بەپێی هەواڵێک کە لە پێگەی فەرمی زانکۆی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، "پڕۆفیسۆر عەبدوڵڵا سەلیمی" توانی بە بەدەستهێنانی پلەی دووهەم لە بواری زانستە بنەڕەتییەکان، شانازێکی تر بۆ کوردستان و کۆمەڵگای سوننەمەزهەبی ئێران تۆمار بکات.
کۆڕی زانیاریی زانستە پزشکییەکان هەموو ساڵێک ڕێز لە لێکۆڵەڕان و زانستوانانی هەڵکەوتووی بوارگەلی جۆراوجۆری زانستی دەگرێ و سەرترینی ئەو کەسایەتییە زانستیانە هەڵدەبژێرێ کە کار یا بەرهەمێکی ناوازە و جیاوزیان ئاراستە کردبێ.
پڕۆفیسۆرعەبدوڵڵا سەلیمی مامۆستای هەڵکەوتووی لێژنەی شیمی(کیمیا) زانکۆی کوردستان و ئەندامی کۆری زانیاریی ئەو زانکۆیە، ساڵی ڕابردووش بەپێی ڕیزبەندی و ڕانکینگی "پێگەی پێشەنگەکانی زانستی تامسۆن ڕویتێرز(ISI-ESI)"، ناوی لە ڕیزی یەک لە سەتی زانستوانانی هەڵکووتی جیهاندا تۆمار کرابوو.
شایانی باسە دوکتور سەلیمی لە ساڵی 1346 لە شاری بانە لەدایک بووە و قۆناغەکانی خوێندنی باڵای لە زانکۆکانی مازەندەران و تەورێز و زانکۆی تەربیتەت مودەڕیسی تاران برێوە و تا ئێستا نزیکەی سەد وتاری زانستی نووسیووە کە یا لە ژۆرناڵ و گۆڤارە زانستییەکان بڵاو کراوەنەتەوە یان لە کۆڕبەند و کۆڕە زانستییەکان ئاراستە کراون.
ئیسلاح وێب ئەم سەرکەوتنە پڕبایەخ و مەزنە لە خۆیان و بنەماڵە و هۆگران و لایەنگرانی زانست و زانیاری بە تایبەت خەڵکی هێژای کوردستان پیرۆزبایی دەکات و لە خوداوەندی دلۆڤان دەخوازێ مۆمی تەمەنیان لەم ڕێگایەدا هەر دەم گەشاوە بێت و لەشیان ساغ و سەریان سڵامەت و سەرکەوتنەکانیان پایەدار و بەردەوام بێ.
بۆچوونهکان