ئه‌و له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا وتی: سه‌راوان له مه‌ودای مێژووی جه‌ماعه‌تدا، ناوه‌ند و پێگه‌یه‌كی گرینگیی بانگه‌شه‌ی ئیسلامی بووه. جێی خۆیه‌تی به‌شداریی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ندامان و پێشه‌نگان له به‌رنامه گشتییه‌كاندا زیاتر به‌رچاو بێت. ئه‌و سه‌باره‌ت به جه‌ماعه‌ت وتی: جه‌ماعه‌ت له ڕابردوو و ئێستادا به‌پێی بنه‌مای ڕاوێژ، سه‌ربه‌ستی و ناسینی دۆخی كات و شوێنه‌وه وه‌ك چاكسازێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و فكرێكی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی بیریی ئیسلامی هه‌نگاوی ناوه‌ته‌وه و له دۆخی ئێستادا و گۆڕانكاریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دوای په‌تای كۆڕۆنا و تێڕوانینی به‌رده‌نگان به گۆڕانكاریی ڕێكارانه بۆ كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ر چه‌شنه خزمه‌تێك به شارۆمه‌ندان و ڕاسپاردهكردن به ناسینی كۆمه‌ڵگای ئامانج، كردارتهوهری له به‌رنامه و كلاسه گشتییه‌كان، سه‌یران و پێوه‌ندیی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌كان و گه‌شه‌ی فكری و پێوه‌ندیی ئه‌ندامان هه‌وڵ بده‌ین و له هه‌ڵه‌كان ده‌رس وه‌رگرین و بێهیوا نه‌بین.
ئه‌و له كۆتاییدا وتی: ئێمه ده‌بێ له زانینی بابه‌ت و گرفت و هه‌ست به ئازاركردن و تاوتوێی دروست و به‌رنامه‌ڕێژییه‌وه هه‌نگاو بنێین. پێكهاته‌ی جه‌ماعه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمهڵتهوهری و ئاوه‌زی به‌كۆمه‌ڵه و پێویسته منه‌كان بكه‌ین به ئێمه و به هاودڵی و هه‌وڵی به‌رده‌وام ئامانجه‌كانی جه‌ماعه‌ت بێنینه دی.
به‌شداری له دانیشتنی ئیداری و پرسیار و وه‌ڵامی ئه‌ندامان و هه‌روه‌ها دیدار له‌گه‌ڵ تاقمێك له كه‌سایه‌تییه زانستی و فه‌رهه‌نگییه‌كان له به‌رنامه‌كانی تری ئه‌و سه‌فه‌ره دوو ڕۆژه‌یه بۆ شاره‌كانی سه‌راوان بوو.
بۆچوونه‌کان