«وَبَشِّرِ الصَّابِرِینَ * الَّذِینَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِیبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَیهِ رَاجِعُونَ»(بقره/١٥٥-١٥٦) «وە مزگێنی بدە بەخۆڕاگران، ئەوانەی کە تووشی موسیبەتێک دەبن، دەڵێن: ئێمە ھی خوداین و بەرەو لای ئەو دەگەڕێینەوە»

ڕووداویی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە و ڕووخانی خانووبەرەی «پلاسکۆ» و تیاچوونی چەن کەس لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان، بووە ھۆی خەم و پەژاره‌و، بە دڵئه‌رخەیانییەوە ھەموو ئێرانییەکان لە ڕوودانی ئەم کارەساتە، ناڕەحەت بوون. خۆبەختکردنیی بوێرانەی دەستەیێک لە ئاورتەمرێنە قارەمانەکانی وڵات، وێڕای ئەوەی کە دڵتەزێن و پڕ دەردە، ئیلھام بەخش وجێگای سەرنجە، بۆ ئەوەی کە زیاتر ڕێز لێک بگرین و پێوەندیی مرۆڤایەتی و نەتەوەیی بەھێز بکەین.

پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی خۆی لەگەڵ ھەموو ھاووڵاتییان، بە تایبەت بنەماڵەی گیانبەختکردووان، لە خودای بەرز و بێ‌ھاوتا، بۆ ئەو گیانبەختکردووانە، ڕەحمەت و لێخۆشبوون و ئارامشی ھەرمان، و بۆ برینداران، شیفای بەپەلە و بۆ بنەماڵەکانیشیان، سەبر و خۆڕاگری داوا دەکات. ھیوادارین بە چارەئەندێشی و ئەنجام ڕێکاری بەکەڵک لە لایەن بەرپرسانەوە و بردنە سەرەوەی ئاستی کلتووری گشتیی بۆ یارمەتیدان، جارێکی دیکە، ڕووداوی دڵتەزێنی وا لە وڵاتماندا نەبینین.

دڵەکانمان دەپاڕێنەوە بۆ ساڕێژبوونی خەمی ئەو بنەماڵانەی کە تووشی پەژارە بوون و ئەوانەی کە ھێشتا لە ژێر ئاواردان.

پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح

1ی ڕێبەندانی 1395ی ھەتاوی