به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له میانی سه‌فه‌ری خۆی بۆ میسر له‌گه‌ل سه‌رۆک کۆماری له‌سه‌رکار لابراوی ئه‌و ولاته، که له به‌ند دایه دیداری کرد.
به پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ده‌نگی ڕووسیا: ئه‌مڕۆ 30ی جووڵای/8ی گه‌لاوێژ، کاترین ئه‌شتۆن به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، له میانی سه‌فه‌ری خۆی بۆ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د مورسی، سه‌رۆک کۆماری له‌سه‌رکارلابراوی ئه‌و وڵاته، دیدارێکی ئه‌نجامدا.
محه‌ممه‌د مورسی پاش نائارامییه‌کانی میسر له ڕێگای کووده‌تای ئه‌رته‌شی میسره‌وه له سه‌ر کرا لابرا و ئێستا له شوێنێکی نادیار له لایه‌ن ئه‌رته‌شه‌وه زیندانی کراوه و چاوه‌دێری ده‌کرێت ئه‌مه یه‌که‌م جاره به‌رپرسێکی بیانی له‌گه‌ڵ مورسی دیدار ده‌کات.
ئاشتۆن له ڕێگای کۆپته‌رێکی سه‌ربازییه‌وه برایه شوێنی به‌ند کردنی مورسی و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا، به‌ڵام له هه‌واڵه‌کاندا هیچ ئاماژه‌یه‌ک نه‌دراوه به شوێنی ڕاگرتنی مورسی.
پێشتر هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له دیداری ئه‌شتۆن له‌گه‌ڵ ژێنڕاڵ ئه‌لسیسی، فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌شی میسر و عه‌لی مه‌نسوور، سه‌رۆک کۆماریی کاتیی و محه‌ممه‌د ئه‌لبه‌راده‌عی، جێگری سه‌رۆک کۆماریی ئه‌و وڵاته، هه‌واڵی دابوو.
هێشتاش هیچ زانیارییه‌ک له‌مه‌ڕ ناوه‌ڕۆکی دیدار‌و گفتوگۆکانی ئه‌شتۆن و مورسی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه و ئه‌شتۆن ته‌نیا به هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند که مورسی له ڕه‌وشێکی باشدایه و ته‌له‌ڤزیۆن و ڕۆژنامهکانیشی له به‌رده‌ستدایه.
ئه‌شتۆن جه‌ختی کردۆته‌وه یه‌کێتی ئه‌ورووپا خوازیاری هه‌وڵی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانی میسره، له پێناو ڕاده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات به ده‌وڵه‌تێکی ناسه‌ربازیی، له‌ڕێگای پشت به‌ستن به هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و یه‌کسانه‌وه.
بۆچوونه‌کان