له هه‌ندێك بواری ئیسلامدا ورده‌كاری ئه‌حكام و ته‌شریعات باس كراوه، به جۆرێك زانایان ڕای جیایان له باره‌یه‌وه نییه، له به‌ها و پره‌نسیپی گشتی هه‌یه له بواره‌كانی تر، پێویسته له‌سه‌ر شاره‌زایان په‌ره به په‌یڕه‌و و ئه‌زموون و ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی بده‌ن، ئه‌زموونی مرۆیی له‌هه‌ر شوێنێك بوو بیقۆزنه‌وه و بیگونجێنن له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌گه و مه‌قاسیده‌كانی ئیسلام.
هه‌ندێك له بانگخوازان دوودڵن، ئێمه گومان له ڕاستگۆیی و خۆشه‌ویستی و بوێرییان ناکه‌ین له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كه ده‌رباره‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستنه ده‌ری ده‌بڕن، به‌ڵام ئه‌و بوێریه به‌رێگه‌یه‌ك بێت، پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه، ئه‌وان هه‌ندێك جار كاری خراپ ده‌كه‌ن واده‌زانن چاكه‌یان كردووه، بۆ نموونه كاتێك ده‌ڵێن: ئه‌و سیسته‌مانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ كه له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كانمان باڵاده‌ستن، سیسته‌می باتڵن، یاخود سیسته‌می كافرن، پێویسته به ته‌واوی لابدرێن، دووباره بونیادی سیسته‌می ئیسلامی بكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه.
ئه‌و پێداچوونه‌وه‌ی ئێمه بۆ بنیاتنانی سیسته‌می ئیسلامی هاوچه‌رخ بۆ فه‌رمانڕه‌وایی، یاخود فێركردن، یاخود ئابووری پێویستمانه، ده‌مانگه‌ینێته ئه‌وه‌ی كه چاكسازی ئیسلامی داواكراو واتای وێرانكردنی یاسا و سیسته‌م و په‌یكه‌ری ڕێكخستن و به‌ڕێوبردنی باو نییه له واقیعی هاوچه‌رخ، به‌مه‌رجێك زۆر كه‌مته‌رخه‌م نه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ها و پره‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیسلام و ئامانجه‌كانی.
به‌ڵێ ئیسلام هه‌ندێك به‌های نه‌فامی هه‌ڵته‌كاند، به‌ڵام له شوێنی به‌های جێگره‌وه‌ی دانا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ته‌نانه‌ت له بواری به‌هاكانیش سه‌رجه‌م به‌هاكانی له سه‌رده‌می نه‌فامی باوبوو، ئیسلام لای نه‌دان، پێغه‌مبه‌ر بۆ ئه‌وه هات به‌ها جوانه‌كان ته‌واو بكات، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێ بكات، دانی به ”حلف الفضول” دانا، كه پێش ئیسلام له نێوان هۆزه‌كانی عه‌ڕه‌ب به‌سترا، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی سته‌ملێكراو له سته‌مكار و فه‌رمانكردن به چاكه و ڕێگریكردن له خراپه.
كاتێك موسوڵمانان سهفانهی كچی حاته‌می تائییان به دیل گرت، قسه‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر كرد و گوتی: ئه‌ی محه‌ممه‌د ئه‌گه‌ر چاكه‌م له‌گه‌ڵ بكه‌یت و له‌ناو گه‌له‌كه‌م سه‌رشۆڕم نه‌كه‌یت، من كچی گهورهكهیانم، باوكم خواردنی ده‌به‌خشی، پارێزگاری له دراوسێیه‌تی ده‌كرد، ئه‌وه‌ی كه پێویستی به پاراستن بوایه ده‌یپاراست، ناخۆشی له‌سه‌ر تووشبووی خه‌م و ناخۆشی لاده‌دا، جێگه‌ی میوانی ده‌كرده‌وه، برسی تێر ده‌كرد، ڕووتی پۆشته ده‌كرد، كه‌سێك داوای پێویستییه‌كی لێ بكردایه هه‌رگیز ڕه‌تی نه‌ده‌كرده‌وه، من كچی حاته‌می تائیم، پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموو: به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕه‌وشته جوانه‌كانن، ئه‌گه‌ر باوكت موسوڵمان بوایه داوای ڕه‌حمه‌تم بۆ ده‌كرد، لێی گه‌ڕێن با بڕوات، باوكی ڕه‌وشته جوانه‌كانی خۆش ده‌ویست، خوای گه‌وره‌ش ڕه‌وشته جوانه‌كانی خۆش ده‌وێت پاشان پێغه‌مبه‌ر ته‌نیا به ئازادكردنی كۆتایی پێ نه‌هێنا، به‌ڵكوو فه‌رمانی كرد پێداویستییه‌كانی سه‌فه‌رمی بۆ شام دابین بكه‌ن، وه‌ك وڵاغ، خواردن، جل و به‌رگ و هاوڕێیه‌کی ئه‌مین. كاتێك گه‌یشته‌وه شام و به عه‌دی كوڕی حاته‌می برای گوت كه بۆ شام هه‌ڵات بوو تا ڕووبه‌ڕووی موسوڵمانان نه‌بێته‌وه كه چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر و موسوڵمان بوو، پاشان سهفانهش موسوڵمان بوو.
ئه‌وه له بواری به‌ها، هه‌رچی له بواری یاساكان و په‌یكه‌ری ئیدارییه، ئاشكرایه كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی یه‌كه‌م كه له جه‌زیره‌ی عه‌ڕه‌بی دروست بوو ئه‌و په‌یكه‌ره ئیداریانه‌ی كه له‌و سه‌رده‌م له كۆمه‌ڵگه‌كانی تر باوبوون له وڵاتی فارس و ڕۆم و قیبت، له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ڕه‌بی بوونی نه‌بوو، بۆیه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی فراوان بوو پێویستی به په‌یكه‌ری ئیداری هه‌بوو، له تۆماركردنی سه‌رباز و داراییه‌وه ده‌ستیان پێ كرد، موسوڵمانان له وڵاته‌كانی تر وه‌ریانگرت، تۆماره‌كان به زمانی خۆیان نووسرابوون، زمانه‌كه‌ی له عێراق فارسی بوو، له شام ڕۆمی بوو، له میسر قیبتی بوو. عه‌ڕه‌ب تۆماره‌كانیان له‌سه‌رده‌می عه‌بدولمه‌لیكی كوڕی مه‌ڕوان كرده عه‌ڕه‌بی.
هه‌ر له سه‌رده‌می عه‌بدولمه‌لیك بۆ یه‌كه‌م جار دیناری ئیسلامی دروست كرا، ده‌زگای دروستكردنی پاره‌ی عه‌ڕه‌بی ئیسلامی له شام و عێراق و وڵاتانی تر دروست كرا، رێگری كرا له به‌كارهێنانی دراوی بێگانه كه پێشتر موسوڵمانان به‌كاریان ده‌هێنا، به‌تایبه‌ت دیناری به‌یزه‌نتینی.
ئه‌وه دۆخی ئاوێته‌بوون و تێكه‌ڵبوونی ڕۆشنبیری نێوان كۆمه‌ڵگه‌كان و شارستانییه‌ته‌كان بوو، گه‌شه‌پێدانی پێویست به كاروباری سیاسی و فێركردن و ئابووری و لایه‌نه‌كانی تر، چ چاكسازییه‌كی ئیسلامی له پێوانه‌ی ئێمه هه‌یه؟ پێویسته به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ناونانی كۆك بین به‌پێی پره‌نسیپی ته‌واوكاری مه‌عریفی، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخان، كه وه‌ك له قوڕئان و فه‌رمووده ده‌بینین مه‌قاسیدی ئیسلامییه، دڵخۆشبوون به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌قانه به درێژایی ئه‌زموونی مێژووی ئیسلامی و نه‌وه‌ستاون له‌و سنووره، به‌ڵكوو پێویسته ئه‌زموونی مرۆیی نه‌ته‌وه‌كانی تریش به كۆن و نوێوه وه‌ربگرین، هۆشیاری ته‌واومان هه‌بێت به داخوازییه‌كانی واقیعی هاوچه‌رخ ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و واقیعه له‌خۆی گرتووه له هه‌ل و ئالهنگهرییهكانی، پاشان به‌كارهێنانی هه‌موو ئه‌وانه له داهێنانی دیدگای چاكسازی ئیسلامی هاوچه‌رخ و له بنیاتنانی پڕۆژه‌یه‌كی شارستانی، ئه‌وكاته ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌نیا بۆ موسوڵمانان نابێت به ته‌نیا، به‌ڵكوو به‌شداری ده‌وڵه‌مه‌ندی و ڕێنیشاندان ده‌بێت بۆ شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی هاوچه‌رخ.
ئیسماعیل تەها
ئیسماعیل تاها ئیبڕاهیم، له دایكبووی ساڵی ١٩٧٩، ده‌رچووی كۆلێژی زانیسته ئیسلامییه‌كان زانكۆی سلێمانییه.
بۆچوونه‌کان