به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بانه‌وه
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌رجه‌م موسوڵمانانی جیهان كه‌م تا زۆر كه‌وتنه خۆیان تا دژی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه بوه‌ستنه‌وه كه كراوه‌ته سه‌ر باشترین و چاكترینی دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره كه كۆتا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی ( موحه‌ممه‌دی كوڕی عهبدوڵلاَ ) (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)، كه لایه‌ن چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی دانیماركییه‌وه كراوه‌ته سه‌ری و پاشانیش چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی نه‌رویجیش هه‌مان ڕووڕه‌شی و شه‌رمه‌زاریان بۆ خۆیان تۆمار كرد و دووباره بلاَویان كرده‌وه.
ڕه‌د فیعلهكان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر جیاواز بوون , بۆیه له چه‌ند لایه‌كه‌وه فه‌توای نه‌كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ردوو وولاَتی دانیمارك و نه‌رویج درا له هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ردا, وه زۆر له موسوڵمانان به‌ده‌م فهتواكهوه هاتن و به كارێكی ئیجابی وه‌سفیان كرد.
دیاره دیارده‌ی جنێو‌و سوكایه‌تی كردن ته‌نها پیشه‌ی كه‌سانێكی دڵ ڕه‌شی وه‌كو ڕۆژنامه دانیماركی و نه‌رویجی یه‌كه نییه كه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) كردوویانه , به‌ڵكو ئه‌م كاره دزێوه پیشه‌یه‌ك بوو له سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامه‌وه به به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا هاتووه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كه‌سانێك هه‌بوون به‌رامبه‌ر به پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و موسوڵمانان بێ‌ڕێزیان نواندووه.
بۆیه زانایانی ئیسلامی له كۆن و نوێ‌دا فه‌تواو قسه‌یان هه‌بووه له كاتی ڕوودانی ئاوها كاره‌ساتێكدا, ئه‌وه‌ی ئێمه ته‌نها گوڵبژێرێكه له ووته‌ی زانایان و پێشه‌وایانی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه بێڕێزی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی و سه‌رجه‌م پیرۆزییه‌كانی ئیسلام.
١- ئیبن و ته‌یمیه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت هاوهلاَن كۆڕایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه جنیَودهر به پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)كافر ده‌بێت , ئه‌م ڕایه و زۆر ڕای تر به نێو هاوهلاَّندا بلاَوبووهتهوه و كه‌سیان نكۆڵیان لێنه‌كردووه بۆیه بووه به ئیجماع.
٢- ئیسحاقی كوڕی راهویه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ)ده‌فه‌رمووێت زانایان یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س جنێو به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات یان به‌رپه‌رچی شتێك بداته‌وه كه خوا ناردوویه‌ته خواره‌وه ئه‌وه كافر ده‌بێت و به كافر داده‌نرێت .
٣- موحه‌ممه‌دی كوڕی سه‌حنون (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت زانایانی ئیسلام یه‌كده‌نگن كه هه‌ر كه‌سێك جنێو به به پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات، یان له پله و شان و شه‌وكه‌تی كه‌م بكاته‌وه ئه‌وه كافر ده‌بێت و سزای سه‌ختی بۆ هه‌یه له قیامه‌تدا , وه به لای ئۆممه‌تی ئیسلامیشه‌وه حوكمی كوشتنه و هه‌ر كه‌سێك گومانی له سزای سه‌ختیان و كوفریان دا هه‌بێ كافر ده‌بێت .
٤- قازی عیاز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت بزانه هه‌ر كه‌سێك جوێن به پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات یان تانه و ته‌شه‌ری لێ بدات یان له شانی كه‌م بكاته‌وه جا له خودی خۆی بێت یان نه‌سه‌بی ( ڕشته و بنه‌ماڵه) یان ئاینییان یان تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یان باسی ناموسی بكات یان بیچوێنێ به‌شتێكی خراپ یان سوكایه‌تی پێ بكات ، بهجنێودهر حسابه و حوكمیان حوكمی جنێوده‌ره ،كه حوكمی كوشتنه . هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێكیش نه‌فرینی لێ بكات یان دۆعای شه‌ڕی لێبكات یان ته‌مه‌نای خراپه‌ی بۆ بكات یان شتێك بداته پاڵی كه شایه‌نی ئه‌و نه‌بێت ته‌نها بۆ گاڵته پێكردن و له‌شان كه‌م كردنه‌وه و سوكایه‌تی بێت . ئه‌مانه به‌پێی ڕای هه‌موو زانایانی ئیسلام كافر ده‌بن وه ده‌بێت بكوژرێن . وه ئه‌مه ئیجماعی هه‌موو زانایانی له‌سه‌ره له سه‌رده‌می سه‌حابه‌وه تاكو ئێستا .
٥- شێخی ئیبن و مونزیر (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت هه‌موو زانایان ئیجماعیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێك جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات ده‌كوژرێت . پاشان ده‌فه‌رمووێت ئه‌مه ڕای مالكی كوڕی ئه‌نه‌س ولهیس و ئیسحاق و ئه‌حمه‌د و مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی یه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ(.
هه‌روه‌ها قازی ئه‌بولفه‌زڵ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت ئه‌مه پوخته‌ی ڕای پێشه‌وا ئه‌بو به‌كری سدیقیشه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) جا ئه‌مانه ده‌كوژرێن و تهوبهشیان لێ وه‌رناگیرێت وه ئه‌مه ڕای پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه وه زانایانی هاوه‌ڵی سه‌وری و زانایانی كوفه و ئه‌وزاعی یه . بهلاَم ئه‌مانه ده‌فه‌رموون به‌و قسانه قسه‌كه‌ر هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌و له‌دین ده‌رده‌چێت.
٦- پێشه‌وا سوبوكی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت ئیجماعی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه جنێوده‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) كافر ده‌بێت وه هه‌ر كه‌سێكیش گاڵته‌ی پێ بكات كافر ده‌بێت .
٧- ئیمام ئه‌حمه‌د (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ)ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات یان له شانی كه‌م بكاته‌وه , پێویسته بكوژرێت جا موسڵمان بێت یان كافر.
٨- ئه‌بو یوسف زانای گه‌وره و هاوه‌ڵی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ر موسڵمانێك جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات یان به درۆی بزانێت یان ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت یان له شانی كه‌م بكاته‌وه ئه‌وه كافر ده‌بێت و بڕوای به خوا نییه و خێزانه‌كه‌ی لێ حه‌رام ده‌بێت .
٩- ئیبن و قاسم له ئیمام مالیكه‌وه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌گێڕێته‌وه كه فه‌رموویه‌تی هه‌ر موسڵمانێك جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات ده‌كوژرێت , بێ ئه‌وه‌ی داوای ته‌وبه و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی لێبكرێت .
١٠- ئیمامی نه‌وه‌وی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك بڵێت نازانم پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) مرۆڤه یان جنۆكه‌یه ، یان بڵێت پێغه‌مبه‌ر جنۆكه‌یه یان ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه‌كانی بچووك بكاته‌وه بۆ سوكایه‌تی پێكردن وا بڵێت ئه‌وه كافر ده‌بێت.
١١- قازی ئه‌بو یهعلی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك جنێو به خوای گه‌وره یان پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات كافر ده‌بێت ئیتر ئه‌و جنێوه به‌ڕه‌وا بزانی یان به‌ناڕه‌وا.
١٢- مه‌رداوی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك جنێو به خوای گه‌وره یان پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات بێگومان كافره و له‌م باره‌شه‌وه هیچ جیاوازیه‌ك نیه له نیوان زانایانی ئیسلامدا , هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك له پایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)كه‌م بكاته‌وه وه‌ك جنێو پێدانی وایه.
١٣- ئیمامی شه‌نقیتی(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت ڕیَزنهگرتن له پایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) و ڕق لێ بوونه‌وه‌ی یان له شان و پایه‌كه‌م كردنه‌وه‌ی یان به‌سوك ته‌ماشاكردنی یان گاڵته پێ كردنی , هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له ئیسلام و كافر بوونه به‌خوای گه‌وره .
١٤- ئیمامی قورتوبی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت ئیجماعی زانایانی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێك جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات ده‌بێت بكوژرێت وه ئه‌مه ڕای ئیمام مالیك و له‌یس و ئیمام ئه‌حمه‌د و ئیسحاق و مه‌زهه‌بی ئیمام شافعی یه .
١٥- ئیمامی شه‌وكانی(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) هه‌مان كۆڕای ئیبن و مونزیری هێناوه له‌كتێبی (نیل ئهلئهوتار)دا.
١٦- شێخی ئیبن و حه‌جه‌ریش(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت ئیبن و مونزیر كۆڕای زانایانی هێناوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك ڕاسته‌وخۆ جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات ده‌كوژرێت.
١٧- زانای گه‌وره‌ی مه‌زهه‌بی شافیعی ئه‌بوبه‌كری فارسی له په‌ڕاوی (الاجماع) دا(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ركه‌سێك ڕاسته‌وخۆ جنێو به پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات , به‌پێی ڕای هه‌موو زانایان كافر ده‌بێت وه ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ش بكات كوشتنه‌كه‌ی له‌سه ناكه‌وێت چونكه حوكمی قهزفی پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) كوشتنه و حوكمی قهزفیش به‌ته‌وبه لاناچێت . بۆیه پێشه‌وا خه‌تابی(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت (لا اعلم خلفا فی وجوب قتله) .
١٨- قازی عیاز له ئیبن و وه‌هبه‌وه نه‌قڵی ده‌كات كه ئه‌ویش له ئیمامی مالیكه‌وه ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌فه‌رمووێت هه‌ركه‌سێك بڵێت كراسه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) چڵكنه و مه‌به‌ستیشی عهیبداركردنی بێت ده‌كوژرێت.
١٩- هه‌روه‌ها ئه‌بو موحه‌ممه‌د كوڕی ئه‌بی زید(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) فه‌توای كوشتنی كابرایه‌كی داوه كه كاتێك كابرایه‌كی ( چڵكن و پڵكن ده‌م و چاو و ڕیش ) ناشیرین به‌لایدا تێده‌په‌ڕێت و به هاوه‌ڵه‌كانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت ( موحه‌مه‌د ) كه مه‌به‌ستی له پێغه‌مبه‌ری خوا بووه(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بناسن له شكڵێكدا و له ڕیشدا له‌م پیاوه چووه , ئیمامی ئه‌بو موحه‌مه‌د وتوویه‌تی ئه‌و كابرایه ده‌بێت بكوژرێت و ته‌وبه‌شی لێ وه‌رناگیرێت چونكه درۆی كردووه و نه‌فرینی خوای لێبێت .
٢٠- زانای ئه‌نده‌لوس (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) فه‌توای كوشتن و هه‌ڵواسینی ئیبن و حاتم تهلیلیاندا چونكه شایه‌ت به‌سه‌ریه‌وه هه‌بووه كه له ووتاره‌كانیدا گاڵته‌ی به پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)كردووه و به هه‌تیوی بێ باووك و خه‌زوری شێری له قه‌ڵه‌مداوه , كه مه‌به‌ستی شێر نازناوی ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالب (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) بووه كه‌نازناوی حیدریشی هه‌بووه , وه مه‌به‌ستی له‌م قسانه‌ی سوكایه‌تی كردن بووه به پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بۆیه زانایان فه‌توای كوشتنیانداوه .
ووریاكردنهوهیهكی پێویست:
ئه‌مه كورته و پوخته‌یه‌ك بوو ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سوكایه‌تی به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌كه‌ن , له ووته‌ی زانایانی ئیسلامی له كۆن و نوێ‌دا كه بریتی بوو له خستنه ڕووی ئه‌و چوار چێوه گشتییه‌ی كه ئه‌م بابه‌ته تێیدا ده‌جووڵێت , وه لێكدانه‌وه‌یه‌كه له حاڵه‌تێكی ڕه‌هاو گشتی بابه‌ته‌كه .ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه كه هه‌ر كه‌سه و هه‌ستێت بیكات به به‌ڵگه بۆ به كافركردنی ئه‌م و ئه‌و چونكه هه‌ر جۆره بڕیارێكی له‌و چه‌شنه و دابه‌زاندنی به‌سه‌ر كه‌سێكی دیاریكراودا پێویستی به بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی دادوه‌ری زانایانی ئیسلام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له بوونی مه‌رجه‌كان و نه‌بوونی كۆسپه‌كان بكۆڵنه‌وه ,وه جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ش به‌ستراوه به فه‌رمانی پێشه‌وای موسوڵمانانه‌وه نه‌ك هه‌ر كه‌سه‌و بۆ خۆی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه:
سوود له كتێبی [فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌رو (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و هاوهلاَنی دڵسۆزی]وه‌رگیراوه له نووسینی مامۆستا موحه‌ممه‌د سه‌نگاوی.
http://www.dangiislam.org (ده نگی ئیسلام) منبع
بۆچوونه‌کان