ڕه‌مه‌زان میوانێكی به‌رز و به‌ڕێز و مانگێكی زۆر ئازیز و خۆشه‌ویسته كه هه‌ڵه‌كانی پێشووی تێدا قه‌ره‌بوو ده‌بێته‌وه و شنه‌باكانی ڕه‌حمه‌ت و سۆزی خوای تێدا هه‌ڵده‌كرێن. بنه‌ماڵه‌یه‌كی موسوڵمان له‌و مانگه‌دا، له دۆخێكی پڕاوپڕ له ئیمان و پارێزگاری ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. ئه‌و مانگه زۆرێك له بایه‌خ و ئاكاره به‌رز و جوان و هه‌سته‌كانی پڕ له سۆزی كه له گه‌رمه‌ی ژیان‌دا له‌ده‌ستمان داون، بۆمان ده‌گه‌ڕێنیته‌وه. بۆیه شیاوی خۆیه‌تی كه زۆر گرینگی بده‌ینه ئه‌و مانگه پیرۆزه و بایه‌خی تایبه‌تی پێ بده‌ین و بیكه‌ین به مانگی به‌ندایه‌تی و نوێ بوونه‌وه، نه‌ك مانگی خواردن و تێك‌شكان. پێشه‌نگ‌بوونی گه‌وره‌كان، ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له سه‌ر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و ڕاهێنانی منداڵان هه‌یه، به‌تایبه‌ت له ڕه‌مه‌زان‌دا كه پێوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵ له هه‌موو كاته‌كانی‌تر زۆرتر و به‌هێزتره. كه‌واته پێویسته كه منداڵان، ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی جوانی ئێمه له ڕه‌مه‌زان‌دا، وه‌كوو یه‌كێك له به‌هره‌كانی ڕۆژوو هه‌ست پێ بكه‌ن. گه‌وره‌كان نابێت له ڕۆژوو، وه‌ك پاساو بۆ تووڕه‌یی و ڕقی خۆیان كه‌ڵك وه‌رگرن. پێویسته بزانین كه ئێمه به ڕه‌وشتی نه‌رێنی خۆمان له‌و مانگه پیرۆزه‌دا، به بیانووی ئه‌وه‌ی‌كه به‌ڕۆژوویین، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی‌كه ڕه‌مه‌زان به مانگێكی پڕ له تووڕه‌یی و گرژی و گۆشاری ڕوحی بناسێنین. له‌و كاته‌دایه كه مناڵان ناتوانن بانتری و جیاوازی ئه‌و مانگه به‌سه‌ر مانگه‌كانی‌تردا هه‌ست پێ بكه‌ن و ته‌نانه‌ت لێشی بێزار ده‌بن. مناڵ تا ته‌مه‌نی پێنج ساڵی، له چه‌مكه واجبه‌كانی دین تێناگات و نازانێت كه ڕه‌مه‌زان چی لێ ده‌وێت. به‌ڵام ئێمه ده‌توانین له به‌هره و لێهاتووییه‌كانی بۆ وێناكردنی ئه‌و شتانه له‌و قۆناغه‌دا، كه‌ڵك وه‌رگرین و بۆ داهاتوو ئاماده‌ی بكه‌ین و ئاستی تێگه‌یشتنی به‌رز بكه‌ینه‌وه. به دانیشتن له‌سه‌ر سفره، له كاته تایبه‌ته‌كانی ڕۆژدا، ده‌توانین ده‌رفه‌تێكی جوان بۆ پێوه‌ندی خێزانی و به‌هره‌مه‌ندی مناڵان له كۆڕی گه‌رم و سۆزداری بنه‌ماڵه، كه له مانگه‌كانی‌تردا كه‌متر دێته به‌ر چاو، بخوڵقێنین. خوشكان و برایانی ڕاهێنه‌ر؛ ڕه‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكی شیاوه كه مناڵان فێری ڕۆژوو گرتن بكه‌ین و له‌سه‌ر سه‌بر و خۆڕاگری و ویست و ئیڕاده‌یان، ڕاهێنانیان له‌سه‌ر بكه‌ین، تاكوو نرخی په‌رستش زۆرتر هه‌ست پێ بكه‌ن و ڕۆژووش ده‌ست‌پێكێكی باشه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه مرۆڤ له ڕووی شه‌رعه‌وه، ڕۆژووی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، ته‌مه‌نی خۆناسیینه. به‌ڵام پێویسته كه مناڵان پێش ئه‌وه و هه‌ر له‌و كاته‌وه كه هه‌ست بكه‌ن توانای ڕۆژوو گرتنیان هه‌یه، ورده ورده ڕاهێنانیان له‌سه‌ر بكرێت، بێ ئه‌وه‌ی‌كه تووشی سه‌ختی و دژواری بن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و بابه‌ته به پێی دۆخی جه‌سته‌یی مناڵ جیاوازه و به ڕای هێندێك له زانایان ئه‌و جیاوازییه تا ده ساڵ دیاری ده‌كرێت. خه‌رقی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مناڵ ته‌مه‌نی ده ساڵ بێت و توانای ڕۆژوو گرتنی هه‌بێت، پێویسته ڕۆژوو بگرێت. ئیبنی قه‌دامه ده‌ڵێت: واته پێویسته فه‌رمانی پێ بده‌ی كه به‌ڕۆژوو بێت. زانایان ده‌ڵێن سه‌رپه‌رشت ده‌بێ فه‌رمان به ژێرده‌ستانی خۆی بدات كه به‌ڕۆژوو بن، تا كوو ڕاهێنانیان له‌سه‌ر بكرێت و هۆگری بن و ڕوح و ڕه‌وانیان به بنه‌ماكانی ئیسلام خوو بگرێت و به‌م چه‌شنه، سروشتی مناڵ‌یش له‌سه‌ری ڕابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆیان دژوار بوو، نابێ زۆریان لێ بكرێت. مه‌رج نییه هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵیوه، ته‌واوی ڕۆژ به‌ڕۆژوو بن، به‌ڵكو ده‌بێ ورده ورده ڕاهێنانیان له‌سه‌ر بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی خۆناسین و بلوق، بۆیان ئه‌سان بێته‌وه. به شێوازی جۆراوجۆر مناڵه‌كان ها‌ن بده‌ن كه به‌ڕۆژوو بن، كه گرینگ‌ترین هانده‌ر، ڕوون‌كردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی دنیا و قیامه‌تی ڕۆژوویه. ده‌توانن به خه‌ڵات كردن، هاندان و ستایش كردن و پێكهێنانی پێشبڕكێی نێوان مناڵه‌كان، له‌سه‌ر ڕۆژووگرتن هانیان بده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌توانن بۆ خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان، به‌خشین، زیكر و به‌ربانگ كردنه‌وه و نوێژی ته‌ڕاویح و شه‌و نوێژیش هه‌ر له‌م شێوازه كه‌ڵك وه‌رگرن. شێوازێكی په‌روه‌رده‌یی كه بتوانن عیباده‌ت و په‌رستشه‌كان لای مناڵان جوانتر و به‌چێژتر نیشان بده‌ن، ئه‌وه‌یه كه ئامانج و پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی عیباده‌ته‌كان، بگه‌ڕیننه‌وه بۆ خۆشه‌ویستی خوا، كه ئه‌وه له ئه‌نگیزه‌ی ماددی یا به‌ده‌ست هێنانی پاداش یا ترس له سزاكه‌ی باشتره. ڕاهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو كه‌سێكه كه، زۆرتر خوازیاری ئه‌وه بێت كه مناڵان خوایان خۆش بوێت و له ڕووی خۆشه‌ویستییان بۆ خوا، عیباده‌تی بكه‌ن. مناڵان سروشتیان وایه كه له سزا و ته‌مێ‌كردن، بێزارن. بۆیه ئه‌گه‌ر خوایان خۆش بوێت ئه‌وه به سۆز و خۆشه‌ویستییه‌وه عیباده‌تی ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش به مانای چاوپۆشی كردن له پاداش و سزای خوا نییه. بابه‌تێكی‌تر؛ جۆراوجۆر بوونی پاداش و ده‌ست پێ كردن به‌وه. پێویسته ئه‌وه‌نده‌ی كه بگونجێت سزادان دوای كه‌ڵك وه‌رگرتن له پاداش و خه‌ڵات‌كردن، به‌كار بهێندرێت. هه‌روه‌ها پێویسته كه جۆری سزادان گونجاو بێت و نه كه‌مترخه‌می تێدا بكرێت و نه زێده‌ڕۆیی. سزای جه‌سته‌یی ده‌بێ له دوایین قۆناغی سزادان‌دا، به‌كار بهێندرێت و ئه‌ویش گونجاو له‌گه‌ڵ ڕێساكانی په‌روه‌رده بێت. هه‌روه‌ها پێویسته مه‌به‌ست و واتای هه‌موو عیباده‌ته‌كان بۆ مناڵ ڕوون بكرێته‌وه، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی‌كه مناڵان به تامه‌زرۆییه‌وه بۆ لای عیباده‌ته‌كان ها‌ن بدرێن. مناڵان كاتێك كه له ڕۆحی ئه‌و عیباده‌تانه تێبگه‌ن، زیاتر له‌گه‌ڵی تێكه‌ڵ ده‌بن و تام و چێژی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی لێ‌وه‌رده‌گرن. بۆ دایكێكی بڕوادار ئه‌و ئه‌سپارده‌یه ده‌كه‌ین، مناڵه‌كانی فێر كات كه له كاته‌كانی ڕه‌مه‌زان، به شیاوی بۆ عیباده‌ت و ڕابواردن و یاری كردن، كه‌ڵك وه‌رگرێت و له‌و بواره‌دا ده‌توانێت به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت، به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دابین بكات. مناڵان پێویسته بزانن كه دایكیشیان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌ڵك له ڕه‌مه‌زان وه‌ربگرێت، بۆیه پێویسته بۆ كاری نێوماڵێ هاوكاری بكه‌ن، تاكوو هه‌موویان پێكه‌وه له پاداشتی عیباده‌ته‌كان به‌هره‌مه‌ند بن. دایك ده‌بێت وایان ڕابێنیت كه هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی بكه‌ن و هه‌ر كام له وان به كارێكی تایبه‌ت كه له توانایان دابێت، ڕاسپارده بكرێن، به‌تایبه‌ت ئه‌و كارانه‌ی كه پێوه‌ندی به خۆیانه‌وه هه‌یه، وه‌ك ڕێك‌وپێك كردنی ژووره‌كه‌یان و جل و كتێب و كه‌ل‌وپه‌لی تایبه‌تی خۆیان. دایك ده‌بێت مناڵه‌كه‌ی ڕێنوێنی بكات كه له مه‌ودای ڕۆژ و له قوتابخانه، خه‌ریكی كاری زۆر قوورس و تاقه‌ت پڕووكێن نه‌بێت، تا زۆر بێ‌هێز نه‌كه‌ویت و ڕۆژووه‌كه‌ی بۆ دژوار نه‌بێت و بتوانێت به ته‌واوه‌تی بیگریت. كاتێك كه له قوتابخانه گه‌ڕایه‌وه، ده‌توانێت كه دوای حه‌مام كردن، دوو كاتژمێر بخه‌وێت و پشوو بدات. له كاتی به‌ربانگ و پارشێویش‌دا به ڕێژه‌ی پێویست له شیرینی و ڤیتامین و ئاوی میوه‌ی سروشتی بخوات تاكوو له مه‌وادی ڕۆژدا، سه‌ره‌حاڵ و شادمان بێت. له به‌رنامه‌كانی ڕه‌مه‌زان‌دا، پێویسته جیاوازی دۆخی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ڕه‌چاو بكرێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شتێك بۆ یه‌كێك له تاكه‌كانی بنه‌ماڵه پێویسته، مه‌رج نییه بۆ ئه‌وانی‌تریش گونجاو بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له مناڵان بۆ له‌به‌ر كردنی قوڕئان ڕێنمایی بكه‌ی، هیچ كێشه نابێت كه ئه‌وی‌تریان بۆ خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان ها‌ن بده‌ی. یا له‌وانه‌یه هێندێكیان بۆ پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك یارمه‌تی‌دان و به‌رپرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی زه‌كات و فیتره و خزمه‌تگوزاری له به‌ربانگانی به‌كۆمه‌ڵ گونجاو بن و هێندێكی‌تر زۆرتر تامه‌زرۆی عیباده‌ت بن، باشتر وایه ئه‌وان بۆ نوێژی ته‌ڕاویح و عیباده‌ته‌كانی‌تر ها‌ن بده‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن. جێی خۆیه‌تی كه له دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تی ڕه‌مه‌زان كه‌ڵك وه‌رگرن، به‌تایبه‌ت هه‌ر ڕۆژه‌ی مناڵه‌كانتان به مه‌به‌ستی سه‌ردان، بۆ ماڵی یه‌كێك له خزمان و هاوڕێیان ببه‌ن تا به‌م چه‌شنه گرینگی به‌جێ هێنانی سیله‌ی ڕه‌حم له ئیسلام و ڕۆڵی ئه‌و له خێر و به‌ره‌كه‌ت و ته‌مه‌ن درێژی‌دا، فێر بن. سه‌باره‌ت به‌و مناڵانه‌ی كه به‌ڕۆژوو نابن، باشتر وایه جه‌می نان خواردنیان له كاتی به‌ربانگ و پارشێو دابین بكرێت، تا ئاگاداری دوعا و نزای ئێوه بن و هه‌روه‌ها له شادمانی ئێوه له كاتی به‌ربانگ‌دا به‌شدار بن. مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، مانگی ده‌رباز بوون له خووی ناپه‌سندی خواردنه، هه‌م له بواری چۆنییه‌تی و هه‌م چه‌ندییه‌تی. گرینگ ئه‌وه‌یه كه له خواردنی چه‌وری خۆمان بپارێزین و خواردنی سووك و سروشتی هه‌ڵبژێرین كه نه هۆی له‌ش‌گرانی بێت و نه هۆی سستی و لاوازی و خاوبوونه‌وه، كه بۆ عیباده‌ت كردن تووشی دژواری بین و ڕۆح و چێژی عیباده‌ت هه‌ست پێ نه‌كه‌ین. له ئامۆژه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوادا(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) هاتووه كه ئه‌و له ڕزق و ڕۆژی، بۆ جوڵه و كار و تێكۆشان كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت، نه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌وری ناو گه‌ده. بۆیه ڕۆژووه‌كه‌ی ورده ورده ده‌شكاند و زۆرتر به ئاو و خورما به‌ربانگی ده‌كرد. به‌خه‌به‌ر مانه‌وه له شه‌وه‌كانی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بۆته عاده‌ت نه‌ك عیباده‌ت. پیاوچاكانی پێشه‌نگی پێشوو كه‌متر هه‌موو شه‌وێ به‌خه‌به‌ر ده‌مانه‌وه. ئه‌وان زۆربه‌ی كاته‌كانیان به عیباده‌ت به‌سه‌ر ده‌برد. له كاتێك‌دا خه‌ڵكی سه‌رده‌می ئێمه زۆربه‌ی كاته‌كانیان به شتانی بێ‌كه‌ڵك و ڕابواردن به‌سه‌ر ده‌كه‌ن. پیاوخاسانی پێشوو هیچ كات له ڕۆژدا نه‌ده‌خه‌وتن، له‌كاتێك‌دا خه‌ڵكی سه‌رده‌م، ئه‌و ڕۆژانه زۆربه‌ی كاته‌كه‌یان به خه‌وتن تێده‌په‌ڕێنن. به‌خه‌به‌ر مانه‌وه‌ی مێرخاسانی پێشوو، بۆ عیباده‌ت بوو، له كاتێك‌دا زۆرێك له خه‌ڵكی ئێمه بۆ ڕابواردن و گه‌مه كردن به‌خه‌به‌ر ده‌مێننه‌وه. هه‌مووی ئه‌وانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی‌كه به‌خه‌به‌ر مانه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ببێته عاده‌ت تا عیباده‌ت.
بۆچوونه‌کان