موحهممهدئهنوهر ئه‌میری به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان (سێشه‌ممه ١٣ی گوڵانی ١٤٠١) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی پێشه‌نگی شاری ئیرانشار چاوپێكه‌وتنی كرد.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، ئه‌ندازیار موحهممهدئهنوهر ئه‌میری له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لقی ئیرانشار به ئاماده‌بوون له ماڵی مامۆستایانی قوتابخانه و فه‌رهه‌نگیانی پێشه‌نگی ئه‌و شاره و به پێشكه‌شكردنی قوڕئانی پیرۆز و كتێب، ڕێزی له تێكۆشه‌رانی بواری عیلم و زانست گرت.
ئه‌و وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و ڕێزنان له پله‌ی مامۆستایی، كاری فه‌رهه‌نگی له كاره گرینگ و ژێرخانهییهكان زانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆسپ و دژواری و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ختی كرد كه هه‌وڵی دووقاتی مامۆستایان له‌و بواره‌وه جێی ڕێز و پێ‌زانین و سپاسه.
ئه‌و زانست و به‌ڵێنی وه‌ك دوو باڵ بۆ گه‌شه‌ی ئاستی زانست و تێگه‌یشتن له كۆمه‌ڵگادا زانی كه مامۆستایانی ئێمه پێویسته به‌و دوو كه‌ره‌سه‌یه ته‌یار بكرێن.
بیستنی ئه‌زموونی مامۆستایانی پێشه‌نگ و پێشكه‌شكردنی قوڕئانی پیرۆز و كتێب به مامۆستایان كۆتابه‌شی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه بوو.
بۆچوونه‌کان