بسم الله الرحمن الرحيم (وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّـهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ وَسَتُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ)[توبه:105] بێژه : ئیش که‌ن! که خودا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و بڕواداران شاھێدی کرده‌وه‌ی ئێوه ده‌بن و به زووترین کات به‌ره‌و لای زانیاری نھێنی و ئاشکراکان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. جا به‌وه‌ی که ئه‌نجامتان داوه، شاره‌زاتان ده‌کا. مانگی پیرۆز و پڕێیت و چاکه‌ی ڕه‌مه‌زان له نێوان نزا و پاڕانه‌وه‌ی خواویستانه و گریان و غه‌مخۆری بۆ موسوڵمانانی سته‌ملێکراوی غه‌ززه، له کاتێکدا کۆتایی پێ ھات که بۆ ئێمه له نێوان ھه‌ڵقوڵینی ھزری ئیمانی و به‌دیھاتنی ڕه‌فتاره‌ی چاکساز، باشترین ھه‌ل و ده‌رفه‌ت بوو. ھیوادارین ھه‌موو موسوڵمانێکی ئهھلیتاعهت توانیبێتی توێشوی پێویست و دڵخوازی خۆی له‌م سفره ڕاخراوه ھه‌ڵگرتبێت و گیان و دڵی خۆی له کانیاوی پاکی ئه‌م مانگدا خاوێن کردبێته‌وه. ھاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان که له ڕاستیدا کاتی شادی ئه‌م دونیایی ڕۆژوه‌وانان و ھه‌مووی موسوڵمانان به‌ھۆی که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌تی ڕه‌مه‌زانه، ھاوکات بوو له‌گه‌ڵ کاره‌ساتێکی دڵ تهزێنا که شادی و خۆشی جه‌ژنی له‌گه‌ڵ غه‌م و په‌ژاره کۆکرده‌وه. ئه‌م په‌ژاره‌یه که به‌ھۆی زه‌خم و برینی خه‌ڵکی خۆڕاگری غه‌ززه و کوژران و برینداربوونی پیاوان و ژنانی بێده‌سه‌ڵات و بێلایهنگری فه‌له‌ستین له‌ناو بێده‌نگی زه‌لیلانه‌ی ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕووی دا. پیاوان و ژنانی دلاوه‌ر و نهترسێک که ته‌نیا به پاڵپشتی به ڕه‌زامه‌ندی و قه‌بووڵکردنی په‌روه‌ردگار و ئومێد به خۆشبه‌ختی دواڕۆژ، ماڵ و گیان و سامانی خۆیان ناوه‌ته نێو که‌فه‌ی ئیخلاسه‌وه و بۆ لایه‌نگری له ئابڕوو و که‌رامه‌ت و شه‌رافه‌تی مرۆڤایه‌تی خۆیان، یه‌کێ له پاکترین خۆڕاگری و ئازایه‌تیه‌کانیان له په‌ڕه‌ی مێژوودا تۆمار کرد و بوونه ئاوێنه‌یه‌کی ساف و بێگرێ، و بوونه پێوه‌رێک تا ئاستی ڕاستی ئیمانی خۆمان له سیمای خۆڕاگر و دواڕۆژخوازی ئه‌واندا به‌دی که‌ین. پێغه‌مبه‌ری ئازیز (د.خ) ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر جیھانی ئیسلام و ئوممه‌تی موسوڵماندا تێده‌په‌ڕێ، به‌ڕۆشنی و ڕاشکاوی پێش بینی کردبوو : «يوشك الأمم أن تداعي عليكم كما تداعي الآكلة علي قصعتها. فقال قائل: و من قلة نحن يومئذ؟ قال: بل أنتم كثير لكنّكم غثاءٌ كغثاء السيل و لينزعنّ الله من صدور عدوّكم المهابة منكم و ليقذفّن الله في قلوبكم الوهن. فقال قائل: يا رسولالله و ما الوهن؟ قال: حبّ الدنيا و كراهية الموت»[رواه أبوداود]؛ «زۆر زوو سه‌رده‌مێک دێ که نه‌ته‌وه‌کان یه‌کتر بۆ له‌ناوبردنی ئێوه بانگ ده‌که‌ن، وه‌ک چۆن خه‌ڵکی یه‌کتر بۆ خواردنی سه‌ر سفره بانگه‌شه ده‌که‌ن. یەکێ پرسیار کرد : به‌ھۆی که‌می ئێمه له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌وه ڕوو ده‌دات؟ فه‌رمووی : نا! ئێوه له‌و ڕۆژه‌دا زۆرن به‌ڵام وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاو وان. خودا ھه‌یبه‌ت و گه‌وره‌یی ئێوه له دڵی دوژمنانتان ده‌ر دێنێ و «وھن» ئه‌خاته دڵی ئێوه. پرسیاریان کرد : ئه‌ی نێردراوی خودا! «وھن» چییه؟ فه‌رمووی : خۆشه‌ویستی دونیا و قین و نه‌فره‌ت له مردن. وێڕای پیرۆزبایی کردنی ئه‌م جه‌ژنه پیرۆز و شادیھێنه له ته‌واوی موسوڵمانان، به‌تایبه‌ت برایان و خوشکانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، له خوای گه‌وره داواکارم که مۆڕی قه‌بووڵی بنێت به‌سه‌ر ته‌واوی کرده‌وه مهعنویهکانی بڕواداران له‌م مانگه‌دا که تێپه‌ڕی و به‌چاوی لێخۆشبوونه‌وه بڕوانێته ھه‌ڵه و کۆتاییه‌کانمان و یارمه‌تی ئه‌وه‌مان پێبدات که به توێشوویه‌ک که له مانگه‌دا پێکمان ھێناوه له ڕێگای به‌ندایه‌تی ئه‌ودا باشتر له ڕابردوو ڕێگا ببڕین و ڕاشکاوانه‌تر له‌سه‌ر ڕێبازی ھه‌موو پێغه‌مبه‌ران و ئایینی ئیسلام ھه‌نگاو بنێین. ھه‌روا له ده‌رگای ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگار داوا ده‌که‌ین که خۆڕاگری خه‌ڵکی غه‌ززه قه‌بووڵکات و خۆڕاگری ئیمانی و دلێرانه‌ی ئه‌وان زیاد بکات. دڵی نه‌یارانی بێڕه‌حم و ڕووڕه‌شیان، پڕ له ترس و دڵه‌خورپه و سه‌رلێشێواوی بکات، بێئاگاو خه‌وتووه‌کانی جیھانی ئیسلام به‌خه‌به‌ر بێنێت و تێگه‌یشتن و گه‌وره‌یی تێکه‌ڵ به مێھره‌بانی ئایینی و ڕۆحیه‌ی دژهئهستهم و پشتیوانی له زوڵم لێکراوان به حاکمان و وڵاته ئیسلامییه‌کان ببه‌خشێ. رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا وَاغْفِرْ لَنَا رَبَّنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ.... رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ... رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ... ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران عبدالرحمن پیرانی 05 – 05 – 1393ی ھه‌تاوی
بۆچوونه‌کان