی:
«من صَام رمضانَ إيمانًا واحتسابًا غفِر له ما تقدّم من ذنبه» (موسلیم/٧٦٠)
واته هه‌ر كه‌س له ڕه‌مه‌زاندا به ئیمان و هیوا به به‌ده‌ستهێنانی پاداشه‌وه به‌ڕۆژوو بێت، تاوانه‌كانی ڕابردووی ده‌به‌خشه‌رێت.
ڕه‌مه‌زان هه‌نگاوێكه بۆ گۆڕانكاری؛ به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سێك كه خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆزی واز لێ هێناوه و له وردبوونه‌وه له حوكم و كردار به فه‌رمانه‌كانی لای داوه. ئێستاكه كاتی ئه‌وه هاتووه كه بۆخۆی چوونه‌وه ناوێكی دیاریكراو هه‌ڵبژێریت و هه‌موو ڕۆژێ له‌سه‌ری پابه‌ند بێ؛ خۆی له‌سه‌ر ڕابێنیت، ڕه‌وشتی پاك بكاته‌وه و پله‌ی لای خوای گه‌وره به‌رز بكاته‌وه: «شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنْ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ» [به‌قه‌ڕه:١٨۵]
مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) كه قوڕئانی تیا هاتۆته خواره‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و قوڕئانه ڕێنمووییبهخشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تێدایه له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق.
ئه‌حنه‌فی كوڕی قه‌یس ڕۆژێك له‌گه‌ڵ خوی بیری ده‌كرده‌وه سه‌باره‌ت به‌و ئایه‌ته‌ی خوای گه‌وره كه ده‌فه‌رموێت:
لَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ كِتَابًا فِيهِ ذِكْرُكُمْ أَفَلَا تَعْقِلُونَ» [ئه‌نبیاء:١٠]
واته: سوێند بخوا بێگومان ئێمه كتێبێكمان ڕه‌وانه كردووه بۆتان كه یاداوه‌رییه و سه‌ربه‌رزی ئێوه له شوێنكهوتنیایهتی، ئایا ئه‌وه بیر و هۆشتان ناخه‌نه‌كار و ژیر نابن؟
به‌خۆی وت كه من ده‌بێ له‌نێو قوڕئان‌دا بگه‌ڕێم و بزانم من كێم و چ كردارێكم هه‌یه؟ گه‌یشته ئه‌و ئایه‌ته كه خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به هێندێ له بڕواداران ده‌فه‌رموێت:
كَانُوا قَلِيلًا مِّنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ (١٧) وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (١٨) وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ» (١٩) (زاریات/١٧-١٩)
واته: له شه‌وگاردا زۆر كه‌م ده‌خه‌وتن و ڕاده‌كشان (چونكه سه‌رگه‌رمی شه‌ونوێژ و ده‌وركردنه‌وه‌ی قوڕئان و یادی خوا بوون). له بهرهبهیانییهكانیشدا داوای لێخۆش‌بوونیان له په‌روه‌ردگاریان ده‌كرد (تا لێیان ببورێت). له ماڵ و سامانیشیاندا به‌شی هه‌ژار و نه‌داریان ته‌رخان كردبوو.
سه‌باره‌ت به گه‌لێكی تریش ده‌فه‌رموێت: «الَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّاء وَالضَّرَّاء وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ» [ئالی عیمڕان:١٣٤]
واته: ئه‌وانه له خۆشی و ناخۆشیدا، له هه‌رزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، ڕق و كینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه و خۆگرن، له خه‌ڵكی خۆش ده‌بن و لێبوورده‌ن، خوای میهره‌بانیش چاكه و چاكهخوازانی خۆش ده‌وێت.
سه‌باره‌ت به گه‌لێكی تریش ده‌فه‌رموێت: «وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُون﴾» [حه‌شر:٩]
واته: فه‌زڵی ئه‌وان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌رچه‌نده هه‌ژار و نه‌داریشن، جا ئه‌وه‌ی خۆی له نه‌فسی ڕه‌زیلی بپارێزیت و زاڵ بێت به‌سه‌ریدا، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن.
با خود گفت من باید در قرآن بگردم تا بدانم من کی هستم و چه عملی دارم؟ به این آیه رسید که خداوند درباره‌ی برخی از مؤمنان می‌فرماید:
«كَانُوا قَلِيلًا مِّنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ (١٧) وَبِالْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (١٨) وَفِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ» (١٩) (الذاريات/١٧-١٩)
و از شب اندکی را میغنودند. و در سحرگاهان [از خدا] طلب آمرزش می‌کردند. و در اموالشان برای سائل و محروم حقی [معیّن] بود.
درباره‌ی قوم دیگری هم می‌فرماید: «الَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّاء وَالضَّرَّاء وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ» [آل عمران: ١٣٤]
همانانی که در فراخی و تنگی انفاق می‌کنند؛ و خشم خود را فرو می‌برند؛ و از مردم در می‌گذرند؛ و خداوند نکوکاران را دوست دارد.
درباره‌ی قوم دیگری هم می‌فرماید: «وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُون﴾» [الحشر: ٩].
و هر چند در خودشان احتیاجی [مبرم ]باشد، آنها را بر خودشان مقدّم می‌دارند. و هر کس از خسّت نفس خود مصون ماند، ایشانند که رستگارانند.
به خاكه‌ڕایی و ملكه‌چییه‌وه وتی: په‌روه‌ردگارا من خۆم له‌وانه‌دا نابینمه‌وه، پاشان گه‌یشته ئه‌و ئایه‌ته: «إذَا قِيلَ لَهُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ» [سافات:٣٥] واته: ئه‌وانه كاتی خۆی كه پێیان ده‌وترا: هیچ خوایه‌ك نییه جگه له «الله» سه‌ریان باده‌دا و فوویان ده‌كرده خۆیان و فیزیان ده‌كرد...
هه‌روه‌ها باس له گه‌لێك ده‌كا كه له ئاگردا ده‌سووتین: مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ (٤٢) قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ (٤٣) وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ(٤٤)» [المدّثر] واته: ئه‌وه چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ كرد؟! به كه‌ساسییه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه له نوێژخوێنان نه‌بووین. خۆراكمان به هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشی...
كاتێك ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ده‌خوێند، ده‌یگوت خوایه من له‌و تاقمه په‌نا به‌تۆ ده‌گرم.
و كاتێك له سووڕه‌تی تۆبه‌دا ئه‌و ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه: «وَآخَرُونَ اعْتَرَفُواْ بِذُنُوبِهِمْ خَلَطُواْ عَمَلاً صَالِحًا وَآخَرَ سَيِّئًا عَسَى اللّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيْهِمْ إِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ» [ته‌وبه:١٠٢] واته: (بێجگه له‌وانه) كه‌سانێكی تریش هه‌ن كه دان به گوناهـ و هه‌ڵه‌كانیان داده‌نێن و كرداری چاك و كرداری خراپیشیان تێكه‌ڵ كردووه: ئه‌مانه نزیكه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونكه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
به خۆی وت خوایه له‌و تاقمه‌ش په‌نا به‌تۆ ده‌گرم.
په‌روه‌ردگارا له تاوانكهنمان خۆش به و عه‌یب و كهمایهسییهكانمان داپۆشه و لێمان ببوره؛ ڕه‌مه‌زانمان به ته‌وبه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه و كرداری چاكه قسمه‌ت بكه.
خوایه ڕه‌مه‌زانمان قسمه‌ت بكه و له به‌جێهێنانی نوێژ و ڕۆژوو و شه‌ونخوونی یاوه‌رمان به و كردوه‌كانمان له باره‌گای خۆت وه‌ربگره. ئێمه له زومڕه‌ی زاكیران و سوپاسگوزاران دانێ. ئه‌هلی ڕۆژوو و به‌خشین و چاكه بین.
ڕه‌مه‌زانی ئه‌وساڵ ده‌بێ جیاواز له ساڵانی پێشوو بێت. پێویسته ڕۆژووه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌رج و بنه‌ما و ئادابه‌كانی بگرین و ئیڕاده‌ی ته‌وبه له تاوانه‌كانمان هه‌بێ. مافی خاوه‌ن مافان بده‌ین و له كاته‌كانمان بۆ نوێژی ته‌ڕاویح و زیكر و نزا و خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان كه‌ڵك وه‌رگرین.
پێوه‌ندییه‌كانی نێوانمان چاك بكه‌ین؛ نێوان دوو برا، دوو هاوسێ و... سیله‌ی ڕوحم به‌جێ بێنین و ئه‌و مانگه پیرۆزه بكه‌ین به خاڵی وه‌رچه‌رخانێك بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌روون و ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌خلاقمان. ئێمه پێویسته ئه‌رك و بهرپهسیارهتییهكانمان به‌باشی جێبه‌جێ بكه‌ین؛ له ئاست یه‌كتری میهره‌بان بین؛ گه‌وره به‌سه‌ر بچووك، ده‌وڵه‌مه‌ند به‌سه‌ر هه‌ژار، به‌هێز به‌سه‌ر لاوازدا ڕه‌حم و سۆزی هه‌بێ. كاتی ئه‌وه هاتووه كه بۆ كردنی ئه‌و كرده‌وانه هیممه‌ت بكه‌ین تاكوو له دونیا و دواڕۆژدا ڕزگار بین و خوای گه‌وره به‌چاوی ڕه‌حمه‌ت و لێبووردن چاومان لێ بكات و شه‌ڕ و به‌ڵا و خه‌فڵه‌ت و بێئاگایی و فه‌رامۆشیمان لێ دوور بكاته‌وه.
أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنْ الْحَقِّ وَلا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمْ الأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ»[حه‌دید:١٦].
واته: ئایا ئیتر كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه، دڵه‌كانیان به نووری ئیمان ملكه‌چ و ڕووناك بكه‌نه‌وه، ترسی خوای تێدا بڕوێنن، به‌هۆی یادی به‌رده‌وامی خوا و ئه‌و قوڕئانه‌ی كه ڕه‌وانه كراوه، وه‌ك ئه‌و كه‌سانه نه‌بن كه كتێبی ئاسمانییان بۆ ڕه‌وانه كراوه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ، دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌ركه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون.
به نییه‌تی پاكه‌وه به‌ره‌و خوای په‌روه‌رێنه‌رمان بگه‌ڕێینه‌وه و له هاتنی ڕۆژ و ساتی عیبادهت و به‌ندایه‌تی شادومان بین و له فه‌زیله‌ت و به‌ره‌كه‌ت و پاداشهكانی خافڵ نه‌بین. پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) فه‌رموویه‌تی: هه‌ركه‌س مۆری ڕۆژووه‌وانی له‌سه‌ر نامه‌ی كرده‌وه‌كانی بێت، ئه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه. (به چاككردنی ئاڵبانی له سه‌حیح جامیع ژماره٦٢٢٤). ئه‌لمه‌ناوی ده‌ڵێ: هه‌ركه‌س ته‌مه‌نی به ڕۆژێكی ڕۆژوو به‌كۆتایی بگێنیت، واته له‌كاتێكدا بمرێت كه به‌ڕۆژووه یا به‌ربانگی كردووه، له‌گه‌ڵ پێشه‌نگانی سه‌ره‌تا و یا به‌بێ سزا ده‌چێته به‌هه‌شت. (فیض القدیر:٦/١٢٣)
له ڕیوایه‌تێكی ئه‌حمه‌ددا داهاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: «يا حذيفة من خُتم له بصيام يوم يريد به وجه الله عز وجل أدخله الله الجنة» (الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ١/٤١٢)
واته ئه‌ی حه‌زیفه هه‌ركه‌س مۆری ڕۆژووی خالیسانهی له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌كه‌ی بێت، خوای گه‌وره ده‌یباته به‌هه‌شت.
په‌روه‌ردگارا ڕه‌مه‌زانمان قسمه‌ت بكه و له به‌جێهێنانی نوێژ و ڕۆژوو و شه‌ونخوونی یاریده‌ده‌رمان به و كردوه‌كانمان له باره‌گای خۆت وه‌ربگره و ئێمه له زومڕه‌ی زاكیران و سوپاسگوزاران بڕیار بده. یارمه‌تیمان بده ئه‌هلی ڕۆژوو و به‌خشین و چاكه بین.
بۆچوونه‌کان