٢- به‌رده‌وام چاوی له خواره‌وه ده‌كرد و ڕووی له حه‌رز بوو.
٣- هه‌ركه‌سێكی دیتبا سڵاوی لێ ده‌كرد و هیچ كه‌س پێش سڵاوكردنی نه‌ده‌كه‌وت.
٤- كاتێك تۆقه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێك كردبا، ده‌ستی خۆی زووتر نهدهكشاندهوه.
٥- جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كرد، كه هه‌ر كه‌سه‌و وای گومان ده‌برد كه ئه‌وه خۆشه‌ویسترین كه‌سه لای ئه‌و.
٦- هه‌ركات چاوی له كه‌سێك ده‌كرد، وێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و به گۆشه‌ی چاو، چاوی لێ نه‌ده‌كرد.
٧- هیچ كات ڕاسته‌وخۆ چاوی له خه‌ڵك نه‌ده‌كرد و چاوی تێوه نه‌ده‌بڕین.
٨- هه‌ر كات ئاماژه‌ی به‌شتێك كردبایه، ئه‌وه به ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرد نه به چاو و بڕۆ.
٩- زۆرتر بێده‌نگ بوو و تاكوو پێویست نه‌با قسه‌ی نه‌ده‌كرد.
١٠- هه‌ر كات له‌گه‌ڵ كه‌سێك قسه‌ی ده‌كرد، زۆر به باشی گوێی بۆ قسه‌كانی ڕاده‌گرت.
١١- هه‌ركات قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌كرد، به‌ته‌واوه‌تی ڕووی تێده‌كرد و ڕوو به‌و داده‌نیشت.
١٢- له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك داده‌نیشت، تاكوو ئه‌و كه‌سه نه‌یویستبا هه‌ستێ، پێغه‌مبه‌ر(د.خ) هه‌ڵنه‌ده‌ستا.
١٣- له هیچ كۆڕێكدا هه‌ستان و دانیشتنی نه‌بوو، مه‌گه‌ر به زیكر و یادی خوا نه‌بوایه.
١٤- كاتی چوونه ناو كۆڕێك له كۆتایی و له‌لای ده‌رگا داده‌نیشت، نه‌ك له سه‌ره‌وه.
١٥- له كۆڕه‌كاندا شوێنێكی تایبه‌تی بۆخۆی دانه‌ده‌نا و پێشگیری له‌و كاره ده‌كرد.
١٦- هیچ كات له‌لای خه‌ڵك پاڵی نه‌ده‌دایه‌وه.
١٧- ده‌یفه‌رموو خێر و شه‌ڕی گه‌لی من، به خێر و شه‌ڕی دوو تاقم له‌وان به‌ستراوه: «زانایان» و «سه‌ركرده‌كان».
١٨- زۆرتر ڕوو به قیبله داده‌نیشت.
١٩- ئه‌گه‌ر له خزمه‌تیا شتێك ڕووی ده‌دا كه به دڵی نه‌بوو، ئه‌وه چاوپۆشی لێ ده‌كرد.
٢٠- ئه‌گه‌ر له كه‌سێك هه‌ڵه‌یه‌ك ڕووی ده‌دا، ئه‌وه نه‌یده‌گێڕایه‌وه.
٢١- هانی كاری چاكه‌ی ده‌دا و كاری ناپه‌سه‌ندی به دزێو ده‌زانی و قه‌ده‌غه‌ی لێ ده‌كرد.
٢٢- ئه‌وه‌ی به چاكه و سه‌ڵاحی دین و دونیای خه‌ڵك بوو، پێی ڕاده‌گه‌یاندن و جه‌ختی ده‌كرد كه ئاماده‌بووان ئه‌وه‌ی له منی ده‌بیستن به كه‌سانی تری ڕابگێنن.
٢٣- عوزری خه‌ڵكی قه‌بووڵ ده‌كرد.
٢٤- هیچ كات سوكایه‌تی به كه‌س نه‌ده‌كرد.
٢٥- هیچ كات جنێوی به كه‌س نه‌ده‌دا و به نێوی ناشیرین قاوی لێ نه‌ده‌كردن.
٢٦- هیچ كات هیچ كه‌س له ده‌ورووبه‌ری و خزمانی به نه‌عله‌ت نه‌ده‌كرد.
٢٧- هیچ كات له عه‌یبی خه‌ڵكی نهدهكۆڵیهوه و بڵاوی نه‌ده‌كرده‌وه.
٢٨- له شه‌ڕی خه‌ڵك له ئه‌ماندا نه‌بوو، به‌ڵام ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕان و له‌گه‌ڵ هه‌موان خۆشخوڵق بوو.
٢٩- هیچ كات زه‌می كه‌سی نه‌ده‌كرد و زۆریشی پێیا ههڵنهدهگوتن.
٣٠- له ئاست بێئه‌ده‌بی خه‌ڵكدا سه‌بری ده‌گرت و وه‌ڵامی خراپه‌ی به چاكه ده‌دایه‌وه.
بۆچوونه‌کان