له‌لایه‌ن چه‌ن ھه‌کێرێکی نه‌ناسراو پێگه‌ی فه‌رمی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان تووشی په‌لامار بوو. به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئيسلاح، پێگه‌ی فه‌رمی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان به‌ سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر یوسف قه‌رزاوی و ئه‌مینداری گشتی دکتۆر عه‌لی محێدین قه‌ره‌داغی که‌ ناوه‌نده‌که‌ی له‌ شاری دۆحه‌ پێته‌ختی وڵاتی قه‌ته‌ردایه‌، له‌لایه‌ن ھه‌کێره‌ نه‌ناسراوه‌کانه‌وه‌ ھێرش کرایه‌ سه‌ری. بۆ یه‌که‌مجاره‌ که‌ سایتی ئه‌م ڕێکخراوه‌ جیھانیه‌ی زانایانی موسوڵمان تووشی په‌لاماری ھه‌کێره‌کان ده‌بێت. لایه‌نگرانی ئه‌م پێگه‌یه‌ ده‌توانن به‌ ئه‌دره‌سی نوێ ئه‌م پێگه‌یه‌ له‌ ھه‌واڵ و به‌شه‌کانی دیکه‌ی که‌ڵک وه‌رگرن. ئه‌دره‌سی نوێی پێگه‌ی یه‌کیه‌تی زانایانی موسوڵمان : http://itihad-olamaa.org/ar/