موحه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی لقی سیستان و به‌لووچێستان له‌گه‌ڵ جێگران و به‌رپرسانی نووسینگه‌كان له گوندی دووربهنی شاری خاش دیداری كرد.
له‌و دانیشتنه‌دا كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٠ به‌ڕێوه چوو، موحه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌رپرسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی سیستان و به‌لووچێستان به ئاماژه به ئایه‌تی «قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ؛ واته: بڵێ ئه‌وه ڕێگه و ڕێبازمه و من و شوێنكه‌وتوانم بانگ ده‌كه‌ین بۆلای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه و بناغه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا، پاكی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره، من هیچ كاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.» وتی: بنه‌مای بیر و كرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ران چاكسازی له‌نێو خه‌ڵكدایه بۆسه‌ر ڕێبازی حه‌ق و ڕاستی و پێویسته بانگه‌وازی به‌ره‌و ڕاستی به شێوازێكی وشیاریانه و زانایانه به ئاویته له‌گه‌ڵ خۆڕاگری و پشوودرێژی جێبه‌جێ بكرێ.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: «شانازی ئه‌ندامه‌تی له ڕێچكه‌ی بانگخوازی به‌ره‌و خوا و لایه‌نه ئیسلامییه‌كان، به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌ركێكی بایه‌خدار و قورسه و ڕزقێكه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه. هه‌روه‌ك كه له ژیانی تاكی و تایبه‌تیدا ختووره‌ی دابینكردنی بژێوی ژیان و په‌روه‌رده‌ی مناڵ و كار و كاسبی خۆمان هه‌یه، پێویسته به‌ڵێنده‌رانه و به‌رپرسانه له ڕێگای ئیسلاح و چاكسازی، له كه‌ڵكوه‌رگرتنی شیاو له تواناییه زانستی، بیری و زاتییه‌كان بۆ پێشبردنی ئامانجی ده‌عوه‌تی و ڕێكخراوه‌یی خۆمان، ئه‌وپه‌ڕی داڵغه و هه‌وڵمان هه‌بێ و له به‌رنامه‌كانی ڕاهێنان و په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئامانجی جه‌ماعه‌ت ڕه‌چاو بكه‌ین.»
ئه‌میری له درێژه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به ئایه‌تی ٣٣ی سووڕه‌تی فوسسیله‌ت كرد و وتی؛ «وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ؛ واته: چ كه‌سێك قسهخۆشتره له‌و كه‌سه‌ی كه به‌ره‌و خوا بانگ ده‌كا و كاری جوان ده‌كا و ده‌ڵێ: من له بڕوادارانم.» سێ ئه‌ركی موسوڵمانی په‌یمانده‌ر له بانگه‌وازی به‌ره‌و خوادا له ئاگاداری و زانیاری، چالاكی به جوانترین شێوه و خۆ به به‌شێك له كۆمهڵگادانان زانی؛ كۆمه‌ڵگایه‌ك كه تاكخوازی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، دووره‌په‌رێزی و گۆشه‌نشینی له‌ودا جێگه‌یه‌كی نییه.
ئه‌و چالاكبوونی هه‌ڵكه‌وتووانی له گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و پابه‌ندی به ئیسلام و موسوڵمانه‌تی، بانتر له پێوه‌ندیی نه‌ته‌ویی، هۆزی و جوگرافیایی زانی.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا، ڕاپۆڕتی هه‌ركام له جێگران و به‌رپرسانی نووسینگه و كاروباری خێرخوازی و جێگری چاوه‌دێری بۆ ئاماده‌بووان خرانه ڕوو و گۆڕانكاری ناوچه و خاوه‌رمیانه به‌كورتی تاوتوێ كران.
جێی ئاماژه‌یه له دووهه‌مین ڕۆژی ئه‌و سه‌فه‌ره‌دا، له دیدارێكدا، سه‌ردانی چالاكییه داهێنهرانهیی یه‌كێك له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی شاری خاش كرا.
بۆچوونه‌کان