خوالێخۆشبوو شێخ ڕه‌ئووف نه‌قشبه‌ندی، كوڕی شێخ موحه‌ممه‌د، مەشهوور به ئیبنی شێخ و ناسراو به سه‌عدی دووهه‌م و نه‌وه‌ی عاریفی به‌نێوبانگ و پیری به‌حه‌قگه‌یشتوو، حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌دئه‌مین نه‌قشبه‌ندی-خه‌ڵكی بێژوێی سه‌ر به ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت- و نه‌وه‌زای شێخ ئه‌حمه‌دی عوسمانی سه‌راوی نه‌قشبه‌ندییه.
لەدایكبوون و مناڵی:
عەبدوڕهئووف نه‌قشبه‌ندی له دووهه‌م ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانی ساڵی ١٣٥٧ی كۆچی مانگی، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی عیرفانی و ڕوحانی له ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت له گوندی ئیسلام ئاباد (بێژوێ) چاوی به دونیا هه‌ڵێنا. عەبدوڕهئووف هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵی كه ئێستا ته‌مه‌نی به ٥ ساڵ نه‌گه‌یشتبوو، له خزمه‌ت باوكی به‌ڕێزیدا پیته‌كانی (تهجی) فێر ده‌بێت و ورده ورده به‌شداری كۆڕ و وانه‌كانی باوكی ده‌كات و كتێبی (متداوله)ی سه‌ره‌تایی ده‌خوێنیت و قۆناغی سه‌ره‌تایی لای باوكی تێپه‌ڕ ده‌كات. به‌ڵام هه‌ر له‌و كاته‌ی كه ئه‌و مێرمناڵێكی تازه پێگه‌یشتوو بوو، باوكی ئازیزی (شێخ مه‌لا موحه‌ممه‌د) ماڵاوایی له ژیان ده‌كات و عەبدوڕهئووف به هه‌تیوی ده‌كه‌وێته باوه‌شی ژیانه‌وه.
به‌ڵام به هاوڕێیه‌تی و سه‌رپه‌رشتی دڵسۆزانه‌ی شێخ موحه‌ممه‌دئه‌مین، باپیره‌گه‌وره‌ی مه‌جید عەبدوڕهئووف ، هه‌ستی بێ‌باوکی له دڵ ده‌رده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکە گۆڕانكاری و ئاڵوگۆڕێكی زۆر له هه‌ست و خولق و خوو و خده‌ی وی دروست بێت و به‌ره‌و كهماڵات بڕواته پێش. هه‌ر وه‌ك شێخ ڕەئووف خۆی ده‌یوت: كاتێك قوتابی باوكم بووم، زۆر له گوشاری و فشاردا بووم، به‌ڵام شێخ ئه‌مینی باوه‌گه‌وره‌م، پرۆسه‌ی خوێندنمی ئاویته‌ی میهر و سۆز و میهره‌بانی كرد و به‌م چه‌شنه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له ژیانی مناڵیم ده‌ستی پێ كرد و شێوازێكی ترم گرته به‌ر.
عیرفان:
عەبدوڕهئووف هه‌ر له سه‌رده‌می مناڵی له بۆنه و كۆڕه‌كانی عیرفانی خانه‌قای باو و باپیرانی به‌شداری ده‌كرد و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش دوای وانه‌ی ڕۆژانه‌ی، به هۆی هۆگری به ته‌سه‌وف و به ڕێنمایی وشیارانه‌ی شێخ موحه‌ممه‌دئه‌مین، ڕێگای عیشقی ڕاسته‌قینه هه‌ڵده‌بژێریت و به‌ره‌و ناوه‌ندی مه‌زاقی عیرفانی، واته مه‌كته‌بی عیرفانی شێخ عوسمان سێراجه‌ددین سانی له بیاره و دووروودی سنه ده‌ڕوات و له‌وێ به پێی ڕێنماییه‌كانی حه‌زره‌تی شێخ سێراجه‌ددین، سه‌رقاڵی فێربوونی یاساكانی ڕه‌وش و ڕه‌وێڵ به‌رزی و بنه‌ماكانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی خۆی ده‌بێت و به‌رزی و نزمی ئه‌و زه‌ریا قوڵه تێپه‌ڕ ده‌كات و قۆرت و پێچه‌كانی ته‌ریقه‌تی به‌ره‌و خوا تێده‌په‌ڕێنیت و بڕوانامه‌ی خه‌لافه‌ت و ڕێنوێنی و په‌ره‌دان به ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له مامۆستاكه‌ی وه‌رده‌گریت. هاوكات كه له خزمه‌ت حه‌زره‌تی شێخ عوسمان له دووروودی سنه بوو، له خزمه‌تی زانای گه‌وره و ئاوه‌زمه‌ند و به‌ڕێز، خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌دی باقر بالهكیش به‌هره‌ی زۆری برد و دوای ئه‌وه‌ی كه له خزمه‌تی ئه‌و به به‌هره‌ی ته‌واو گه‌یشت. له لایه‌ن ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه‌ش بڕوانامه و شاده‌ی وانه‌گوتنه‌وه و فیتوادانی وه‌رگرت.
سه‌رده‌می خوێندن:
شێخ ڕەئووف هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵی له‌سه‌ر داوای باوكی به خوێندنی ده‌رسی ئایینی سه‌رقاڵ ده‌بێت و تا كۆچی دوایی باوكی له خزمه‌تی داده‌بێت، پاشان ده‌چێته خزمه‌ت باوه‌گه‌وره‌ی و زانسته‌كانی سه‌ره‌تایی عه‌ڕه‌بی و فارسی ده‌خوێنیت و تا ته‌مه‌نی دوازده ساڵانی، ته‌واوی زانسته‌كانی سه‌رف و نه‌حوی عه‌ڕه‌بی به ته‌واوی فێر ده‌بێت.
ئه‌و هه‌رچه‌ند بۆ قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌چوو، به‌ڵام زۆر زانا بوو، هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ی كه ئه‌هلی عیرفان بوو، ئه‌هلی شێعر و نووسین و ئه‌ده‌بیش بوو و هه‌ستێكی زۆر پاراوی هه‌بوو كه به‌رهه‌می شێعری به زمانی كوردی و فارسی و عه‌ڕه‌بی له دوای خۆی جێ هێشت. ئه‌و جگه له زانستی ئایینی، بایه‌خی زۆری به زانسته‌كانی دیش ده‌دا و به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له كه‌سانی هاوسه‌رده‌می كه پێیان وابوو زانستی غه‌یری ئایینی، زانستی شه‌یتانه، مامۆستا شێخ ڕەئووف هه‌ردوو زانستی به پێویست و ته‌واوكه‌ری یه‌كتر ده‌زانین.
ئه‌و له خزمه‌تی باوه‌گه‌وره‌یدا وانه‌ی ئه‌خلاقی فێر ده‌بێت. دوای ئه‌وه‌یكه ژیری و زیره‌كی ئه‌و دیار ده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر داوای باپیری بۆ قوتابخانه‌ی زانستی دولكان؛ سه‌ر به ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت ده‌چیت و له‌وێ له خزمه‌ت مه‌لا عه‌لی مه‌حموودی درێژه به خوێندنی ده‌دات و كتێبی جامی، شافیه‌ی ئیبنی حاجه‌ب و (ذات الشفاء)ی شێخ جوزه‌ری و كتێبه زانستییهكانیتر ده‌خوێنیت، به ڕاده‌یه‌ك كه دوای چه‌ند مانگێك هه‌ر دوو كتێیهكه له‌به‌ر ده‌كات.
له‌وێوه دوای چه‌ند ساڵێك به هۆی هێزی ژاندارمێری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مزگه‌وتی گوند، به فه‌رمانی باپیره‌ی به‌ره‌و گوندی گه‌ڵاڵه‌ی كوردستانی باشوور وه‌ڕێ ده‌كه‌ویت و ده‌چیته خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د بۆكانی (ناسراو به ڕه‌ئیسی و مه‌لای گه‌ڵاڵێ). مامۆستا مه‌لا موحه‌ممه‌د كه له ئاستێكی زۆر به‌رز و به شێوازی تایبه‌تی خۆی وانه‌ی ده‌وته‌وه، شێخ ڕه‌ئووف سه‌ره‌تا زۆری لێ تێنه‌ده‌گه‌یشت و پێی وابوو زۆر زانا نییه. هه‌ر بۆیه بۆ ماوه‌ی چوار مانگ به‌ره‌و مامۆستای پێشووی خۆی واته مامۆستا مه‌لا عه‌لی گه‌ڕایه‌وه. به‌ڵام زۆری نه‌خایاند كه دهورووبهرییهكانی هانییان دا به‌ره‌و گه‌ڵاڵه بگه‌ڕێته‌وه و مامۆستای گه‌ڵاڵه‌ش به هۆی لێهاتوویی شێخ ڕەئووف وه‌ریگرته‌وه. دوای چه‌ند ساڵێك بۆ شاری سه‌رده‌شت بۆ خزمه‌ت مامۆستا عه‌لی مه‌حموودی گه‌ڕایه‌وه و دووباره جارێكی دی چۆوه گه‌ڵاڵه و ئه‌و جار ئاسۆیه‌كی دیكه‌ی له نووری عیلم و زانست و گه‌وره‌یی مامۆستا بۆ ده‌ركه‌وت، هه‌ر بۆیه تا كۆتایی خوێندنی لای ئه‌و مایه‌وه و له ساڵی ١٧ی سه‌فه‌ری ١٣٨٠ی كۆچی مانگێ، واته ٢٠ی جۆزه‌ردانی ١٣٣٩ی كۆچی هه‌تاوی ئیجازه‌نامه و شه‌هاده‌ی تایبه‌تی فیتوا و وانه‌بێژی وه‌رگرت.
دوای وه‌رگرتنی ئیجازه‌نامه بۆ زێدی خۆی واته گوندی بێژوێ گه‌ڕایه‌وه و قوتابخانه‌ی ئایینی له سێ ئاستی (سه‌ره‌تایی، موسته‌عیدی و كۆتایی) دامه‌زراند كه خزمه‌تێكی زۆری له‌و بواره‌وه به كۆمه‌ڵگای خۆی كرد. پاشان كه "مامۆستا مه‌لا ساڵه نه‌جیبی" گه‌ڕایه‌وه بۆ بێژوێ، ئه‌ركێ وانه بێژی پێ سپارد و مامۆستا شێخ ڕەئووف به نووسین و وه‌رگێڕان و لێكۆڵینه‌وه سه‌رقاڵ بوو. دوای شۆڕشی ئێران ماڵی بۆ شاری سه‌رده‌شت گواسته‌وه و سه‌ره‌تا له مزگه‌وتی (محمد رسول الله) و پاشان له خانه‌قا ده‌بێته مامۆستا.
شێخ ڕەئووف له بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه:
مامۆستا شێخ ڕەئووف كه‌سێكی هه‌ڵكه‌وته بوو، له نێو كۆمه‌ڵگادا جێگه و پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌بووه و خه‌ڵك ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری بۆ ده‌نواند. ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵیوه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینپه‌روه‌ر و به‌دین و زانا و ئه‌هلی عیرفان چاوی به دونیا هه‌ڵێناوه و به پێی ئه‌وه‌یكه خه‌ڵكی كوردهواری، دین‌دۆستن و ڕێزێكی تایبه‌تی بۆ زانایانی ئایینی داده‌نێن، مامۆستا شێخ ڕەئووفیش له‌و بابه‌ته‌وه له كه‌سایه‌تییه ڕێزدارهكانی نێو كۆمه‌ڵگا هه‌ژمار ده‌كرا. هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌یکە له بواری ئایینی زۆر شاره‌زا بوو، وه‌ك پێشه‌نگێك له ناوچه‌ی كوردستان و تایبه‌ت له سه‌رده‌شت ناوده‌بردرا.
بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا ئه‌هلی عیرفان بوون، مامۆستا شێخ ڕەئووفیش هه‌ر وه‌ك ئه‌وان ڕێبازی باو و باپیری درێژه پێ ده‌دات و به‌م چه‌شنه تێكه‌ڵاوی ته‌سه‌وف ده‌بێت. خۆی كه موریدی "شێخ عوسمانی سێراجه‌ددین" بوو، بۆ سه‌ردانی ئه‌و هاتوچۆی بیاره‌ی ده‌كرد.
مامۆستا كه‌سێكی خواپه‌ره‌ست بوو، به گوێره‌ی پێویست به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌ی ده‌كرد. ئه‌و هه‌رچه‌ند ڕێگای ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی گرته به‌ر، به‌ڵام وه‌ك هێندێك كه‌س خهڵوهتنشینی و دووره‌په‌رێزی هه‌ڵنه‌بژارد و تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش لای خه‌ڵكی خۆشه‌ویستتری كردبوو. واته هه‌م پابه‌ند به شه‌ریعه‌ت و هه‌م ته‌ریقه‌ت بوو. ئه‌و جیاوازییه‌كی بۆ خه‌ڵكی دانه‌ده‌نا و له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كان پێوه‌ندی هه‌بوو. له‌گه‌ڵ هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵاتدار و ببێدهسهڵات هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد و له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژاوا هاوڕێی هه‌بوو. میانه‌ڕه‌و بوو و له زێده‌ڕۆیی و كۆتاكردن خۆی ده‌پاراست.
مامۆستا له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كانی پێوه‌ندییه‌كی زۆر خۆش و دۆستانه‌ی هه‌بوو، هه‌رچه‌ند ئه‌و سه‌رده‌مه فه‌قێ و قوتابی زۆر دەرەتانیان نه‌بوو لای مامۆستاكانیان، به‌ڵام ئه‌و وه‌ك باوك و كوڕ له‌گه‌ڵیان ده‌دوا و هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد.
له‌و فه‌قێیانه‌ی كه لای شێخ ڕەئووف خوێندوویانه ده‌توانین ئاماژه به مامۆستا مه‌لا ئه‌بووبه‌كری نه‌سیری (موحه‌ممه‌د كه‌ریمی)، مامۆستا مه‌لا ئه‌بووبه‌كر ڕه‌سووڵی، مامۆستا عه‌بدولقادر كوردی و دكتۆر عه‌بدولقادر بكه‌ین.
شێخ ڕەئووف شاعیرێكی لێهاتوو و به‌هه‌ست بووه و له‌و بواره‌وه ده‌بێته مامۆستا و ڕێنیشانده‌ری مامۆستا موحه‌ممه‌دئه‌مین ئه‌مینیان كه له هاوڕێیانی نزیكی بوو.
وه‌سیه‌تی باوكی سه‌باره‌ت به گوڵستان و بوستانی سه‌عدی:
مامۆستا شێخ ڕەئووف زۆر حه‌زی له گوڵستان و بوستانی سه‌عدی بوو و زۆر كاریگه‌ری لێ وه‌رده‌گرت. چونكه بنه‌ماڵه‌كه‌یان له بنه‌ڕه‌ته‌وه گرینگی زۆریان به‌و كتێبه ده‌دا و باوكی به‌ڕێزی به‌رده‌وام ڕایده‌سپاردن كه دوای كۆچی ئه‌و، گوڵستان و بوستان ببێته باوكیان و له په‌ند و ئامۆژگاریه‌كانی ئه‌و كه‌ڵك وه‌رگرن.
مامۆستا شێخ ڕەئووف له زمانی خێزانی:
مامۆستا هه‌رچه‌ند خاوه‌ن پله‌ی عیلمی و فه‌رهه‌نگی و ئیمانی به‌رز بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له نیگای یه‌كه‌مدا سه‌رنجی مرۆڤی ڕاده‌كێشا، ڕه‌وشتبه‌رزی، خاكه‌ڕایی، بێدهماری، ژیانی ساده و ڕاستگۆیی و وتهپاكی ئه‌و بوو كه ڕه‌نگه ئه‌وڕۆ له كه‌متر كه‌سێكدا كۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه به‌دی بكرێت. به كورتی مامۆستا كۆی سیفاته جوانه‌كان بوو.
یه‌كێك له گرینگ‌ترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مامۆستا ئه‌وه بوو كه به‌رده‌وام ده‌ستنوێژی هه‌بوو، به‌یانی كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستا، سه‌ره‌تا ده‌ستنوێژی هه‌ڵده‌گرت و ئه‌و جار كاره‌كانی دیكه‌ی ده‌كرد. مامۆستا به‌رده‌وام به من و مناڵه‌كانی ده‌وت كه هه‌میشه به یادی خوا بین، چونكه خوا بینا و ئاگادار له كرده‌وه و حاڵمانه و به لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژانه له نه‌فس و كرده‌وه‌كانمان ڕاسپارده‌ی ده‌كردین.
جوانترین و به‌رچاوترین پێناسه‌ی كه‌سایه‌تی مامۆستا كه ئێستاش دوای شازده ساڵ دووری هه‌ر له زه‌ینم دایه؛ مرۆڤایه‌تی، ئاشتیخوازی، دڵۆڤانی ئه‌و هه‌مبه‌ر من و مناڵه‌كان و هه‌موو ده‌ورووبه‌ریانمان بوو. مامۆستا ڕێزێكی زۆری بۆ داده‌نام و به نه‌رمی و میهره‌بانی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ من و مناڵه‌كان ده‌كرد.
ئه‌و نزایه‌ی كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاری بوو و له‌سه‌روی هه‌موو نزاكانی گرینگی پێ ده‌دا و ئێمه‌شی به خوێندنی ڕاسپارده ده‌كرد ئه‌وه بوو: «خوایه ئاسه‌وار و كرده‌وه و به‌رهه‌مه‌كانم وا نه‌بێ كه دوای مردنم، هیوا بخوازم جارێكی‌تر بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر دونیا و مناڵه‌كانم دوباره په‌روه‌رده بكه‌مه‌وه و یا نووسراوه‌كانم بگۆڕم و چاكیان بكه‌م.»
گرینگ‌ترین وه‌سیه‌تی مامۆستا بۆ مناڵه‌كانی:
ڕۆڵه‌كانم هه‌ركات ههستو كرد ئه‌ركی خۆتان به باشی به‌جێ هێناوه، شادمان بن و زۆر گیرۆده‌ی بابه‌ته ماددی و دونیاییه‌كان مه‌بن. بڕواتان وابێ كه ئه‌وه ده‌رفه‌تێكه خوای گه‌وره پێی به‌خشیون كه له خزمه‌ت خه‌ڵك، گه‌نجان و مێرمناڵان و خوازیارانی حه‌ق و ڕاستیدا بن. خۆشترین چێژ له وانه گوتنه‌وه و وانه‌بێژیدا هه‌ست پێ بكه‌ن. هه‌ر كات كه ڕۆڵێكتان له پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا هه‌بوو، بزانن كه ده‌ژین و به‌خته‌وه‌رن. هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له لووتكه‌ی فه‌رهه‌نگدا بن.
فه‌رهه‌نگ له ڕوانگه‌ی مامۆستا زۆر به‌ربڵاو بوو، فەرهەنگ ئه‌وه بوو كه مرۆڤی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه مه‌زنه‌كانی خوایی ئاماده و ته‌یار ده‌كرد و ئه‌وه‌ش پێویستی به ژیری و تێگه‌یشتنی قووڵ هه‌یه و بێگومان كه‌سێك كه خاوه‌نی ناخێكی پاك بێت، خوێندن و خوێندنه‌وه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه كه‌سانێك كه خوێنده‌واری كلاسیكیان هه‌یه، له فه‌رهه‌نگ به‌دوورن.
كۆچی دوایی:
شێخ ڕەئووف ده‌مێك بوو خۆی بۆ دیداری خالقی كه‌ون و هه‌ستی حازر كردبوو، تامه‌زرۆی ڕۆیشتن و «موتوا قبل ان تموتوا» هه‌ڵبژاردبوو. خزمه‌ت به ئایین و شه‌ریعه‌تی ئیسلام له ته‌واوی ته‌مه‌نی ڕه‌نگی دابۆوه و نزیك به چل ساڵ له ته‌مه‌نی پیرۆزی به وانه‌بێژی و ڕێنمایی و په‌روه‌رده و نووسین ته‌رخان كردبوو. كاتێك ٦٣ساڵی ته‌مه‌نی تێپه‌ڕاند له ١٨ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٨١ی هه‌تاوی به زمانی به‌ڕۆژوو ئاڵای سه‌فه‌ری بۆ ژیانی دواڕۆژ هه‌ڵدا و له كاتێكدا له‌گه‌ڵ یازده كه‌س له هاوڕێیانی له پرسه‌ی یه‌كێك له خزمانی له پیرانشار به‌ره‌و سه‌رده‌شت ده‌گه‌ڕانه‌وه، له ڕووداوێكی دڵته‌زێنی هاتوچۆدا له نزیك گوندی چه‌كۆ به‌ره‌و باره‌گای میری مه‌زن ده‌گه‌ڕێنه‌وه. به‌ڕاستی كه به كۆچی ئه‌و زانا پایه‌به‌رزه، خه‌م و په‌ژاره باڵی كێشا به‌سه‌ر تێكۆشه‌ران و زانایانی ئایینی؛ چونكه «موت العالِم موت العالَم».
نووسراوه و به‌رهه‌مه‌كانی:
خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخ ڕەئووف زۆر زانا و لێهاتوو بوو، خاوه‌ن هه‌ست و قه‌ڵه‌مێكی به‌هێز و پێز بوو، بۆ په‌ره‌سه‌ندن به عیلم و ئه‌ده‌ب و عیرفان له ڕێی نووسین دوا خزمه‌تی خۆی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كرد و وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی پڕشنگدار له ئاسمانی زانست و زانیاری‌دا دره‌وشایه‌وه و بوو به هۆی سه‌ربه‌رزی و شانازی سه‌رده‌شت و به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی ئالان. هه‌رچه‌ند مامۆستا به خاكه‌ڕایی خۆی له چه‌ند شوێن ئاماژه به‌وه ده‌كات كه «پێم شه‌رمه كه به نه‌خته سه‌رمایه‌كی هه‌مه، خۆم له ڕێزی نووسه‌ران هه‌ژمار بكه‌م...» به‌ڵام له درێژه‌دا نووسیویه‌تی: «كه من نه‌مام، نووسینه‌كانم بمێنیته‌وه به یادگاری» بۆیه ده‌ستی دا قه‌ڵه‌م و به نووسین و وه‌رگێڕان، كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكی پڕبایه‌خی له بواره جۆراوجۆره‌كانی زانستی به زمانی كوردی و فارسی و عه‌ڕه‌بی به یادگار جێ هێشت كه ٤٠ په‌رتووك و زیاتر له بیست وتار لەخۆ دەگرن کر لێره‌دا ئاماژه به هێندێك له‌و ئاسه‌واره پڕبایه‌خانه‌ی ده‌كه‌ین.
ا) نووسراوه‌كانی به زمانی كوردی:
١- په‌رتووكی گوڵزاری ئه‌ده‌ب (دیوانی شێعر)
٢- ڕاڤه‌ی ڕەئووف له‌سه‌ر عه‌وامیلی شێخ مه‌عروف (نودهی) (زانستی نه‌حو)
٣- وتووێژی دكتۆر له‌گه‌ڵ خاڵی پیر (بیر و باوه‌ڕ)
٤- دیاری كه‌لانه بۆ مامه شوان (ئه‌ده‌بیات و شێعر)
٥- ژیانی پێغه‌مبه‌ران
٦- وه‌نینی گه‌وهه‌ر به كوردی له‌سه‌ر شه‌رحی قه‌سیده‌ی بوردی
٧- وێنه‌ی چراگاز بۆ حاجی كه چوو بۆ خاكی حیجاز (ڕێوڕه‌سمی حه‌ج)
٨- دابه‌ش ردنی میرات به گورجی له‌سه‌ر شه‌رحی (فرائض)ی قزلجی
٩- ڕووباری ئه‌ده‌ب (كه‌شكۆڵ)
١٠- هه‌ڵنانه‌وه‌ی ته‌فسیری ڕه‌وان
ب) نوسراوه‌كانی به زمانی فارسی و عه‌ڕه‌بی:
١-رسالەای در مورد واقعه غدیر
٢-رسالەای در مورد مبعث حضرت رسول (صلی الله علیه و سلم)
٣-کوکب الدریه فی اصول الوفقیه (سه‌باره‌ت به زانستی ئه‌وقاف)
٤-مجادله السیف و القلم
٥-الإهداء الی القراء فی احکام وقوف الکلام
٦-القال حول الحال
٧-مجمع المتون مع بعض الفوائد (ادبیات و صرف و نحو)
٨-النقشبندیه علی الصمدیه (ڕافهیهك له‌سه‌ر كتێبی سه‌مه‌دیه)
٩-حکایات الصالحین (تذکره)
١٠-هل من ناصر
١١-مقدمەای قدوسی (فلسفه و کلام)
١٢-ترجمه زندگانی زرتشت
١٣-اختران ثابت و سیار آلان سردشت
١٤-دفتر حاوی یادداشت های مختلف (كه‌شكۆڵ)
١٥-مقدمه ای بر کتاب مصباح الهدایه حسین فردوسی (حه‌دیس ناسی)
١٦-شرح بدیع
١٧-رساله ی جفر معشر
١٨-انیس الجلیس (زندگی نامه خود نوشت ماموستا شیخ رئوف به زبان فارسی)
١٩-گنجینه گرانمایه
٢٠-خطبه ها
٢١-رساله ای در مورد وحدت وجود
٢٢-فرهنگ اصطلاحات فارسی به عربی
٢٣-رساله اعلام جرم به چراغ راه پیچیده
٢٤-زندگی نامه حضرت شیخ محمد امین نقشبندی و تتمه فرمایشات او
٢٥-اثبات وجود خدا
٢٦-رساله حرمت ثروت اندوزی از طریق قاچاق یکی از احکام ثانویه فقهی است
٢٧-آیینه جهان نما (نجوم و فلکیات)
٢٨-عصای موسی (نقد بر بهائیت)
٢٩-مجموعه مقالات
٣٠-تقویم ٤٠٠ ساله کوردی
٣١-صیقل آیینه
٣٢-شرحی بر باب «مقطوع و موصول و حکم التاء» بر کتاب تجوید شیخ جزری
٣٣-باغستان راستان
٣٤-شرح اقسی الامانی
٣٥-اسلام تا چه حد نسبت به حقوق زنان اقدام کرده است؟
٣٦-مقدمه ای بر کتاب بهشت کردستان
٣٧-رساله ای با عنوان تحفیف در تطور علوم تفسیر و علوم الحدیث
و چه‌ندین به‌رهه‌م و وتاری دیكه...
له خوای میری مه‌زن داواكارین جێگه و پێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێت و لای پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و شه‌هیدان درێژه به ژیانی هه‌تاهه‌تایی بدات. له كۆتایی دا زۆر سپاسی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان ده‌كه‌م و هه‌روه‌ها مامۆستا موحه‌ممه‌دئه‌مین ئه‌مینیان له هاوڕێیانی دێرینی مامۆستا شێخ ڕەئووف كه زانیاری زۆریان سه‌باره‌ت به مامۆستا پێ دام. خوای گه‌وره پاداشی خێری هه‌موو ئازیزان بداته‌وه.
بۆچوونه‌کان