به‌ڕێوه‌چوونی حهوتهمین مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆگه‌ری له مه‌ریوان.
رۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وت له‌گه‌ڵ 7 ڕه‌زبه‌ر 1391 له‌شاری مه‌ریوان به ئاماده‌بوونی گرووپه‌كانی پێنج وڵات و هه‌روه‌ها گروپه‌كانی ناوه‌كی، حه‌وته‌م مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆگه‌ری نێوشه‌قامی به دروشمی «12 سواره‌ی مه‌ریوان» به‌ڕێوه چوو. ئه‌م مێهره‌جانه هه‌موو ساڵێك له مانگی ڕه‌زبه‌ردا و له‌شاری مه‌ریوان كه به پێته‌ختی «شانۆگه‌ری نێو شه‌قامی» ئێران ناو ده‌برێ، به‌ڕێوه چوو. ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی پێشوو به ئاماده‌بوونی پێنج وڵاتی «ئه‌ڵمانیا، پۆله‌ند، فه‌ڕه‌نسا، كوردستانی عێراق، ئێران، مێهرهجانهكه ده‌ستی پێكرد. شاری مه‌ریوان وه‌كوو خانه‌خوێ به 4 پیشاندانی جۆراوجۆر، زۆرترین ئیش و كاری ده‌بێ. مێهره‌جانی سه‌رشه‌قامی له پێنج به‌شی نێو نه‌ته‌وه‌یی، ئێران، نه‌ریتی ـ ناوچه‌یی، منداڵان و میرمنداڵان، پێكهاتووه. ئه‌م مێهره‌جانه له 7 تا 11 ڕه‌زبه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێ. له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستپێكی، كه كاتژمێر 10 به‌یانی ده‌ستی پێكرد، له گۆڕه‌پانی «شبرنگ» و به‌ئاماده‌بوونی 350 هونه‌رمه‌ند، ته‌واوی گروپه به‌شداره‌كانی مێهرهجانهكهو سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كارناڤاڵی شادی به‌ڕێ كه‌وت و به ئاماده‌بوونی سواركاران و به نیشان و دروشمی 12 سواره‌ی مه‌ریوان به‌ره‌و پاركی «ملت» وه‌ڕێ كه‌وتن و به پێشوازی فه‌رمانداری شار، نوێنه‌ری خه‌ڵكی مه‌ریوان و ئه‌ندامانی شۆڕای ئیسلامی شار درێژه‌ی په‌یدا كرد. دوای به‌خێرهاتن، هه‌وه‌ڵ گروپی به‌شدار كه له شاری «دهلران» و له به‌شی «ئێران» دا ئاماده بوون، شانۆكه‌ی خۆیان به‌ڕێوه‌برد. ڕێوڕه‌سمی كۆتایی ئه‌م مێهره‌جانه ڕۆژی 11 ڕه‌زبه‌ر و له هۆڵی شانۆكی زانكۆی «ئازاد»ی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه ده‌چێ.
بۆچوونه‌کان