مامۆستا شێخ محه‌مه‌د به‌رزه‌نجی، «پێشه‌وای کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان» عێراق، کۆچی دوایی کرد. پێشه‌وای کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی به‌رزه‌نجی، ڕۆژی ھه‌ینی 23ی پووشپه‌ڕی 1393ی ھه‌تاوی له شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد. ته‌رمی ئه‌م زانا گه‌وره به به‌شداری زۆرێک له لایه‌نگرانی له گوندی «سه‌رگه‌ت»ی ھه‌ورامان به‌خاک سپێردرا. پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح به‌بۆنه‌ی کۆچی ئه‌م زانا گه‌وره‌یه له زانایانی ئیسلام، خه‌ڵکی موسوڵمانی کوردستانی عێراق، سه‌رکرده و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی به‌رزه‌نجی، سه‌ره‌خۆشی ده‌کات و له‌خوای گه‌وره لێخۆشبوونی و فیرده‌وسی ئه‌علا بۆ ئه‌و خوالێخۆشبووه داوا ده‌کات. إنّا لله و إنا إليه را‌جعون ـ اللهم اغفر لنا و له و لقِّهِ برحْمَتِكَ رِضاكَ.
بۆچوونه‌کان