به‌رهه‌می قوڕئانیی «ترنم نور(٣)» به هاوكاری ڕێكخراوه‌ی قوڕئانیی «تعلیم الذكر الحكیم»ی سنه و «ڕێكخراوه‌ی كولتووری هونه‌ری دانشافزا» ئاماده و داڕژاوه و هۆگرانی قوڕئانی پیرۆز ده‌توانن بۆ گوێگرتن له ئایه‌ته‌كانی خوا و یان بۆ فێربوونی قوڕئان له ڕێی ئه‌و به‌رهه‌مه‌وه، سه‌ردانی كاناڵی تێلێگرامی «ترنم نور» بكه‌ن.
«قوڕئانخوێن موحه‌ممه‌دئه‌مین ئه‌سه‌دی» له دایكبووی ١٣٥٤ له شاری سنه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای كوردستان، خوێندكاری به‌شی بیركاری و مامۆستای ئیداره‌ی په‌روه‌رده و ڕاهێنانه. ئه‌و له كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی قوڕئانخوێندن، تیلاوه و فێركاریی قوڕئانی پیرۆزه كه به به‌شداری له كێبڕكێ و كۆڕه قوڕئانییه‌كان له ناوچه‌كانی ئێران و وڵاتانی وه‌ك عه‌ڕاق، ئیماڕات، توركیا، هیندستان و عه‌ڕه‌بستان، توانیویه‌تی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا پله‌ی به‌رز به‌ده‌ست بێنیت. له نموونه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه ده‌توانین ئاماژه به به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی ئیماڕاتی یه‌كیه‌تی عه‌ڕه‌بی، پله‌ی دووهه‌م له كێبڕكێی نێونه‌ته‌وه‌یی هیندستان و پله‌ی یه‌كه‌م له كێبڕكێی قوڕئانیی ڕۆژاوای وڵات بكه‌ین. ئه‌و له ئێستادا له شاری سنه سه‌رقاڵی چالاكیی قوڕئانییه.
جێی ئاماژه‌یه «ترنم نور ١ و ٢» به ده‌نگی به‌ڕێران «خالید موحه‌ممه‌دی» و «دكتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د هاشمی» له ساڵی ١٣٩٩ و سێهه‌مین به‌رهه‌می «ترنم نور٣» به ده‌نگی «سه‌ید عه‌بباس حوسه‌ینی» له ساڵی ١٤٠١، بڵاو كرانه‌وه.
بۆچوونه‌کان