بە ناوی خودای مێھره‌بان، سەلام و درودی خوا لە دیداری پێغه‌مبه‌ری ئازیز، ئێمەی موسڵمان زۆر پێوستیمان به بایەخ دان وپاككرنەوەی لایەنی ڕوحی و دەروونیه، ئه‌گه‌ر سه‌یر که‌ین ئه‌بینین لەژیانی ئەمڕۆماندا.پێچه‌وانه‌ین ئەوەی جێگەی خه‌م و داخە بایەخ نه‌دانه به‌لایه‌نی ڕۆحیمان و بایه‌خ دانە بەلایەنی جەستە و حه‌زوو ئاره‌زووه سه‌رشێته‌کانمان؟ موسڵمانانی سه‌نگین به‌ڕاستی ئێمه زۆرزۆر پێویستیمان بهپاراو بەپاككرنەوەی لایەنی ڕوحی و ده‌روونی یه به‌ڵێ بۆبەدەستهێنانی باوەڕێكی پۆڵاوپتەو و دڵێكی دامەزراو پێویستە نهفامانهو كوێرانە شوێن ئارەزووەسهرشێتهکانمان نەكەوین چونکه ئه‌مه خه‌ته‌رێکی زۆر گه‌وره‌یه‌و مرۆڤ ئه‌ڕووخێنێ و ڕیشه کێشی ئه‌کا ، هەروەكو خودای پهروهردگارئهفهرمووێ (إِنَّ ٱلنَّفۡسَ لَأَمَّارَةُۢ بِٱلسُّوٓءِ ) (یوسف :53) واته؛ چونکه به‌ڕاستی نه‌فس (ئه‌گه‌ر به نووری خواناسی ئاوه‌دان نه‌بێت) زۆر فه‌رمانده‌ره به‌گوناهو هه‌ڵه‌و تاوان، بۆیه بۆچاره‌سه‌رو پاراو بەپاككرنەوەی لایەنی ڕوحی و ده‌روونی پێویستمان بەتێگەیشتنه له‌قورئان ئەگەربهووردی بڕوانینە ئەم ئایەتە قورئانیە ئەوا فێری هاوكێشەیەكی زۆرگرنگ دەبین لەژیانماندا كەئەویش (هەركەسێك ئارەزووەكانی دونیا زاڵ بێت بەسەریدا ئەوا دۆزەخ جێگایەتی،وەهەركەسێك لەپەروەردگار بترسێ و دەروونی خۆی بپارێزێ لەئارەزووی خراپە ئەوا بەهەشت جێگایەتی ) خودای پەروەردگار فەرموویەتی:{فَأَمَّا مَن طَغَىٰ } (النازعات37) واته؛ جا ئه‌وه‌ی خوانه‌ناس و یاخی و له‌سنوور ده‌رچوو بێت { وَءَاثَرَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا} (النازعات:38) واته؛ ژیانی دنیای زیاتر له قیامه‌ت مه‌به‌ست بووبێت،{فَإِنَّ ٱلۡجَحِيمَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ} (النازعات :39) واته؛ ئه‌وه بێگومان ئه‌و دۆزه‌خه جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌یه‌تی!{وَأَمَّا مَنۡ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفۡسَ عَنِ ٱلۡهَوَىٰ }(النازعات :40) واته؛ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پایه‌و شکۆی په‌روه‌ردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵه‌وی نه‌فسی گرتبێته‌وه له هه‌موو هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوویه‌کی نادروست. {فَإِنَّ ٱلۡجَنَّةَ هِيَ ٱلۡمَأۡوَىٰ} (النازعات:41) واته؛ بێگومان هه‌ر به‌هه‌شت جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه و گوزه‌رانیه‌تی،لەم ڕۆژگاره‌دا پانی و پۆڕی ئارەزووەكان ئەوەندە گه‌وره‌و فراوان بووەكەتارمای ڕه‌شی به‌سه‌ر جیهاندا هێناوه بەتایبەتی حه‌زوو ئارەزووەكانی [ماڵ وسامان/ ئافرەت/ پلەوپایە وکورسی وزهعامهت و/ دووبەرەكی......] ئه‌مه‌ش هه‌مووی دوورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌په‌رستنی خودای په‌روه‌ردگار که‌بۆته‌هۆی ڕۆچوون وماڵوێرانی .وای لێهاتووه له‌م ڕۆژگاره له‌زۆربه‌ی مه‌جلیسه‌کان که‌س یادی خودای له‌بیر نیه هه‌مووی هه‌ر باسی خانوو به‌ره‌و سه‌یاره‌و ماڵ و سامان و ده‌فته‌ر دۆلاره خه‌ڵکی ڕۆچوونهو خنکانه له‌گێژاوی ئاره‌زوودا ؟ شێخی پایه‌به‌رز ئیبن ته‌یمیه( ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) ئهفهرموویهتی ؛[ئه‌وانه‌ی شوێن ئاره‌زوویان ئه‌که‌ون بۆ نموونه وه‌کو ؛ وێنه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌و که‌ل وپه‌ل .یه‌کێك له‌م ئاره‌زووانه دڵی داگیر ئه‌کات .دهرئهنچام دڵی سست ئه‌کات ده‌بێته کۆیله‌ی ئه‌م چۆره.وهههرچۆنێکی بووێ به‌م شێوه‌یه ئهیچوڵێنێ . وهتوانایی به‌ره‌نگاری نامێنێته‌وه سه‌ره‌ئه‌نجام له‌م گێژاوه‌دا ئه‌یخنکێنێ[مجموع الفتاوی] به‌نده ڕۆژێك له‌گه‌ڵ هه‌ندێ خزم و که‌س قسه‌م ئه‌کرد به‌پێی پێویست هه‌ندێ ئامۆژگاریم کردن که ئاگاداری په‌رستش وعیباداتهکانیان بن ئاگادری مناڵه‌کانیان بن! نه هێنایان ونه بردیان وه‌ڵامیان بۆم ئه‌مه بوو!! بڕۆ بابه بڕۆ وه‌ك و کوڕی خه‌ڵکی بۆخۆت خانوو پارچه زهوویێ بکڕه کوڕی خه‌ڵکی بۆخۆیی بوو به‌پیاو تۆش لهئهورووپایی چه‌ند ساڵه خاوه‌نی هیچ نیی؟؟ فڵانی هاوڕێت ئێستا خاوه‌نی[ 11] ده‌فته‌ره ؟ ئه‌م چۆره قسه‌بێ مانایانه وه‌ڵامیان بوو بۆ به‌نده. به‌ڕاستی مهئهساته ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌ی تێکه‌وتووه؟ هه‌مووی هه‌ر خه‌می پاره‌و حهزووئارهزووی دونیایه‌تی که‌س بیری مردن و قیامه‌تی نه‌ماوه زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌کانمان كەوتوونەتەگێژاوی ترسناکی ئارەزووپەرستی ئافرەتانەوە زیاتر به‌هۆیی که‌ناڵه فاسیده عه‌لمانیه‌کان که پێش شه‌یتان که‌وتوون بۆ هه‌ڵکێشان و ڕیشه‌کێش کردنی خورهوشت ئه‌خلاقی گه‌نجان خودا نه‌یان هێڵێ و ڕهچهمانیان تێبخات كەڕۆژانە به‌هۆیانه‌وه چەندەها بەسەرهاتی خراپ ونامۆ دەبیستین كەجێگەی سه‌رنج و تێڕامانە؟ عه‌زیزانی من موسڵمانی ژیر ئەو كەسەیە كەبتوانێت لە ئیمتیحانی دونیا سەركەوتووبێت، به سه‌رفرازی وپله‌یه‌کی بەرزەوە بگەڕێتەوە لای خودای پەروەردگار.نه‌وه‌ك حهزووئارهزووی ئه‌م دونیایه بۆگه‌نه له‌گێژاوی خۆیدا بیخنکیێنێ که‌ئه‌م دونیایه نرخی كارژۆڵهیهكی كهڕیلهی مرداری نیه لای خودای په‌روه‌ردگار (جابر)ی كوڕی (عبدالله) (خودای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله عليه وسلم) له‌سه‌رووی مه‌دینه‌وه به‌بازاڕدا گوزه‌ری كرد خه‌ڵكیش له‌ملاولایه‌وه بوون. به‌لای كارژۆڵهیهكی كهڕیلهی مرداره‌وه بوودا ڕابورد، ده‌ستی برد گوێچكه‌ی گرت و پاشان فه‌رمووی: (كێ ئه‌مه‌ی ده‌وێت به درهه‌مێك) وتیان: به هیچیش نامانه‌وێت، چی ئا له‌مه بكه‌ین؟ فه‌رمووی: (حه‌زده‌كه‌ن ئه‌مه بۆ خۆتان بێت) وتیان: به‌خودا ئه‌گه‌ر زیندوویش بوایه هه‌ر عه‌یب دار بوو چوونكه تهڕلهیه، نه‌خوازه‌ڵا كهمردارهوهش بووه؟ فه‌رمووی: (ده به‌خودا دنیا لای خودا بێ نرخترهن له‌بێ نرخی ئه‌و كاره‌ی لای ئێوه) [رواه مسلم ] بۆیه عه‌زیزانی من موسڵمانی ژیروعاقڵ ئەو كەسەیەكە بۆچەند ساتێكی كەم چێژی باوەڕی نادۆرێنێ لەپێناو چێژی ئارەزووی خراپ که‌په‌شیمانی له‌دوایه . موسڵمانی ژیروعاقڵ ئەوكەسەیە كەسەیری قیامه‌ت وداهات و دەكات و بەچركە حه‌زوو ئارەزووبازی دونیایه‌ك کاریگه‌ری له‌سه‌ر نابێت که‌له‌چاو دواڕۆژدا هیچ نیه؟ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی (وَاللَّهِ مَا الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا مِثْلُ مَا يَجْعَلُ أَحَدُكُمْ إِصْبَعَهُ هَذِهِ ) [صحيح مسلم ] واته: (به‌خودا دنیا له‌چاو دواڕۆژدا هیچ نییه، مه‌گه‌ر ئه‌مه‌نده نه‌بێت كه یه‌كێك له ئێوه ئه‌م په‌نجه‌یه‌ی[واتهمهبهست په‌نچه‌ی شایتمانی] بكات به ناو ده‌ریادا، پاشان سه‌یر بكات بزانێ چه‌نده ئاو ده‌گرێته خۆی) خودای پهروهردگاربمان پارێزێ له‌شه‌ڕی نه‌فس و حهزووئارهزووی ئه‌م دونیایه بۆگه‌نه به نووری خۆیی دڵ و ده‌روونمان پاراو ئاوه‌دان بکاته‌وه، بابه‌ته‌که کۆتایی دێنم به‌م چه‌ند دێره شیعره ڕه‌حمه‌تی خودا لهوکهسهبێت کهنووسیوێتی !! توشێوی سبه‌ینێ هه‌ڵگره کهڕێبواری سه‌فه‌ریت **به‌س دونیا بده بهکۆڵت که‌نازانی بۆکوێی به‌ریت کۆکردنه‌وه‌ت بۆخه‌ڵکی یه و بۆ ئه‌وانیشه کۆڵبه‌ریت* *ڕێگای توێشووداریت ده‌وێ بهتهماشی نیت پڕکهتێشووکهئێستات له‌به‌رده‌م دایه * *شه‌وی تاریکت له‌پێشه ڕێگه ئیحتیاجی چرایه وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
بۆچوونه‌کان