چاکسازی پێشنیاری سه‌باره‌کە به پرۆسه‌ی ئاشتی کورده‌کان و ھه‌روه‌ھا ژنان، له به‌رنامه سیاسیه‌کانی ئه‌ردۆغانه.
به پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح و ئه‌ویش به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی الجزیرە، ڕجب طیب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕایگه‌یاند که له به‌رنامه‌ی پێشنیاری خۆیدا، ھه‌نگاوی باشی بۆ لابردنی سنوورداربوونی زبانی کوردی و ھه‌روه‌ھا ئازادی حیجاب و باڵاپۆشی ئیسلامی ھه‌ڵێناوه. ھه‌روه‌ھا وتی : به‌رگری و سنووردارکردنی له‌باره‌ی حیزبه‌کوردیه‌کانه‌وه و ھه‌روه‌ھا گرووپه بچووکه‌کان بۆ چوونه ناو پاڕڵمان ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا ھاتووه و فێرکاری زمانی کوردی له فێرگه‌کاندا ئازاد کراوه. ھه‌روه‌ھا گوتی : ناو شار و شوێنه‌کان که به کوردی بوون، سه‌ر له نوێ به‌کار ده‌ھێندرێنه‌وه و به‌رگیری له فێرکاری ئهلف و بێی کوردی لا چووه. ھه‌روه‌ھا قه‌ده‌غه بوونی باڵاپۆشی ژنانیش لا چووه. ئه‌ردۆغان، له‌و دانیشتنی ھه‌واڵنێری دا که دووشه‌ممه به‌ڕێوه چوو، جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئاڵ و گۆڕانه له کاتێکی یه‌کجار گرینگی مێژووی دا پێکھاتووه.
له‌و به‌رنامه پێشنیاریهدا، ھاتووه که پێشتر بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه سیاسیه بچووکه‌کان بچنه ناو پاڕڵمان ده‌بێ 5 تا 10 له سه‌دی ده‌نگه‌کان به‌ده‌س بێنن، که ئه‌م پێش شه‌رته ئێستا نه‌ماوه، ئه‌م چاکسازی و ڕیفۆرمه له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه کوردیه‌کانه که له ناوچه کوردنشینه‌کاندا ده‌نگی زۆر له پشتیانه به‌ڵام تا ئێستا پشتیگیری لێ نه‌کراوه و ھه‌لی باشیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
بۆچوونه‌کان