حیزبێکی ئیسلامی، بۆ کۆتاھێنان به قه‌یرانی سیاسی میسر که له ھاوینی ساڵی ڕابردوو و به‌ھۆی کوده‌تای چه‌کداران و به لابردنی محه‌مه‌د مورسیه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، داوای پێک‌ھێنانی «شۆڕای سه‌رۆک کۆماری» کرد. «مقدی حسین» سه‌رۆکی حیزبی ئیستقلال، له کۆبوونه‌وه‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی که ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێوه چوو ڕایگه‌یاند که بڕیاری پێک‌ھێنانی «شۆڕای سه‌رۆک کۆماری» خواستی نه‌ته‌وه‌ی دژه کوده‌تایه و بۆ کۆتاھێنان به قه‌یرانه‌که‌ی میسر، شتێکی زۆر پێویسته. ھه‌روه‌ھا ڕایگه‌یاند که ئه‌م شۆڕایه، یاسای بنه‌ڕه‌تی په‌سه‌ندکراوی ساڵی 2012 ده‌کاته بنه‌ڕه‌تی ئیشی خۆی. به‌پێی ئه‌م به‌یاننامه، ئه‌م شۆڕایه‌یه به سه‌رۆکایه‌تی مورسی، له شه‌ش نوێنه‌ری لایه‌نه‌کانی سیاسی و ھێزه چه‌کداریه‌کانی میسر پێک دێت. ئه‌م ئه‌ندامه‌ی «یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتگیری له شه‌رعیه‌ت» ڕایگه‌یاند : شۆڕای سه‌رۆک کۆماری، بڕیاری بنه‌ڕه‌تی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زهمانهتکراوی میسر به‌ره‌ولای دیموکراسی دا ده‌نێ. ھێزه چه‌کداره‌کانی میسر، بۆ ڕێکخستنی باشتری به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆماریه‌تی السیسی ـ وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ـ ده‌ستیان دابووه گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی پهسهندری 2012. حیزبی ئیستقلال ھه‌روه‌ھا ڕایگه‌یاند که ئه‌م شۆڕایه چه‌ن بڕیار و ته‌گبیرێکی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری پێشوو ھه‌یه و ھه‌وڵ ئه‌دا تا به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی چه‌کداره‌کان کار و باری ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه به‌رێت تا له‌م ڕێگاوه مورسی خولی چوار ساڵه‌ی سه‌رۆک کۆماری خۆی ته‌واو بکات. ئه‌م بانگه‌شه‌یه، به‌ھۆی ته‌حریمی ھه‌ڵبژاردنه‌کان له‌لایه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌وه ده‌توانێ سه‌ره‌تایێک بێت بۆ کۆتایی قه‌یرانه سیاسیه‌که‌ی میسر.
بۆچوونه‌کان