به به‌شداری حوسێین تیباش، لوقمان ستووده، ئێران محه‌ممه‌دی و محه‌ممه‌دعه‌لی ئاریانژاد؛ چاوپێكه‌وتنێكی مه‌جازی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی تاران به‌ڕێوه چوو.
چاوپێكه‌وتنی مه‌جازی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پارێزگای تاران و ئه‌لبۆرز به ئاماده‌بوونی حوسێین تیباش، لوقمان ستووده و ئێران محه‌ممه‌دی؛ ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی و هه‌روه‌ها محه‌ممه‌دعه‌لی ئاریانژاد به‌رپرسی لێژنه‌ی چاودێری جه‌ماعه‌ت ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٩ به‌ڕێوه چوو.
لوقمان ستووده له‌و دانیشتنه‌دا ئاماژه‌ی به گرینگی گۆڕانكاری و پێویستیی سه‌رنجدان به گۆڕانكاری كرد و وتی: «كات ڕاوه‌ستان ناناسێ و به‌رده‌وام گۆڕانگاری به‌سه‌ردا دێ و ڕێژه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا زۆر به‌خێرایی ڕووی داوه و ئه‌و گۆڕانكاریانه به‌پێی ده‌ستكه‌وته‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا و به‌تایبه‌ت ته‌كنه‌لۆژیای داتاكان، به‌ربڵاوتر و خێراتر بووه.»
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به بۆچوونه‌كانی ئه‌بووبه‌كر عه‌لی، بیرمه‌ندی ئیسلامی كوردستانی عه‌ڕاق كرد و وتی: «ده‌كرێ ئه‌ندێشه‌ی ئیسلامی، هه‌ڵقوڵاو ئیسلامه‌وه بزانین، به‌ڵام ناكرێ پیرۆزیی ده‌قی ئیسلامی به‌وه ته‌شه‌نه بستێنێ. بیری ئیسلامی، له فكر و تێكۆشانی ئیسلامی سه‌رچاوه ده‌گرێ و به‌م چه‌شنه ده‌گونجێ و پێویسته پێداچوونه‌وه و داهێنه‌ری تێدا بكرێ. جه‌ماعه‌ت هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی چالاكی و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌نجان و نه‌ته‌وه‌ی داهاتوو، پێویستی به پیاهاتنه‌وه و نوێبیری هه‌یه و ئه‌و مه‌به‌سته، به پێداگریی به‌رده‌وامی دۆزیه و تاوتوێكردنی دۆخی ده‌ورووبه‌ر دێته دی. پێكهێنانی ئه‌و ده‌فرانه و به‌هێزكردنی ئه‌و، شانسی درێژه‌دان به‌و ڕێبازه له به‌ستێنێكی گونجاو‌دا زۆرتر ده‌كا».
حوسێین تیباش له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به گرینگی چالاكی له تاران كرد و وتی: «چالاكی جه‌ماعه‌ت له پێته‌خت، پێویستی به زانایی و وردبینی زۆر هه‌یه و هه‌ستیاری و ورده‌كاری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. تا ئێستاش چالاكی و تێكۆشانی باش بۆ ناساندنی توانایییهكانی جه‌ماعه‌ت به به‌رپرسان و زانایانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی كراوه».
هه‌روه‌ها ئێران محه‌ممه‌دی وێڕای ئاماژه به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شیاوی «خاتوو حه‌میدی» له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لقی تاران، ئه‌وی وه‌ك نموونه‌یه‌كی شایسته‌ی خاتوونان له كاروباری جه‌ماعه‌تدا ناساند و ئاماژه‌ی به بابه‌تی ئامانجی بانگه‌وازی كرد: «له بانگه‌شه‌ی خه‌ڵك به‌ره‌و خوای گه‌وره، شوێن دوو ئامانج ده‌كه‌وین. ئامانجی یه‌كه‌م لادانی به‌رپرسیاره‌تی له‌سه‌ر شانی بانگخوازه و ئامانجی دووهه‌میش گه‌ڕانه‌وه‌ی خهڵهك به‌ره‌و خوای گه‌وره‌یه. بانگخواز بۆ گه‌یشتن به‌و دوو ئامانجه پێویستی به پشوودرێژی و خۆڕاگری و بیرتیژی هه‌یه. هه‌ماهه‌نگی بانگخواز له‌گه‌ڵ ئامانج و به‌رنامه‌ی دروست و دڵسۆزی مه‌به‌ست و ئاگاداری و زانیاری و ناسینی شێواز و قۆناغه‌كانی بانگه‌وازی هاوتا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سووڕه‌تی نه‌حلدا هاتووه: ده‌عوه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ساسی زانیاری و ئامۆژگاری په‌سه‌ند و ده‌مه‌قاڵێ به جوانترین شێوه و به‌كارهێنانی هه‌ركامیان له شوێنی خۆی، له دۆخه‌كانی بانگه‌وازییه».
له كۆتاییدا محه‌ممه‌دعه‌لی ئاریانژاد جه‌ختی كرده سه‌ر ڕۆڵی به‌رچاوی جه‌ماعه‌ت له تاران، له پێكهێنانی به‌ستێنێكی گونجاو بۆ چالاكی زۆرتر و وتی: «ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی تاران، هه‌روه‌ك باڵوێزانی شایانی جه‌ماعه‌تن كه چالاكوانانی سیاسی، كولتووری و ئایینی وڵات له ڕێگای هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌وه، به ڕوانگه و به‌رنامه‌كانی جه‌ماعه‌ت ئاشنا ده‌بن».
جێی ئاماژه‌یه كه له كۆتاییدا، میوانانی به‌رنامه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌و لقه‌یان سه‌باره‌ت به جه‌ماعه‌ت و بابه‌ته‌كانی هه‌نووكه‌ی وڵات دایه‌وه.
بۆچوونه‌کان