حەوتەی جیهانی ڕاگەیاندن و پێوەندیی گشتی دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ڕێزنان لە هەوڵ و تێکۆشانی بێ‌وچان و پەیمانە بەنرخەکانی پێوەندیی گشتیی، که بە ئاگایی و داهێنان، پردی پێوەندی نێوان خەڵک، ڕێکخراوەکان و ناوەندەکان بنیات دەنێت و بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری و زانیاری کۆمەڵگا هەنگاو دەنێت.
پێوەندییە گشتییەکان وێنەی باڵوێزانی زانایی و وشیاری، ئەرکی گرینگیی ڕاگەیاندن و ڕەنگدانەوەی ڕاستییەکانییان لەسەر شانه و لەو ڕێگا دژوارەدا، بەردەوام بە سەبر و خۆڕاگری، پەیمان و ڕاستگۆیی، ئەرکەکانی خۆیان بە باشترین شێوەی جێبەجی دەکەن.
لەو سەردەمەدا که  لە بواری راگەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیارییەکان، شایەتی گۆڕانکاری زۆر و بەربڵاوین، ڕۆڵ و پێگەی ڕاگەیاندن و پێوەندییە گشتییەکان زیاتر لە هەر کاتێکی تر جێی گرینگی پێدانه.
پێوەندییە گشتییەکان بە بەڕێوبەرایەتی وشیارانه و زانایانەی پێوەندیی، ناسینی بەهرەبەران و کەڵکوەرگرتن لە ئامراز و کەرەسە و توکنەلۆژیای نوێی وەک ئاوەزی ساختەیی، پێوەندییەکانیان بانتر لە سنوورەکانی جوگرافیایی پەرە پێ داوە و بۆ بەدیهاتنی جیهانێکی بەدوور لە بەربەست و سنوورداری هەوڵ دەدەن و بە پێوەندی کاریگەر و چێکەر، بەستێنی وتووێژ و هەڵسوکەوت نێوان کەسەکان و گروپ و ڕێکخراوەکان تەیار دەکەن و بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی سەرکەوتوو و پێشکەوتوو هەوڵ دەدەن.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، وێڕای پیرۆزبایی حەوتەی ڕاگەیاندن و پێوەندیی گشتیی بە تەواوی چالاکوانانی ئەو بوارە، دڵسۆزانه ڕێز لە هەوەڵ و تێکۆشانە بێ‌وچانەکانی هاوکارانی خۆی لەو بوارە گرینکه دەگرێت و هیوادارە بە پشت‌بەستن بە بەڵێن، پسپۆڕی و داهێنان، لەڕێی پێشکەوتن و سەربەرزی وڵات و گەلی ئازیزمان ڕۆژبەڕۆژ سەرکەوتووتر بن.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
٢٨ی گوڵانی ١٤٠٣ ک.ھ دوو