له مامۆستا عه‌لی خان پرسیار کرا که چۆن (تزکیة النفس) به ده‌ست دێت؟ هۆکاره‌کانی چین؟ ئه‌ی دژه‌كانی چین؟ جزاك الله خيرا وه‌ڵام: الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله، أما بعد: بێگومان پاككردنه‌وه‌ی ده‌رون و ته‌زكیه‌ی نه‌فس شتێكی واجبه و فه‌ڕزه و هه‌ركه‌س ده‌روونی پاك نه‌كاته‌وه، تو وشی سه‌رفرازی و ڕزگاربوون نایه‌ت له دونیا و دواڕۆژدا، وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: «قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا * وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا» [شهمس/٩-١٠] ڕێگاكه‌شی به گرتنه‌به‌ری ئه‌و هۆكارانه ده‌بێت که بۆمان باس كراوه له قوڕئان و فه‌رمووده‌دا، له گرنگترینیان: ١- دوعاكردنی به‌رده‌وام، چونكه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خێرێكه؛ خێرهكانیش زۆرن؛ نوێژه، ڕۆژووه و سه‌ده‌قه‌یه ... وهتد، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ده‌ستی خوادایه سبحانه و ته‌عالا، مرۆڤیش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی له ده‌ستی خوای سبحانه دایه، نییه‌تی مه‌گه‌ر به پاڕانه‌وه و كڕوزانه‌وه و داواكردن و ناڵانه‌وه لێی نه‌بێت. هه‌ر بۆیه په‌یامبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو: «اللَّهُمَّ آتِ نَفْسِي تَقْوَاهَا، وَزَكِّهَا أَنْتَ خَيْرُ مَنْ زَكَّاهَا، أَنْتَ وَلِيُّهَا وَمَوْلَاهَا». بۆیه ئه‌و دوعایه زۆر بكه. ۲- ڕه‌فیق و هاوه‌ڵی قوڕئان به با زمانت پاراو بێت به‌و وته پیرۆزه: «لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ» [ئالی عیمڕان/١٦٤] و خوێندنیشی ده‌بێ ئیش پێكردنی به دوادا بێ، بۆ ئه‌وه‌ی پاككردنه‌وه‌كه به ته‌واوه‌تی به‌دی بێ. ۳- ته‌نها كردنه‌وه‌ی خوا له‌و شتانه‌ی هه‌قی ئه‌ون و تایبه‌تن به‌وه‌وه؛ كه به ته‌نها بپه‌ره‌سترێ و به ته‌نها ڕووی لێ بكرێ و به ته‌نها پشتی پێ ببه‌سترێ و به ته‌نها داوای لێ بكرێ و به ته‌نها خۆش بویسترێ و به ته‌نها هه‌موو عیبادهت و په‌رستنه‌كان بۆ خۆی به ته‌نها بكرێ. په‌روه‌ردگاریش خه‌ڵكی به ته‌نها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست كردووه: «وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ» [زاریات/٥٦]. ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه ده‌كا له‌وانه‌ی خۆیان به ته‌وحید و ئیمانهێنان پاك ناكه‌نه‌وه، به‌وه‌ی سزای سه‌ختیان ده‌دات: «وَوَيْلٌ لِلْمُشْرِكِينَ، الَّذِينَ لَا يُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ} [فوسسیله‌ت/٦-٧] كه زۆربه‌ی ڕاڤه‌كاران ده‌ڵێن: بریتیه له شایه‌تومان و ته‌وحید و ئیمان. ٤- چاولێكه‌ری پیاوچاكان و پێشینانی چاك و پێشه‌وایانی خێر، ژیانیان بخوێنه‌وه و به‌راوردی بكه له‌گه‌ڵ ژیانی خۆتدا و چاویان لێ بكه. ٥- ئه‌و ده‌رگایانه‌ی، ئیمانت له‌كه‌دار و خه‌وشدار ده‌كه‌ن دایان بخه، نابینی په‌روه‌دگار بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمان تووشی زینا نه‌یه‌ت، ته‌ماشاكردن و نه‌زه‌ری حه‌رامی لێ قه‌ده‌غه ده‌كا؟! له باسی زینادا نافه‌رموێ: زینا مه‌كه، به‌ڵكوو ده‌فه‌رموێ: نزیك مه‌به‌وه: «وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا» [ئیسڕا/٣٢]. هه‌روه‌ها له باسی فاحیشه: «قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ۖ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ۖ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۖ وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ مِنْ إِمْلَاقٍ ۖ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ۖ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ۖ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ» [ئه‌نعام/١٥١]، هه‌روه‌ها له باسی ماڵی هه‌تیو: «وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُ ۖ وَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ ۖ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۖ وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۖ وَبِعَهْدِ اللَّهِ أَوْفُوا ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ» [ئه‌نعام/١٥٢] و «وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُ ۚ وَأَوْفُوا بِالْعَهْدِ ۖ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْئُولًا» [ئیسڕا/٣٤] ٦- هه‌ر بۆیه ئاگاداری سه‌یركردنی زیاده و قسه‌ی زیاده به، وه‌گه‌رنا ده‌روون پاك نابێته‌وه، به‌ڵكوو ڕێگر ده‌بن له ته‌زكیه‌ی نه‌فس. ۷- زۆر بیری مردن بكه‌وه و سه‌ردانی گۆڕستان بكه، بۆیه سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر ده‌ڵێ: «ئه‌گه‌ر بیری مردن ساتێك له دڵم جودا ببێته‌وه، ده‌ترسم دڵم لێ تێك بدات و خراپی بكات». ٨- هاوڕێیه‌تی كه‌سی چاك بكه و دوور بكه‌ره‌وه له هاوڕێی خراپ، په‌یامبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ: «الرجل عل دین خلیله فلینظر أحدكم من یخالل». جا هاوڕێی باش وه‌ك عه‌ترفرۆش وایه، به‌لای كه‌مه‌وه له بۆنه خۆشه‌كه‌ی دێت به‌سه‌رتدا؛ هاوڕێی خراپیش وه‌ك ئاسنگه‌ر و كوره‌چی وایه، به‌لای كه‌مه‌وه بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی دێت به‌سه‌رتدا. ٩- هه‌روه‌ها نه‌فسی خۆت بناسه و تو وشی عوجب و لوتبه‌رزی و له‌خۆباییبوون مه‌به و خۆتت پێ چاكتر نه‌بێ له خه‌ڵك، وه‌ك له باسی چاكاندا خوای سبحانه ده‌فه‌رموێ: «وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَى رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ» [موءمینوون/٦٠] ده‌بینی چاكه ده‌كه‌ن و ده‌شترسن. هه‌روه‌ها فه‌رمانی به ئه‌بووبه‌كر كرد بڵێ: «اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمًا كَثِيرًا، وَلَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ، وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ». واته: «خوایه سته‌مێكی زۆرم له خۆم كردووه و كه‌سیش نییه لێم خۆش بێت، تۆ نه‌بێ». كه‌واته ناسینی نه‌فس و تۆمه‌تباركردنی بنه‌مایه‌كه بۆ ته‌زكیه‌ی نه‌فس. ١٠- ئه‌مه‌ش زیاتر به موحاسه‌به‌ی نه‌فس به‌دی دێت، له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌زكیه‌ی نه‌فسیش لێپێچینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌فس. كه ئه‌مانه‌شت زانی، ئه‌وسا دژی ته‌زكیه‌ی نه‌فسیشت بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه والحمدلله.
بۆچوونه‌کان