سه كه‌س له چالاكوانانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌یی و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ژیوای ئه‌مڕۆ ٨ی پووشپه‌ڕ به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی زاگرۆس گیانیان له‌ده‌ست دا.
«موختار خه‌ندانی» چالاكوانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌یی، گوته‌بێژ و به‌رپرسی عه‌مه‌لیاتی ئه‌نجوومه‌نی ژیوای و دوو كه‌سی تر له هاوكارانی به نێوی یاسین كه‌ریمی و بیلال ئه‌مینی ئه‌مڕۆ ٨ی پووشپه‌ڕ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسلاح‌وێب، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٨ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٩ی هه‌تاوی ئاگر له دارستانه‌كانی ناوچه‌ی بووزین و مه‌ره‌خێل له پاوه بەربوو. ئه‌نجوومه‌نی ژینگه‌پارێزی ژیوای كه ڕێكخراوه‌یەكی چالاكی ئاگركووژێنه‌وه و ژینگه‌پارێزییه، به‌مه‌به‌ستی كووژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه خۆی دهگەنێته شوێنی دیاریكراو و دوای هه‌وڵ و تێكۆشان بۆ كووژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، «موختار خه‌ندانی» چالاكوانی ژینگه‌پارێزی پاوه‌یی، گوته‌بێژ و به‌رپرسی عه‌مه‌لیاتی ئه‌نجوومه‌نی ژیوای و دوو كه‌سی تر له چالاكوانانی ئه‌نجوومه‌نی ژیوای «یاسین كه‌ریمی» «بیلال ئه‌مینی» به‌هۆی كه‌وتنه ناو گه‌مارۆی توندی ئاگره‌كه، گیانیان به‌خت کرد.
ئیسلاح‌وێب پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی که‌سوکار و خۆشه‌ویستانی و هاوکارانی خوالێخۆشبووان، ژینگه‌پارێزان و ژینگه‌دۆستان و به‌ڕووپارێزان و خه‌ڵکی ناوچەی هەورامان ده‌کات.
بۆچوونه‌کان