له كولتووری ئیسلامی‌دا مانگی ڕه‌مه‌زان یه‌كێك له گرینگ‌ترین و گه‌وره‌ترین مانگه‌كانی ساڵه؛ مانگێكی كه لای موسوڵمانان به مانگی عیبادهت و پاكبوونه‌وه ناسراوه و به وته‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به مانگی خوا نێو بردراوه. نێوبردنی مانگی ڕه‌مه‌زان به: مانگی ئیسلام، مانگی دابه‌زینی قوڕئان، مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، جۆرێك هێمای ده‌رخستنی ڕاستی ئیسلام، واته به ته‌واوه‌تی ته‌سلیمبوون له به‌رامبه‌ر خوادا ده‌رده‌خات.
ره‌مه‌زان له «رمض» به واتاب سه‌ختی گه‌رما، تینی به‌رد به‌هۆی گڕوتینی هه‌تاو هاتووه. هه‌روه‌ها وتراوه كه له «حر» وه‌رگیراوه كه به‌واتای گه‌ڕانه‌وه له ئاوه‌دانی به‌ره‌و شاره. كاتێك ده‌وترێ «ارْتِمَاضاً [رمض] من الحزن»: واته ده‌روونی ئه‌و پیاوه به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌وه سووتا، یا كاتێك ده‌وترێ: «ارْتِمَاضاً [رمض] لِفُلان»: واته بۆ فڵانه كه‌س خه‌مبار بوو و هه‌روه‌ها كاتێك ده‌وترێ: «ارْتِمَاضاً [رمضتْ کبدُهُ]»، واته جه‌رگی ئه‌و خرابووه، وه‌ك ئه‌وه‌یكه جۆرێك نه‌خۆشی ئه‌و ده‌سووتێنێت.
ڕه‌مه‌زان له «رمیض» به‌واتای هه‌ور و باران له كۆتایی چله‌ی هاوین و سه‌ره‌تای وه‌رزی پایزه كه گه‌رمای هاوین دوور ده‌كاته‌وه. هه‌ر بۆیه به‌و مانگه ده‌وترێ «رمضان» كه جه‌سته‌ی مرۆڤه‌كان له تاوان دوور ده‌كاته‌وه.
ڕه‌مه‌زان له «رمضت النصل ارمضه رمضاً» وه‌رگیراوه؛ به‌واتای ئه‌وه‌یكه ڕمیان له‌نێوان دوو تاشه به‌رد داده‌نا و لێیان ده‌دا تاكوو ناسك بێته‌وه. به‌و واتایه كه مرۆڤ خۆی له‌نێوان گوێڕایه‌ڵی له فه‌رمانه‌كانی خوا داده‌نێ تاكوو نه‌فسی نه‌رم بێته‌وه و بۆ به‌ندایه‌تی ئاماده بێت.
وتوویانه نابێ وشه‌ی «ڕه‌مه‌زان» به‌ته‌نیایی به‌كار ببردرێ و پێویسته به «مانگی ڕه‌مه‌زان» نێوی ببردرێ، چونكه «ڕه‌مه‌زان» یه‌كێك له نێوه‌كانی خوای گه‌وره‌یه.
به‌ڵام له زاراوه‌دا، ڕه‌مه‌زان نێوی مانگی نۆیه‌مه له نێو مانگه عه‌ڕه‌بییه‌كاندا و مانگی ڕۆژووی ئیسلامی و مانگی دابه‌زینی قوڕئانی پیرۆزه: «شَهْرُ رَمَضانَ الَّذِی أُنْزِلَ فِیهِ الْقُرْآنُ»
وشه‌ی ڕه‌مه‌زان یه‌ك جار له قوڕئان‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه و ته‌نیا مانگێكه كه نێوی له قوڕئان‌دا هاتووه. «شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِی أُنزِلَ فِیهِ الْقُرْآنُ هُدًی لِّلنَّاسِ وَبَینَاتٍ مِّنَ الْهُدَیٰ وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْیصُمْهُ ۖ...» (به‌قه‌ڕه:١٨٥)مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) كه قوڕئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م قوڕئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تێدایه، له ڕێنموویی و جیاكه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا) ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت، با له ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه‌یه بیگرێته‌وه...
یه‌كێك له‌و كاتانه، مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه. له كولتووری ئیسلامی‌دا مانگی ڕه‌مه‌زان یه‌كێك له گرینگ‌ترین و گه‌وره‌ترین مانگه‌كانی ساڵه؛ مانگێكی كه لای موسوڵمانان به مانگی عیبادهت و پاكبوونه‌وه ناسراوه و به وته‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به مانگی خوا نێویان بردووه.
پێناسه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان به نێوانێكی وه‌ك: مانگی ئیسلام، مانگی دابه‌زینی قوڕئان، مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، بوارێكه بۆ ده‌ركه‌وتنی ڕاستیی ئیسلام؛ واته ته‌سلیمبوونی ته‌واو له‌به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره‌دا. ئه‌و به‌ستێنه، ده‌رفه‌تێكه كه به‌نده‌كانی خوا به فه‌رمان و ڕه‌زامه‌ندی خوا، ته‌نانه‌ت له پێداویستییه سروشتی و حهڵاڵهكانیشیان چاوپۆشی بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر خوای به‌دیهێنه‌ری بێهاوتایاندا، شكۆمه‌ندانه سه‌ری به‌ندایه‌تی دانوێنن. ئه‌و ڕاهێنانه یه‌ك مانگه‌یه سه‌باره‌ت به نه‌فس و خۆپاراستن له داواكانی نه‌فسانی، ڕاهێنانێكی په‌سند و جوانه بۆ به‌هێزكردنی ئیڕاده و خۆڕاگری له مانگه‌كانی تری ساڵیش‌دا؛ چونكه مرۆڤێكی كه به فه‌رمانی خوا یه‌ك مانگ له‌ئاست خواسته حه‌ڵاڵه‌كانی نه‌فسیدا خۆڕاگری كردبێ و ته‌نیا به‌خاتری ڕه‌زامه‌ندی خوا له پێداویستییه سروشتییه‌كانی خۆی وه‌ك خواردن و خواردنه‌وه خۆی پاراستبێ، ئه‌و تواناییه به‌ده‌ست دێنیت تاكوو له یازده مانگی تر له به‌رامبه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی شه‌یتانی و داواكانی نه‌فسی شه‌یتانی خۆی، خۆڕاگر بێ و له‌گه‌ڵ پارێزكاران و ڕزگاربووان بمێنیته‌وه.
مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، مانگی پاكبوونه‌وه‌یه. ئه‌و مانگه‌ی كه به‌نده خۆی له خواسته ماددی و حهیوانییهكان پاك ده‌كاته‌وه و به به‌ڕۆژووبوون هه‌م جه‌سته‌ی و هه‌م گیان و ڕۆحی پاك ده‌كاته‌وه تاكوو ڕۆحی له دۆخێكی پاك و گه‌شه و به‌رزبوونه‌وه‌دا، له نووری ڕێنمایی خوای گه‌وره به‌هره‌مه‌ند بێت؛ كه‌واته ده‌كرێ بڵێین ڕاستی مانگی ڕه‌مه‌زان بریتییه له: ئازادی له نه‌فسی خۆی، ئازادی له خوی ئاژه‌ڵی و له‌دایكبوونی خوی خوایی. مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، مانگی ڕازاندنه‌وه‌ی خولق و خووه‌كان به خوی خوایی و له‌ڕاستیدا گه‌یشتن به خوایه. له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا هاتووه كه خوای بێگه‌رد ده‌فه‌رموێت: «الصَّوْمُ لِی وَ أَنَا أَجْزِی بِه»؛ ڕۆژوو ئی منه و من خۆم پاداشی ده‌ده‌مه‌وه. هێندێ له زانایان وشه‌ی «اجزی» له‌و ڕیوایهتهیاندا به سیغه‌ی نادیاری «اُجزَی» خوێندۆته‌وه؛ واته ڕۆژوو بۆ منه و من خۆم پاداشی ئه‌وم. جێی داخه مرۆڤ دڵ به خۆی و جیا له خوا و هه‌رشتێكی كه ده‌گۆڕێ ببه‌ستێ؛ چونكه هه‌ر شتێكی جیا له خوایه، ئه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ و له‌ناو ده‌چێ و ناتوانێ پاداشی مرۆڤ بێت؛ پاداشی ڕۆژووه‌وان گه‌یشتن به خوایه. ([1]- لسان العرب، ج 7، ص 160، چاپ سێهه‌م، دار صادر، بیروت، 1414 ق. فرهنگ أبجدی عربی - فارسی، ص 41، بی تا، بی جا. لسان العرب، ج 7، ص 161. بقره، 185. قاموس قرآن، ج 3، ص 123، چاپ شه‌شه‌م، دار الکتب الإسلامیة، تهران، 1371 ش. مفردات راغب، واژه رمض.)
ڕۆژوو له ئیسلامدا
(به عه‌ڕه‌بی: صیام) كرده‌وه‌یه‌كه كه مرۆڤ له بانگی به‌یانی تاكوو بانگی شێوان خۆی له هه‌رشتێكی كه ڕۆژوو ده‌شكێنیت، بپارێزیت. ڕۆژوو له ڕێوڕه‌سمه مه‌زهه‌بییه‌كانه كه بۆ باوه‌ڕداران وه‌ك ئامرازێك بۆ نزیكبوونه‌وه له خوا، ئاماده‌بوون بۆ ڕێوڕه‌سمه مه‌زهه‌بییه‌كانی تر، پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له مه‌عنه‌وییات، كه‌فاره‌ی لادان له یاساكانی ئایینی و پرسه بۆ كه‌سانی ڕابردوو هه‌ژمار ده‌كرێ. ژێربه‌نای ته‌واوی ئه‌و به‌هرانه‌ی ڕۆژوو، ویستی مرۆڤ بۆ به‌دیهێنانی دۆخێكی جه‌سته‌یی و ده‌روونی (زۆرتر له جۆری پارێزكارانه)یه كه ئامرازێكه بۆ پێوه‌ندیی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خوای خۆی و له ئاكامدا پێگه‌ی پێداویستییه‌كانی مه‌عنه‌وی به‌رز ده‌كاته‌وه و خواسته ماددییه‌كان دێنیته خوار. پته‌وكردنی ویست و ئیڕاده و پاكبوونه‌وه‌ی نه‌فس و هه‌روه‌ها دروستبوونی هه‌ستی میهره‌بانی هه‌مبه‌ر هه‌ژاران له به‌هاكانی ڕۆژووه. ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان له بنه‌ماكانی دین هه‌ژمار ده‌كرێ و له‌سه‌ر ته‌واوی موسوڵمانانی عاقڵ و پێگه‌یشتوو و ته‌ندروست واجبه كه له‌و مانگه‌دا به‌ڕۆژوو بن. ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ڕۆژوو به‌تایبه‌ت له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان باشترین ڕێگایه بۆ پاكبوونه‌وه له تاوانه‌كان، بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه یاساكانی ڕۆژوو به‌پته‌وی ڕه‌چاو بكرێن.
ئاشكرایه كه فه‌زیله‌ت و پاداشهكانی كه بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژووه‌وان ئاماژه‌ی پێ كراوه، بۆ كه‌سانێكه كه له ڕاستیی ڕۆژوو تێگه‌یشتبن و به‌پێی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی كار بكه‌ن و له قسه و كرداریاندا به‌كاری بهێنن په‌یڕه‌وی لێ بكه‌ن. هه‌روه‌ك له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا بۆ ڕۆژوو، دابودهستووراتێك دانراوه و لۆمه‌ی كه‌سانێك ده‌كا كه ته‌نیا ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز ده‌خوێننه‌وه و له كرداردا په‌یڕه‌وی لێ ناكه‌ن و یان ئه‌وه‌یكه ته‌نیا زه‌حمه‌تی برسێتی و تینوویه‌تی له ڕۆژوو ده‌به‌ن و به‌هۆی تاوان، كاریگه‌رییه‌كانی ڕۆژوو ده‌سڕنه‌وه و مانگی ڕه‌مه‌زان و به‌ستێنی مه‌عنه‌ویی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر وه‌ها كه‌سانێك دانانێ.
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به ئافره‌تێكی كه به‌ڕۆژوو بوو و جنێوی به خزمه‌تكاره‌كه‌ی ده‌دا فه‌رمووی: تۆ چۆن به‌ڕۆژووی و جنێویش به خزمه‌تكاره‌كه‌ت ده‌ده‌ی؟ ڕۆژوو ته‌نیا خۆپاراستن له خواردن و خواردنه‌وه نییه، به‌ڵكوو جیا له‌و دووانه، خوای گه‌وره له كارانێك و قسانێكیش كه ڕۆژوو به‌تاڵ ده‌كه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی كردووین، زۆر ڕۆژووه‌وان ته‌نیا برسیاتی ده‌كێشن.
كه‌واته له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ده‌بێ ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌سته له حه‌رام به‌دوور بگرین و به ئیخلاس، پشتبه‌ستن به خوا و په‌یڕه‌وی له فه‌رمان و ئه‌حكامه‌كانی قوڕئانی پیرۆز و دووری له تاوان، تۆبه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه، عیبادهت، شه‌ونخونی، هه‌ستكردن به گه‌وره‌یی شه‌وی قه‌در و... له گه‌وره‌یی و فه‌زیله‌تی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان تێبگه‌ین و به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به كه‌ماڵ كه‌ڵكی لێ وه‌رگرین و له‌و مانگه‌دا ده‌بێ به شێوازێك كار له‌سه‌ر خۆمان بكه‌ین كه به ته‌واوبوونی ئه‌و مانگه، كاریگه‌ری و قازانجه‌كانی له‌سه‌ر ڕۆح و گیانمان بمێنیته‌وه و ئاسه‌واره‌كه‌ی تاكوو ڕه‌مه‌زانی ساڵی داهاتوو هه‌رمان بێت.
له قوڕئانی پیرۆزدا سه‌باره‌ت به ڕۆژوو و مانگی ڕه‌مه‌زان و حوكمه‌كانی هێندێ ئایه‌ت دابه‌زیوه كه ئاماژه به هێندێكیان ده‌كه‌ین:
«یا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ کُتِبَ عَلَیْکُمُ الصِّیَامُ کَمَا کُتِبَ عَلَى الَّذِینَ مِن قَبْلِکُمْ لَعَلَّکُمْ تَتَّقُونَ ، أَیَّامًا مَّعْدُودَاتٍ فَمَن کَانَ مِنکُم مَّرِیضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّهٌ مِّنْ أَیَّامٍ أُخَرَ وَعَلَى الَّذِینَ یُطِیقُونَهُ فِدْیَهٌ طَعَامُ مِسْکِینٍ فَمَن تَطَوَّعَ خَیْرًا فَهُوَ خَیْرٌ لَّهُ وَأَن تَصُومُواْ خَیْرٌ لَّکُمْ إِن کُنتُمْ تَعْلَمُونَ» (به‌قه‌ڕه:١٨٣-١٨٤)
واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كوو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن. چه‌ند ڕۆژێكی ژمێرراوی دیاریكراو (كه مانگی ڕه‌مه‌زانه) خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ردا بوو، با به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆی نه‌گیراوه، له ڕۆژانێكی تردا بیانگرێته‌وه و ئه‌وانه‌ش كه به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن (وه‌كوو پیره‌مێرد و نه‌خۆشه به‌رده‌وامه‌كان) ئه‌وه با ژه‌مێك خواردن ببه‌خشن به هه‌ژارێك، ئه‌وه‌ی زیاتر ببه‌خشێت ئه‌وه باشتره بۆی، بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن چاكتره و پاداشی زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن و (بتوانن).
«شَهْرُ رَمَضنَ الَّذی أُنْزِلَ فیهِ الْقُرْآنُ هُدىً لِلنَّاسِ وَ بَیِّناتٍ مِنَ الْهُدى وَ الْفُرْقانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْکُمُ الشَّهْرَ فَلْیَصُمْهُ وَ مَنْ کانَ مَریضاً أَوْ عَلى سَفَرٍ فَعِدَّهٌ مِنْ أَیَّامٍ أُخَرَ یُریدُ اللَّهُ بِکُمُ الْیُسْرَ وَ لا یُریدُ بِکُمُ الْعُسْرَ وَ لِتُکْمِلُوا الْعِدَّهَ وَ لِتُکَبِّرُوا اللَّهَ عَلى ما هَداکُمْ وَ لَعَلَّکُمْ تَشْکُرُونَ» (به‌قه‌ڕه:١٨٥)
واته: مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) كه قوڕئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه، له كاتێكدا ئه‌م قوڕئانه ڕێنمووییبهخشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه، له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بڵت یان له سفهردا بێت، با له ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستش و فهڕزهكانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و خوا به گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون.
أُحِلَّ لَکُمْ لَیْلَهَ الصِّیَامِ الرَّفَثُ إِلَى نِسَآئِکُمْ هُنَّ لِبَاسٌ لَّکُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ عَلِمَ اللّهُ أَنَّکُمْ کُنتُمْ تَخْتانُونَ أَنفُسَکُمْ فَتَابَ عَلَیْکُمْ وَعَفَا عَنکُمْ فَالآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُواْ مَا کَتَبَ اللّهُ لَکُمْ وَکُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى یَتَبَیَّنَ لَکُمُ الْخَیْطُ الأَبْیَضُ مِنَ الْخَیْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّیَامَ إِلَى الَّلیْلِ وَلاَ تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَاکِفُونَ فِی الْمَسَاجِدِ تِلْکَ حُدُودُ اللّهِ فَلاَ تَقْرَبُوهَا کَذَلِکَ یُبَیِّنُ اللّهُ آیَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ یَتَّقُونَ» (به‌قه‌ڕه:١٨٧)
واته: له شه‌وگاری ڕه‌مه‌زاندا، تێكهڵبوونتان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا حه‌ڵاڵ كراوه، ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان، خوای گه‌وره ده‌یزانی كه ئێوه خۆتان ده‌خه‌ڵه‌تاند (له نزیكبوونهوهتان له هاوسه‌رانتانه‌وه، چونكه نه‌تانده‌زانی كه حه‌ڵاڵه یا حه‌رامه)، به‌ڵام خوای میهره‌بان تۆبه‌ی لێ وه‌رگرتن و لێتان خۆش بوو، كه‌وابوو له‌ئێستا به‌دواوه (له شه‌وگاردا) نیزیكییان بكه‌ن و ئه‌وه داوا بكه‌ن كه خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و خواناس)، ده بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده ده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت (و خۆر ئاوا ده‌بێت) و نزیكی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتان مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه ئێوه بڕیاری مانه‌وه‌تان (بۆ خواپه‌رستی) له مزگه‌وته‌كاندا داوه، جا ئه‌وانه‌ی كه باس كران چه‌ند سنوورێكی خوان و مه‌یانبه‌زێنن و نزیكیان مه‌كه‌ون، ئا بوه شێوه‌یه خوا ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌كانی خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزكاری بكه‌ن.
«التَّائِبُونَ الْعَابِدُونَ الْحَامِدُونَ السَّائِحُونَ الرَّاکِعُونَ السَّاجِدُونَ الْآمِرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَالنَّاهُونَ عَنِ الْمُنکَرِ وَالْحَافِظُونَ لِحُدُودِ اللَّـهِ ۗ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِینَ» (ته‌وبه:١١٢)
واته: ته‌وبه‌كاران و له هه‌ڵه‌كانیان په‌شیمانن، خواپه‌رستن (له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتیاندا)، سوپاسگوزارن (له‌سه‌ر هه‌موو ناز و نیعمه‌تێك)، گه‌ڕۆكن (له‌سه‌ر زه‌ویدا، ئه‌ندێشه و بیر و هۆش به‌كار دێنن بۆ بیركردنه‌وه له بوونه‌وه‌ر و ده‌ورووبه‌ر)، سوژده‌به‌ر و كۆنۆشبهر و نوێژخوێنن، فه‌رمانده‌ر به هه‌موو چاكه‌یه‌ك، قه‌ده‌غه‌ی خراپه و هه‌موو نادروستییه‌ك ده‌كه‌ن و پارێزه‌رن بۆ سنووره‌كانی خوا و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی، ئینجا موژده بده به بڕواداران (ئه‌وانه‌ی ئه‌و سیفاتانه له‌خۆیاندا ده‌هێننه دی).
«وَالَّذِینَ یُظَاهِرُونَ مِن نِّسَائهِمْ ثمُ یَعُودُونَ لِمَا قَالُواْ فَتَحْرِیرُ رَقَبَهٍ مِّن قَبْلِ أَن یَتَمَاسَّا ذَالِکمُْ تُوعَظُونَ بِهِ وَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِیرٌ، فَمَنْ لَمْ یَجِدْ فَصِیَامُ شَهْرَیْنِ مُتَتَابِعَیْنِ مِنْ قَبْلِ أَنْ یَتَمَاسَّا فَمَنْ لَمْ یَسْتَطِعْ فَإِطْعَامُ سِتِّینَ مِسْکِینًا ذَلِکَ لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتِلْکَ حُدُودُ اللَّهِ وَلِلْکَافِرِینَ عَذَابٌ أَلِیمٌ» (موجادیله:٣-٤)
واته: ئه‌وانه‌ی وا به هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ڵێن (پێیان ده‌ڵێن كه تۆ وه‌ك دایكم وای) و دوایی په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی كه وتوویانه، ئه‌وه ده‌بێ كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێرده به‌یه‌ك بگه‌ن، ئه‌و بڕیاره ئێوه‌ی پێ ئامۆژگاری ده‌كرێ، خوایش ئاگاداره به‌و كاروكرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئینجا ئه‌وه‌ی كۆیله‌ی ده‌ست نه‌كه‌وت، ئه‌وه ده‌بێ دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو بێ پێش بهیهكگهیشتنیان، جا ئه‌وه‌ی ناتوانێ به‌ڕۆژوو بێت، با شه‌ست هه‌ژار تێر بكات له ژه‌مێك خواردن، ئه‌وه‌ی كه باسكرا بۆ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕتان پته‌و بێت به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (جونكه خوا چاره‌سه‌ر داده‌نێ بۆ گیر و گرفته‌كان)، ئه‌و بڕیارانه‌ش سنووری خوان، بۆ ئه‌وانه‌ی كه كافرن (ملكه‌چی فه‌رمانی خوا نابن) سزای به‌ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه.
«لاَ یُؤَاخِذُکُمُ اللّهُ بِاللَّغْوِ فِی أَیْمَانِکُمْ وَلَکِن یُؤَاخِذُکُم بِمَا عَقَّدتُّمُ الأَیْمَانَ فَکَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَهِ مَسَاکِینَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِیکُمْ أَوْ کِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِیرُ رَقَبَهٍ فَمَن لَّمْ یَجِدْ فَصِیَامُ ثَلاَثَهِ أَیَّامٍ ذَلِکَ کَفَّارَهُ أَیْمَانِکُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ وَاحْفَظُواْ أَیْمَانَکُمْ کَذَلِکَ یُبَیِّنُ اللّهُ لَکُمْ آیَاتِهِ لَعَلَّکُمْ تَشْکُرُونَ» (مائیده:٨٩)
واته: خوا لێتان ناگرێت كاتێك به‌ساده‌یی سوێند به ده‌متاندا دێت و (له‌سه‌ری ڕاهاتوون)، به‌ڵكوو له‌و سوێندانه‌تان ده‌پرسێته‌وه كه بیر و هۆشتان لای هه‌بووه و بۆ مه‌به‌ستێك وتووتانه، جا كه‌فاره‌تی ئه‌و جۆره سوێندانه: نان و خۆراك دانه به ده كه‌سی هه‌ژار به شێوه‌یه‌كی مامناوهندیكه بۆ خاو و خێزانتان سه‌رفی ده‌كه‌ن، یان خۆد پۆشتهكردنیان یان ئازادكردنی به‌رده‌یه‌ك (ئه‌گه‌ر بووی)، ئه‌وه‌ی كه (توانای ئه‌و شتانه‌ی نه‌بوو) با سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه كه‌فاره‌تی سوێندهكانتانه كاتێك سوێند ده‌خۆی و نایبه‌نه سه‌ر، جا تا ده‌توانن سوێنده‌كانتان بپارێزن و مهیانشكێنن، ئابه‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بكه‌ن.
«وَمَا کَانَ لِمُؤْمِنٍ أَن یَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلاَّ خَطَئًا وَمَن قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَئًا فَتَحْرِیرُ رَقَبَهٍ مُّؤْمِنَهٍ وَدِیَهٌ مُّسَلَّمَهٌ إِلَى أَهْلِهِ إِلاَّ أَن یَصَّدَّقُواْ فَإِن کَانَ مِن قَوْمٍ عَدُوٍّ لَّکُمْ وَهُوَ مْؤْمِنٌ فَتَحْرِیرُ رَقَبَهٍ مُّؤْمِنَهٍ وَإِن کَانَ مِن قَوْمٍ بَیْنَکُمْ وَبَیْنَهُمْ مِّیثَاقٌ فَدِیَهٌ مُّسَلَّمَهٌ إِلَى أَهْلِهِ وَتَحْرِیرُ رَقَبَهٍ مُّؤْمِنَهً فَمَن لَّمْ یَجِدْ فَصِیَامُ شَهْرَیْنِ مُتَتَابِعَیْنِ تَوْبَهً مِّنَ اللّهِ وَکَانَ اللّهُ عَلِیمًا حَکِیمًا» (نیسا‌ء:٩٢)
واته: بۆ هیچ ئیماندارێك نییه ئیماندارێكی تر بكوژێت مه‌گه‌ر به هه‌ڵه، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئیماندار به هه‌ڵه ئیماندارێك بكوژێت، ئه‌وه ده‌بێ به‌نده‌یه‌كی ئیماندار ئازاد بكات و خوێن باییه‌كه‌ی بدات به كه‌سوكاری كوژراوه‌كه (وه‌ك میراتی دابه‌شی بكه‌ن) مه‌گه‌ر لێی ببورن و له خوێنه‌كه‌ی خۆش ببن، خۆ ئه‌گه‌ر كوژراوه‌كه له‌ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌ك دابوو كه دوژمنی ئێوه بوون، به‌ڵام ئه‌و كوژراوه ئیماندار بوو، با (بكوژه‌كه) به‌نده‌یه‌كی ئیماندار ئازاد بكات و ئه‌گه‌ر ئیمانداره كوژراوه‌كه له‌ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌ك بوو كه په‌یمان له‌نێوانتاندا هه‌بوو، ده‌بێت خوێن‌بایی بدرێت به كه‌سوكاری و به‌نده‌یه‌كی ئیمانداریش ئازاد بكرێت. (خۆ ئه‌گه‌ر بكوژه‌كه) ئه‌وه‌ی بۆ نه‌لواو ده‌ستی نه‌كه‌وت (به‌نده ئازاد بكات و به‌ندایه‌تی باوی نه‌مابوو ماڵ و سامانیشی نه‌بوو) ئه‌وه ده‌بێ دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌مه بڕیارێكه بۆ ڕاستی و دروستی ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خواوه‌یه، بێگومان خوای گه‌وره هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا و دانایه.
«وَ أَتِمُّوا الْحَجَّ وَ الْعُمْرَهَ لِلَّهِ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا اسْتَیْسَرَ مِنَ الْهَدْیِ وَ لا تَحْلِقُوا رُؤُسَکُمْ حَتَّى یَبْلُغَ الْهَدْیُ مَحِلَّهُ فَمَنْ کانَ مِنْکُمْ مَریضاً أَوْ بِهِ أَذىً مِنْ رَأْسِهِ فَفِدْیَهٌ مِنْ صِیامٍ أَوْ صَدَقَهٍ أَوْ نُسُکٍ فَإِذا أَمِنْتُمْ فَمَنْ تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَهِ إِلَى الْحَجِّ فَمَا اسْتَیْسَرَ مِنَ الْهَدْیِ فَمَنْ لَمْ یَجِدْ فَصِیامُ ثَلاثَهِ أَیَّامٍ فِی الْحَجِّ وَ سَبْعَهٍ إِذا رَجَعْتُمْ تِلْکَ عَشَرَهٌ کامِلَهٌ ذلِکَ لِمَنْ لَمْ یَکُنْ أَهْلُهُ حاضِرِی الْمَسْجِدِ الْحَرامِ وَ اتَّقُوا اللَّهَ وَ اعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدیدُ الْعِقاب» (به‌قه‌ڕه:١٩٦)
واته:حه‌ج و عه‌مره به‌چاكی و ته‌واوی بۆ لهدهستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌نجام بده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ڕێتان لێ گیرا و ئه‌ركه‌كانتان بۆ ئه‌نجام نه‌درا (به‌هۆی نه‌خۆشی یا هه‌ر هۆیه‌كی تر)، ئه‌وه ده‌توانن ماڵاتێك بكه‌ن به قوڕبانی به گوێره‌ی توانا، سه‌رتان مه‌تاشن و (ئیحڕام مه‌شكێنن) تاكوو قوڕبانییهكه ئه‌نجام نه‌درێت و به‌جێی خۆی نه‌گات، جا هه‌ر كه‌سێكتان نه‌خۆش بوو یا برین و ئازارێك له‌سه‌ریدا هه‌بوو (پێویست بوو موی سه‌ری یا هه‌ندێكی لاببات) با فیدیه بدات (كه بریتییه له‌وه‌ی) به‌ڕۆژوو بێت، یان خێرێك یان قوربانییه‌ك بكات، جا هه‌ر كاتێك كه له ئاسووده‌یی و ئاسایدا بوون، ئه‌وه‌یكه ده‌یه‌وێ نێوان حه‌ج و عه‌مڕه (ئیحڕام بشكێنیت و پۆشاكی ئاسایی له‌به‌ر بكات) ده‌بێت به‌گوێره‌ی توانای خۆی قوربانییه‌ك بكات، ئه‌وه‌ش كه نه‌یبوو قوربانی بكات، با سێ ڕۆژ له حه‌ج به‌ڕۆژوو بێت و حه‌وت ڕۆژیش كه گه‌ڕانه‌وه (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئه‌وه ده‌كاته ده ڕۆژی ته‌واو، جا ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خه‌ڵكی مه‌ككه و ده‌ورووبه‌ری نین، له‌خوا بترسن و پارێزكار بن و بزانن كه به‌ڕاستی خوا سزا و تۆڵه‌ی زۆر سه‌خته (له‌وانه‌ی كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن).
«یا أَیُّهَا الَّذینَ آمَنُوا لا تَقْتُلُوا الصَّیْدَ وَ أَنْتُمْ حُرُمٌ وَ مَنْ قَتَلَهُ مِنْکُمْ مُتَعَمِّداً فَجَزاءٌ مِثْلُ ما قَتَلَ مِنَ النَّعَمِ یَحْکُمُ بِهِ ذَوا عَدْلٍ مِنْکُمْ هَدْیاً بالِغَ الْکَعْبَهِ أَوْ کَفَّارَهٌ طَعامُ مَساکینَ أَوْ عَدْلُ ذلِکَ صِیاماً لِیَذُوقَ وَبالَ أَمْرِهِ عَفَا اللَّهُ عَمَّا سَلَفَ وَ مَنْ عادَ فَیَنْتَقِمُ اللَّهُ مِنْهُ وَ اللَّهُ عَزیزٌ ذُو انْتِقامٍ» (مائیده:٩٥)
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له كاتێكدا ئێوه له ئیحڕامدان (نیه‌تی حه‌ج یا عهمڕهتان هێناوه) نێچیر ڕاو مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی به ئاره‌زوو ڕاو بكات و نیچیر بكوژێت، له تۆڵه‌یدا ده‌بێ قوربانییه‌كی وه‌ك ئه‌و نێچیره پێشكه‌ش بكات و ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌بێ دوو هسی شاره‌زا له خۆتان بیده‌ن و قوربانییه‌كه‌ش ده‌بێ پێشكه‌ش بكرێت له ده‌ورووبه‌ری كه‌عبه‌دا، یاخود به‌قه‌ده‌ر نرخی قوچهكه خۆراك پێشكه‌ش به هه‌ژاران بكات، یاخود به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی هه‌ژاران (كه خۆراكیان به‌ر ده‌كه‌وێت) به‌ڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سه‌رپێچی خۆی بچێژیت، له ڕابردووش‌دا هه‌رچی له‌و بابه‌تانه ڕووی داوه، خوا قه‌ڵه‌می چاوپۆشی به‌سه‌ردا هێناوه، جا ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه دووپات بكاته‌وه خوا تۆڵه‌ی لێ ده‌سێنیت، چونكه خوا باڵاده‌ست و تۆڵهسێنهرێكی (به زه‌بره).
به‌پێی ئه‌وه‌یكه ئایینی پیرۆزی ئیسلام به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی ڕابردوو، ئایینێكی ته‌واو و گشتگیره، بۆیه حوكهمهكانیشی به به‌راورد له‌گه‌ڵ حوكمی ئایینه‌كانی تر جیاوازه كه له‌و جیاوازییانه‌دا هێندێ جار ئه‌ركه‌كان ئاسانتر ده‌بن و هێندێ جاریش ئه‌سته‌متر، كه به‌هه‌ر حاڵ بڕیاره‌كان له‌لایه‌ن خواوه‌ن.
هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه ئه‌وڕۆكه به‌هۆی لادانێكی كه له ئایینه‌كانی تر ڕووی داوه، عیباده‌تی ڕۆژوو به شێوه‌یه‌كی ئاسانتر به‌جێ بێنن، به‌ڵام به‌پێی هێندێ سه‌رچاوه‌ی گێڕدراوه، ڕۆژووی ئه‌هلی كتێب تاكوو سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، هه‌رچه‌ند ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی له قوڕئان‌دا نه‌هاتووه، هه‌روه‌ك چۆنیه‌تی نوێژ و ڕێژه‌ی ڕكاعه‌ته‌كانی ئاماژه‌یان پێ نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ڕۆژوو، ڕێژه‌ی مانگ و ڕۆژه‌كه‌ی به‌ڕوونی له قوڕئان‌دا هاتووه.
بۆچوونه‌کان