1- پارشێو کردن پارشێوکردن له کاتی دیاری کراو ، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئینسانی موسوڵمان نه هه‌ر به ڕواڵه‌تی شتکه بایه‌خ بدا به‌ڵکو ناخ و شوێنه‌واری شت له به‌رچاو ده گرێ، وه پارشێویش که بۆخۆی ره‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ته چاک وایه هیچ کات له‌بیر نه‌کرێ. 2- خوێندنی نوێژه‌کان به کۆمه‌ڵ (جه‌ماعه‌ت) به تایبه‌ت نوێژی به‌یانی و عه‌سر. به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری به‌ڵگه‌ی پته‌وی ئیمان و خۆڕاگری له‌سه‌ر دین و خۆشه‌ویستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تی. 3ـ لانی که‌م خوێندنه‌وه‌ی 10 لاپه‌ڕه له قورئانی پیرۆز له پاش نوێژی به‌یانی که خوێندنی ھه‌ر پیتێ له‌و قورئانە پیرۆزه 10 به‌رانبه‌ر خێر و پاداشی ھه‌یه، با ئه‌وه‌شمان له‌بیر بێ که ئه‌و مانگه پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه مانگی قورئانه. ھه‌رچه‌نده قورئان زۆر بخوێنین له قورئان زیاتر نزیک ده‌بینه‌وه، ھه‌وڵ بده‌ین وه‌کوو پێشه‌وایانمان زۆرترینی عیباده‌تمان له‌م مانگه پیرۆزه‌دا قورئان خوێندن بێ. 4ـ دانی نانی به‌ربانگ به خه‌ڵکی ڕۆژووه‌وان. بانگھێشتی ڕۆژوه‌وان بۆ سه‌ر سفره، خۆی خێر و چاکیه. پێغه‌مبه‌ری ئازیز سه‌حابه‌کانی ھه‌ڵێناوه بۆ ئه‌و خێر و چاکه‌یه و فه‌رموویه‌تی ھه‌رکه‌سێ نان بدات به ڕۆژوه‌وان، خێری ئه‌و ڕۆژووه‌وانه‌ی به‌ر ده‌که‌وێ، ده‌بێته ھۆی به‌خشینی گوناحه‌کانی و له ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاری ده‌بێ. وه له‌و لاشه‌وه ده‌بێته ھۆی خۆشه‌ویستی و پته‌وبوونی برایه‌تی نێو موسوڵمانان. 5ـ ئه‌خلاق و خوو ڕه‌وشتی ئیسلامیمان ڕازاوه‌تر بکه‌ین به‌تایبه‌ت له کاتێ که به‌ڕۆژووین. به‌ڕوو خۆشی و گه‌شاوه‌یی له جێگا ئیشه‌کانمان ئاماده‌بین. ڕۆحێکی مه‌عنه‌ویمان ھه‌بێ با بێ‌تاقه‌ت نه‌بین. نه‌وه‌ک به زمانی به‌ڕۆژووه به‌سه‌ر یه‌کێکدا تووڕه ببین به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه له‌و ڕۆژانه‌دا ئه‌بێ له ھه‌موو کاتێکی دیکه خو و ڕه‌وشتمان جوان و به‌رزتر بێ ئه‌گه‌ر له‌وه پێش خو و ڕه‌وشتێکی ناحه‌زمان بووبێ وه‌کوو درۆ کردن، ڕوانین بۆ نامه‌حره‌م، غه‌یبه‌ت کردنی خه‌ڵکی و گوێ گرتن بۆ گۆرانی ... ئه‌بێ له‌و مانگه‌دا ھه‌وڵبده‌ین لای به‌ین تا به‌و شێوازه ڕابێین و ھه‌موو ئه‌نداممان به‌ڕۆژوو بێ. 6ـ ھه‌وڵ بده‌ین به‌ر له به‌ربانگ کردنه‌وه به قه‌د نیو کاتژمێر بۆ قورئان خوێندن و پاڕانه‌وه ته‌رخان بکه‌ین. حەیفه ئه‌و کات و ته‌مه‌نه پڕ له به‌ره‌که‌ته ھه‌مووی به ئاماده کردنی سفره و خوان و ڕازاندنه‌وه به‌رینه سه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێغه‌مبه‌ری ئازیز ده‌فه‌رموێ : سێ کەسان ھه‌نه دوعا و پاڕانه‌وه‌یان ڕه‌د نابێته‌وه، یه‌کێ له‌وانه ڕۆژوه‌وانه له کاتی به‌ربانگ کردنه‌وه. 7ـ به‌ربانگ کردنه‌وه له کاتی خۆی، مه‌گه‌ر به‌ر به‌ستێک له‌به‌ری بێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوننه‌تی پێشه‌وای ئازیز له‌وه‌دایه که ھه‌ر که کاتی به‌ربانگ ھات، به‌ربانگ بکه‌یته‌وه. 8- خوێندنی ئه‌م دۆعایانه له کاتی به‌ر بانگدا : (بسم الله، اللهم لکَ صمتُ و بِکَ آمنتُ وَ عَلَی رِزْقِکَ اَفطَرتُ( : (ذهب الظمأ و ابتلت العروق و ثبت الجر إنشاألله) 9ـ سوننه‌ته به‌ربانگ کردنه‌وه به خورما یان ئاو بێت. 10- زوور نه خواردن له به رئه وه که زور خوری سه ر چاوه ی هه مونه خوشیه کانه ، فایده و ئه سراری روژوو که م ده کات 11ـ زۆر نه‌خواردن له به‌ر ئه‌وه‌که زۆر خۆری سه‌رچاوه‌ی ھه‌موو نه‌خۆشیه‌کانه. پیت و به‌ره‌که‌تی ڕۆژوو داده‌به‌زێنێت. 12ـ له ھه‌ڵه خه‌رجی و زۆر کڕین خۆی بپارێزێ له‌به‌ر ئه‌وه که زیاده‌ڕه‌وی خۆی گوناھێکی گه‌وره‌یه. 13ـ ھه‌وڵ بده‌ین تا ئه‌توانین با له نوێژه ته‌راوێحه‌کاندا به‌شدار بین. شه‌ونوێژه‌کانمان به به‌رده‌وامی بخوێنین تا له‌و فه‌رمووده شیرینه‌ی پێشه‌وای ئازیز بێبه‌ش نه‌بین که ده‌فه‌رموێ : « من صام رمضان ایمانا واحتسابا غفرله ما تقدم من ذنبه » واته : کەسێ کە ڕه‌مه‌زان به بیر و باوه‌ڕێکی جوان و به عیباده‌تێکی ته‌واو ڕه‌مه‌زان به‌رێته سه‌ر خوای گه‌وره له گوناھه پێشوه‌کانی خۆش ده‌بێ و ده‌ی به‌خشێ. 14ـ ھه‌وڵ بده‌ین له مانگی ڕه‌مه‌زان دا له دانیشتنه بێھوده‌کان به‌شداری نه‌که‌ین. ئه‌و کات و ساتانه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان زۆر به‌نرخن با به‌بێھووده یان به گوناح و تاوان به‌سه‌ری نه‌به‌ین. به‌ڵکو با به فێربوونی باشتر خوێندنه‌وه‌ی قورئان کاتمان به‌رینه سه‌ر یان داوا له زانایه‌ک بکه‌ین که ته‌فسیری قورئانمان بۆ بکات. له‌به‌ر ئه‌وه که ئه‌م ڕۆژانه ڕۆژی نزیک بوونه‌وه‌یه له خوا. حه‌یفه له ده‌ستیان بده‌ین. 15ـ چاکه کاری له‌گه‌ڵ دایک و باوک با به پێویست ترین واجبی خۆمانی بزانین. با ھه‌وڵ بده‌ین سه‌ردان و ھاتو چۆکانمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی زۆرتر بکه‌ین. سه‌ردانی فه‌قیر و ھه‌ژاران و ھه‌تیوان بکه‌ین و چاودێریان بین. 16ـ ئه‌گه ڕه‌مه‌زان ئه‌کرێ به وه‌ختی دیاری کردنی زه‌کات، ھه‌وڵ بده‌ین که بدرێ به کەسانێ که پێویستیان پێیه‌تی یان ئه‌گه‌ر قه‌راره به ئه‌مانه‌دارێک بسپێرین با ئه‌و ئه‌مانه‌تداره ئه‌مین بێ و به‌جوانی ئه‌مانه‌ته‌که بگه‌یێنێ. 17ـ بێجگه له زه‌کاتیش که فه‌ڕزه له‌سه‌رمان با به‌خێر و خێراتی زیاتر خۆمان له ڕه‌حمه‌تی خوای باڵا ده‌سته‌وه نزیک که‌ینه‌وه. 18ـ سه‌ر فیتره که فه‌ڕزێکی ساڵانه‌یه که تایبه‌ته به مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه و ئاخر وه‌خته‌که‌شی به‌ر له نوێژی جه‌ژنه ئه‌بێ به فه‌قیر و ھه‌ژاران بدرێ. باشترین کاتیش چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه. 19ـ بۆ کەسێ بگونجێ با له‌و مانگه پیرۆزه‌دا عومره بکات. له‌به‌ر ئه‌وه که عومره له‌ئه‌و مانگه‌دا وه‌کوو ئه‌وه‌یه حه‌جێکت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری ئازیز (د.خ) کردبێ. 20ـ ئیعتیکاف و مانه‌وه له‌مزگه‌وت له ده ڕۆژی ئاخری ڕه‌مه‌زن. موسوڵمان ئه‌توانێ به زیندوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده ڕۆژه ھه‌م یاد و زیکرێکی خوای گه‌وره زۆرتر بکا. وه ھه‌م یه‌کێک له‌و شه‌وانه ڕێک ده‌که‌وێ له‌گه‌ڵ شه‌وی قه‌در که عیباده‌ت کردن تێیدا خێری زیاتره له ھه‌زار مانگ! واته (83 ساڵ و 4 مانگ) له شه‌و و ڕۆژانی تر که عیباده‌تی تێدا بکرێ. 21ـ به‌شداری کردن له نوێژی جه‌ژن و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ موسوڵمانان که کۆتایی ئه‌و ڕۆژ و کاته پڕ پیت و به‌ره‌که‌تانه‌یه، خۆی تازه‌کردنه‌وه‌ی عه‌ھد و په‌یمانه له بینی ھه‌موو موسوڵمانان له‌سه‌ر ھاوکاری کردن له‌خێر و خۆشیه‌کانی کۆمه‌ڵگا و جه‌ژنه پیرۆزه و پێکه‌نین خۆی عیباده‌ته. به‌ڵێ خوشک و برا به‌ڕێزه موسوڵمانه‌کانم! وه‌رن با من و تۆش له‌وانه بین که ئه‌و مانگه پیرۆزه‌یان به ئیخلاس و ڕۆژوو گڕتوه و لێ بورده‌یی په‌روه‌ردگار و له‌خێر و به‌ره‌که‌ت به‌شداربوونه و له ئاگری دۆزه‌خ ڕزگاریان بووه. خۆایه ڕه‌حممان پێ بکه. عیباده‌ته‌کانمان لێ وه‌ر بگره. خوایه ئاخرمان به‌خێر بگێڕه و به ئاخر خێری بمان گێڕه‌وه لای خۆت. ئامین یا رب العالمین
بۆچوونه‌کان